Friday, October 29, 2004
gul
گوڵ
كه به‌ته‌نیشت دیواری به‌ندیخانه‌یه‌كدا تێ ده‌په‌ڕم، ده‌ڵێم خوایه ڕۆژێك له ڕۆژان خۆم نه‌بینمه‌وه له‌و دیوی دیواره‌كه‌وه له ژورێكی بچكۆله‌د، به‌ته‌نیا، به به‌ێ تیشكی هه‌تاو .
كه به‌ته‌نیشت شێتخانه‌یه‌كدا ده‌ڕۆم، له دڵێ خۆمدا ده‌ڵێم : خوایه، ڕۆژێ له روژان شێت نه‌بم و هه‌موژیانم له‌گه‌ڵ ئه‌وشێتانه‌دا به‌رمه‌سه‌ر.
كه ئێواران له‌سه‌ر ته‌له‌فزوێن ده‌بینم ئه‌وئیسلامیانه كابرایه‌كی بێگوناه سه‌رده‌بڕن، ده‌ڵێم خوایه ڕۆژێك له ڕۆژان نه‌كه‌ومه به‌رده‌میان و منیش سه‌ربڕم.
كه به‌به‌رده‌م باخچه‌یه‌كدا ده‌ڕۆم و ده‌بینم باخه‌وانێك خه‌ریكی گوڵ‌و گوڵزاره، ده‌ڵێم چه‌ند خۆشه خوایه، هه‌موژیانت به گوڵ و گوڵزاره‌وه خه‌ریك كه‌یت.
Monday, October 25, 2004
له هه‌مو پێشانگایه‌ك و ساڵۆنێكدا ڕه‌فز كراوه‌و ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه پیشان بدرێ، هه‌رچه‌نده كوغبێ ڕه‌سامێكی فه‌ره‌نسی به‌ناوبانگ بووه به‌ڵام و ئه‌وسه‌رده‌مه توانج و ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ گیراوه له به‌ر ئه‌م تابلۆیه‌ی.
ئه‌مڕ بۆئه‌وه‌ی دڵی بینه‌ران گران نه‌كات، له پاریس، له مۆزه‌خانه‌ی ئۆغسێ (Orsay)، كه‌نارێكدا دانراوه، بێ گومان وه‌كو مۆنالیزا گرنگی پێ نه‌دراوه و ژاپۆنی و ڕۆژهه‌ڵاتی له‌به‌رده‌میا سه‌ره‌یان نه‌گترتوه و فۆتۆگرافی ناكه‌ن..
ئه‌م تالۆیه به‌لای منه‌وه ڕێزنانه له ئافره‌ت نه‌وه‌ك و به‌كه‌م زانینیان، چونكه ناوی لێناوه: سه‌رچاوه‌ی ژیان..
ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی له مۆزه‌خانه‌ی ئۆغسێ كارم ده‌كرد، هه‌موو ڕۆژێ ده‌چومه به‌رده‌م ئه‌م تابلۆیه‌و لێی ورد ده‌بومه‌وه، بێ گومان ده‌بێت تابلۆكه خۆی ببینیت هه‌تاوه‌كو هه‌ستی پێ بكه‌ی كه نهێنی یه‌كی تیایه له زه‌رده‌خه‌نه‌ی مۆنالیزا زیاتر ئاڵۆزه و جێگه‌ی پرسیاره.
نهێنی یه‌كه له‌چی دایه ؟
یه‌كه‌م تێڕوانینت خێرا ده‌چێته سه‌ر سێكسی ئه‌و ئافره‌ته، ئه‌وه ویستی كوغبێ یه‌و باسه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه. به‌ڵام ئه‌و سێكسه به‌جۆرێك نه‌خش كراوه كه دوره له مه‌به‌ستی سێكسی یه‌و، زیاتر هه‌ستێكی دایكانه‌ی تیادا به‌دی ده‌كرێ و بیری منداڵی خۆتت ده‌كه‌وێته‌وه.
لێی ورد به‌ره‌وه، لێی ورد به‌ره‌وه، لێی ورد به‌ره‌وه، وه‌ختێك ده‌زانی ده‌كه‌ویته تاریكیه‌كه‌وه، تاریكیه‌كی خۆش، گه‌رماییه‌ك، گه‌رماییه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ئاوی شله‌تێندا مه‌له‌بكه‌یت، بیر له هیچ ناكه‌یته‌وه، ئاسوده‌ی، خه‌می هیچت نیه، براده‌رت نیه، ته‌نیای، به‌ڵام ته‌نیایه‌كی خۆش، مه‌له‌ده‌كه‌ی له ئێسپاسێكا به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به قورسایی به‌ده‌نت بكه‌ی، گوێت له مۆسیقایه‌كه له سه‌ر ڕیتمێك وه‌كو لایلایه ده‌ت لاوێنێته‌وه.
وازم لێ‌ینن حه‌زده‌كه‌م هه‌مو ژیانم لێره‌دا ببه‌مه سه‌ر.
كوت‌و پڕ گوێم له غه‌ڵبه غه‌ڵبه، به‌هۆش خۆما دێمه‌وه ئاوڕ ده‌ده‌مه‌وه ده‌بینم چه‌ند ژاپۆنیه‌ك به‌كامێراكانیانه‌وه پێ ده‌كه‌نن له پشتمه‌وه
Thursday, October 21, 2004
پیاوه سایه‌سه‌یه‌كانی كوردوستانی ڕۆژهه‌ڵات
ته‌مه‌نم شازده ساڵ بوو، ده‌بوایه سلێمانیم جێ هێشتایه‌و بڕۆم بۆ بۆكان له كوردوستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌هۆی هه‌ندێ ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌ی سیاسیه‌وه، به‌نامه‌یه‌كه‌وه گه‌شتمه بوكان لای خێزانێك كه‌نه‌م ده‌ناسین، كه كوڕه‌كانیان كاربه‌ده‌ستێكی گه‌وره‌بوون له پارتی كۆمه‌ڵه، بێگومان ڕێزوو جزمه‌ت و پێشوازیه‌كی بێ ئه‌ندازه‌م لێ كرا.
ده‌یان ووت: كه وه‌ختێ ئێمه لێمان ده‌قه‌وما ده‌هاتینه سلێمانی هه‌مان ڕێزمان لێگیراوه، ئێستا نۆره‌ی ئێوه‌یه.
باوكیان كابرایه‌كی دینی زۆر سه‌واد بوون، ده‌وڵه‌مه‌ندێكی خاوه‌ن زه‌وی و زارێكی زۆر بوو له دێی تورجان، كه شا‌و شابانو هاتبوونه خزمه‌تی له كوردوستان، ماڵه كه‌یان به‌سه‌ر یاڵێكه‌وه بوو ده‌ی ڕوانی به‌سه‌ر هه‌موو دێهاته‌كاندا و كردبویان به دووبه‌شه‌وه ، به‌شێكیان بۆ پیاو و ئه‌وی تریان بۆ ژنان، من له‌م جۆره ژیانه‌دا نه‌ژیابووم زۆر غه‌ریب بو به‌لامه‌وه چونكه چه‌ند مانگێك له‌وێ بووم دایكیانم نه‌بینی، خه‌ڵکیکێ زور ئێواران له‌وێ نانیان ده‌خوارد كابرایه‌ك هه‌ر خه‌ریكی چا لێنان بوو، كه‌ده‌چومه لادێكه به تفه‌نگێكه‌وه چۆله‌كه‌م ده‌كووشت، دێهاتیه‌كان له‌به‌رم هه‌ڵده‌ستان و چۆلكه‌كانیان بۆ كۆ ده‌كردمه‌وه، بێ گومان من شه‌رمم ده‌كرد له‌م هه‌ڵسوكه‌وته، پاشان چۆله‌كه‌كانم ده‌برد‌ه‌وه ماڵه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌رگاكه‌دا دام ده‌نا، ئێواری ده‌هاته سه‌ر سینی نان خواردنم به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانم كێ ئه‌م خواردنه‌ی ئاماده كروه.
بیرم دێ ڕۆژێك قۆڵی كراسه‌كه‌م هه‌ڵكردبو، خێرا كوڕه گه‌وره‌كه‌ی كه مه‌سئولێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵه بوو، پێی ووتم نابێ شتی وا بكه‌م، یان جارێكیان له‌گه‌ڵ كوڕێكی لادێی كه كاری بۆ ئه‌وان ده‌كرد هه‌روا قسه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كرد بۆ من شتێكی ئاسایی بوو هه‌رچه‌نده منیش له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بووم به‌ڵام دایكم وا خوڕه‌وشتی وا دانه‌دابووین كه فه‌قیر به كه‌متر له خۆمان بزانین، كه كابرای مه‌سئولی كۆمه‌ل بینیمی خێرا هاتو پیی وتم كه‌نابێ قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه لادێیه‌دا بكه‌م. تێ گه‌شتم بۆ، چونكه ئه‌و عه‌بده‌و ئێمه ده‌ره‌به‌گ، هه‌رچه‌نده باسی ماركسیه‌تیان ده‌كرد.
ئه‌وسه‌رده‌مه، وه‌كو خۆیان ده‌یان گووت هه‌موویان ئینقلابی بوون، خه‌ڵك هه‌مووی چه‌كداربوون و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوون ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ له‌شكری خومه‌ینی بێت كوردوستان داگیربكات.
له ده‌فته‌ری كۆمه‌ڵه له بۆكان هه‌موو ئێواره‌یه‌ك كۆ ده‌بوونه‌وه و باسی هه‌واڵی ڕۆژانه ده‌كرا، منێش هه‌مو ڕۆژێك له‌وێ بووم. بۆ ئه‌وه‌ی كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌م ده‌م وویست خۆم فێری فارسی بكه‌م، به‌ڵام كه‌سم نه‌دۆزیه‌وه له كوڕێكی گه‌نجی دوازده ساڵ زیاتر كه نه‌ی توانی فارسیم فێر بكات، ناچار خۆم به‌هه‌ندێ هۆنراوه‌ی فروغی فروغزاده‌وه خه‌ریك كرد شیعره‌كانیم له‌به‌رده‌كردن.
من ئز نهایه‌تی شه‌ب حه‌رف میزه‌نه‌م.
له‌سه‌ر دیواری ده‌فته‌ری كۆمه‌ڵه نوسرابوو:
راه سه‌مه‌د ڕاه ما
سه‌مه‌د موعه‌لیمێ ما
ماهی سیا كوچولو ی سه‌مه‌دم ده‌خوێنده‌وه به‌فارسی، چونكه له‌وه‌وبه‌ر به‌كوردی خوێندبوومه‌وه.
بابێمه سه‌ر مه‌به‌ستی باسه‌كه‌م:
كچێكی گه‌نجی پانزه ساڵ، كه‌جوانیه‌كه‌ی بێ ئه‌ندازه‌بوو، هه‌موو ڕوژێك ده‌هاته كۆمه‌ڵه، به‌چلی كوردی بۆكانیه‌وه كه پشتێنه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كه‌ی ده‌هاته سه‌ر كه‌مه‌ری، بێ گومان ئێستاكه له‌وانه‌یه خاوه‌نی چه‌ند منداڵێك بێت.
سه‌یری یه‌كتریمان زۆر ده‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانین دوو قسه پێكه‌وه بكه‌ین، بێگومان سه‌یركردنی دوو گه‌نج له‌و ته‌مه‌نه‌دا، سه‌یركردنێكی ڕۆمانتیكیانه‌یه و به‌ده‌ره له مه‌به‌ستی سێكسی.
ڕۆژێكیان له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه باسی ڕوداوی ڕۆژانه ده‌كرا وه‌كو هه‌موو ڕۆژێكی تر، كچه بۆكانیه‌كه له پێشه‌وه دانیشتبوو منیش له‌دواوه، كچه‌كه ئاوڕێكی بۆدامه‌وه، كابرای سیاسی كه قسه‌ی ده‌كرد، به‌ده‌م قسه‌كردنه‌وه ئاوڕێكی پڕ مه‌به‌ستی ستالینیانه‌ی تێگرتم، خێرا تێگه‌شتم له مه‌به‌ستی.
بۆ ڕۆژی دوایی، كۆمه‌ڵه له‌شكری خومه‌ینی و خه‌بات بۆ كوردوستانیان له بیر چووه‌وه، به په‌له كۆبونه‌وه‌یه‌كیان كرد له سه‌ر ئه‌م ڕوداوه، بڕیاریان دا ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه من بۆم نیه بچم بۆ كۆمه‌ڵه.
پاشان كاربه‌ده‌ستێكی كۆمه‌ڵه هات بۆ لام و له ژورێكا داینام و هه‌واڵه‌كه پێ گه‌یاندم، منیش هیچ به‌ربه‌ره‌كانیم نه‌كردن و بڕیاره‌كه‌یانم قبوڵ كرد.
.ته‌نها شوێنێك كه كاتم تیادا ده‌برده سه‌ر لێم قه‌ده‌غه كرا، ئیتر ناچار ده‌هاتم و ده‌چوم نه‌م ده‌زانی چی بكه‌م، كه‌سم نه‌ده‌ناسی له‌كۆمه‌ڵه زیاتر، دوانیوه‌ڕوان ده‌چوم دووچام ده‌خوارده‌وه له‌گه‌ڵ شیرینیه‌كدا، چاكه‌یان زۆر زه‌ردوو یتام بوو، ناچار ده تا دوازده چام ده‌خوارده‌وه.
له ماڵێكدا ده‌ژیام له بۆكان له ته‌نیشت شیوێكه‌وه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵه، ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه‌یدابوو كه بۆم نیه بچم بۆ كۆمه‌ڵه، ئیتر زۆر بێ تاقه‌ت بووم نه‌م ده‌زانی چۆن كات به‌سه‌ر به‌رم، كه سه‌یری ئه‌لبوومی فۆتۆی ئه‌م كابرایه‌م ده‌كرد، ده‌م بینی له ژوره‌كه‌یدا له تاران، كه ته‌له‌به‌بوو، دانیشتووه له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی به چوارده‌وریدا چه‌نده‌ها ڕه‌سمی ئافره‌تی ڕووتی هه‌ڵواسیبوو، منیش له‌دڵی خۆمدا ده‌م ووت :
ئین ئاغای فڵان نیست ؟.
كه كوڕ‌و كچی تارانی ده‌هاتن بۆ مـاڵه‌كه‌ی بۆ كۆ بونه‌وه‌ی سیاسی، ده‌رگای له‌سه‌ر داده‌خستم نه‌ی ده‌هێشت بیان بینم نه‌وه‌كو سه‌یری كچێكیان بكه‌م، من زیاتر پێكه‌نیم به‌م هه‌ڵسو كه‌وته ده‌هات، چونكه زۆر ستالینیانه بیریان ده‌كرده‌وه، گوایه كه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن ئیتر نابێ پێبكه‌نیت قسه‌ی خۆش بكه‌یت، زیاتر له ئیسلامی ده‌چون. من له كوردوستانی باشور به‌م هه‌ڵسوكه‌وته ڕانه‌هاتبووم، هه‌موو ڕۆژێك خه‌باتمان ده‌كردوو تێ ده‌کۆشاین، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێ ده‌كه‌نین و قسه‌ی خوشمان ده‌كرد و ده‌مان خوارده‌وه‌و ده‌چوین بۆ سه‌یران و دڵداریمان ده‌كرد و
له سه‌نگه‌را پێشمه‌رگه به‌ده‌م ته‌قه‌كردنه‌وه نوكته‌یان ده‌گێڕایه‌وه‌و گوێیان له گۆرانی خوش ده‌گرت، به‌ڵام ئه‌مانه ناڵێم وه‌كو Pkk به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتیان زۆر دواكه‌وتوانه بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی ماركسیه‌تیان ده‌كرد.
روژێك به‌ڕێكه‌وت چوومه ژوره‌وه له‌ده‌رگای حه‌وشه‌وه بینیم ده‌سپه‌ڕ ده‌كات، هه‌ر كه له ژوره‌كه‌یه‌وه منی بینی به په‌له‌په‌ل خوێ کۆکر‌ده‌وه، به‌ڵام فریا نه‌كه‌وت ده‌سته لینجاویه‌كه‌ی بشوات، هات به‌پیرمه‌وه و شڵه‌ژابوو نه‌ی ده‌زانی چۆن ده‌سته لینجاویه‌كه‌ی بشارێته‌وه، ناچار ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردم.
پاش ماوه‌یه‌كی تر براده‌رێكی ترم له كوردوستانی باشوره‌وه هات بۆ لام، تۆزێ دڵم خوش بوو، چونكه ته‌نیایی بێزاری كردبووم.
ئه‌م كوڕه تۆزێ دوژمن داربوو، له به‌ر ئه‌وه شه‌وان زوو زوو خه‌به‌ری ده‌بوه‌وه. ده‌ترسا، كڵاشینكۆفمان پێ نه‌بوو كۆمه‌ڵه نه‌ی ده‌داینێ.
شه‌وێكیان به هه‌ڵپه هه‌ڵپ خه‌به‌ری كردمه‌وه گوایه گوێی له ته‌په‌ی پێ یه له چوارده‌وری ماڵه‌كه‌دا، كه گوێم ڕاگرت زیاتر له ده‌نگی غار غارێنی كه‌ر ده‌چو، منیش هه‌ر خێرا بێ خه‌م لێی خه‌وتمه‌وه.
بۆ ڕۆژی دوایی، دوای نان خواردنی به‌یانی، له په نجه‌ره‌ی ژوره‌كه‌وه سفره‌كه‌م ده‌ته‌كانده ناو كه‌لاوه‌یه‌كه‌وه له ته‌نیشتمانه‌وه، كه بینیم كوڕێكی گه‌نجی جوان خاس خه‌ریكه كه‌رێك ده‌گێ، كه منی بینی په‌شۆكاو قوچاندی، تومه‌س ئه‌م كوڕه شه‌و تا به‌یانی خه‌ریك بووه هه‌تا ئه‌م كه‌ره‌ی هێناوه‌یه ئه‌م كه‌لاوه‌یه‌وه له ته‌نیشت ماڵی كابرایه‌كی مه‌سئولی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌تاوه‌كو بی گێ.
بۆكان بچوك بوو زوو زوو ئه‌م كوڕه‌م به‌ڕیكه‌وت له شارا ده‌بینییه‌وه به پاسکیله‌وه، هه‌ر كه ده‌ی بینیم، له شه‌رما خێرا وون ده‌بوو، ده‌م وویست پێی بڵێم تێی بگه‌یه‌نم خه‌تای چیه گه‌نجێكی وه‌كو ئه‌و كه‌ر ده‌گێ، به‌هۆی خه‌ڵكی سیاسی وه‌كو كۆمه‌له‌وه كه قسه‌ی زل و پێشكه‌وتو خوازانه ده‌كه‌ن و دژی حكومه‌تێكی ئسلامین، به‌ڵام له هه‌ڵسوكه‌وتیانا هه‌روه‌كو ئه‌وان وان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌مم نه‌ی گه‌یشتێ.
پاش چه‌ند ساڵێك له فه‌ره‌نسا بیستم كه بنكه‌ی كۆمه‌ڵه له شاخی گڵه زه‌رده‌یه نزیك سلێمانی، وه ئاغای مه‌سئولیش هاتووه بۆماڵی ئێمه له سلێمانی، دایكیشی كه هه‌رگیز نه‌م دی بوو سه‌ردانی ماڵی كردبووین، بێگومان وه‌ك چۆن ئه‌و ڕێزه‌م لێ گیرابوو له بۆكان، دایكم هه‌مان ڕیزو خزمه‌تی كردوون، چونكه ئه‌مه شتێكه له‌به‌ینی كوردانا ده‌مێنێته‌وه‌و به‌ده‌ره له هه‌موو قسه‌وباسێك .
ساڵی 1995 گه‌ڕامه‌وه بۆ سلێمانی، چووم بۆ سه‌ردانی له گه‌ڵ كچێكی براده‌ری فه‌ره‌نسیما له گڵه زه‌رده، كه‌گه‌شتمه ئه‌وێ ئاغای مه‌سئول له‌سه‌ر ڕێ بوو بچێ بۆ به‌غدا بۆ لای پیاوه گه‌وره‌كانی به‌عس، به‌ڵام كه‌كچه فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی بینی تۆزێ سه‌فه‌ره‌كه‌ی دواخست، ئه‌وه‌نده سه‌یری ئه‌و كچه‌ی ده‌كرد كه‌قسه‌ی بۆ نه‌ده‌كرا، به‌ڵام من هه‌ر پێ كه‌نینم ده‌هات و نه‌م ووت : بۆ ئه‌وه‌نده سه‌یری ئه‌و كچه‌ده‌كه‌یت.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم ئێوه سیاسه‌ت و خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ژیانێكی خۆشتر، ئیتر پێویست به‌وه‌ناكات درۆ له گه‌ڵ خۆتان بكه‌نو هه‌مو خۆشیه‌كی ژیان بووه‌ستێنن.
ئه‌وه‌ی داخه له دڵما ئه‌وكچه بۆكانیه‌بوو كه‌نه‌م توانی دووقسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م، یان ماچێكی بكه‌م، ئه‌یتوانی فێری فارسیم بكات، كێ ده‌ڵێت، له‌وانه‌یه به عه‌شقی ئه‌وه‌وه له بۆكان بمامایه‌ته‌وه، بێ شك ئه‌وێش ئێستا بیر له‌و به‌سه‌رهاته ده‌كاته‌وه، چونكه نازانم چۆن بۆتان باس بكه‌م ئێستاكه‌ش له‌به‌ر جاومایه، تكایه ئه‌گه‌ر وێبڵاگی هه‌یه په‌یوه‌ندیم پێوه بكات.
Sunday, October 17, 2004
موفتی پێنجوێنی
موفتی پێنجوێنی له‌ناو خێڵێكی جافا
مه‌لایه‌كی شاری بانه له ساڵی 1945 دا ئه‌م شیعره ده‌نێرێ بۆ شاعیری پێشكه‌وتوخواز: موفتی پێنجوێنی.له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌لایه بیستویه‌تی كه موفتی پێنجوێنی، كچه‌كه‌ی ( دایكم) ده‌نێرێته مه‌كته‌ب له‌گه‌ڵ كوڕاندا، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه مه‌كته‌ب نه‌بوو بۆ كچان. ئه‌م ڕۆ ئه‌م شیعره جێی پێكه‌نینه، به‌ڵام تا ئێستاكه، خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن له كوردوستان هه‌ر ئاوا بیرده‌كه‌نه‌وه. بۆ نمونه: چه‌ند مانگێك له‌مه‌و به‌ر كابرایه‌ك ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێ له كوردوستان، كه ئه‌ی گرن و لێی ده‌پرسن بۆ كوشتویه‌تی، ده‌ڵێ: ئافره‌ت به‌كه‌ڵكی چی دێ به كه‌ڵكی كوشتن نه‌بێت ؟
به‌شێك له نامه‌ی شیعریی، مه‌لا قادری دێی ئارمرده بۆ موفتی پێنجوێنی:
وه‌كو بیستومه لای ئێوه كچان
زۆری نه‌ماوه كه قه‌هری یه‌زدان
ژنی مێرداریش هه‌مو به‌هارێ
ئه‌چن بۆ سه‌یران یه‌كسه‌ر به‌جارێ
ماڵیان نا بینن هه‌تا ئێوارێ
ژن هه‌قیان نیه له‌ماڵ بێنه‌ده‌ر
دین پایه ماڵ بوو هه‌ی قوڕمان به‌سه‌ر
كاغه‌ز نوسینیش كوردی زمانه
به‌شێك له وه‌ڵامی موفتی:
عاله‌م به سنعه‌ت چون بۆ ئاسمان
فه‌رمووته كچان بۆ مه‌كته‌ب ئه‌چن
كه‌ی خوا فه‌رمویه خوێنده‌وار نه‌بن
ئه‌وانیش وه‌ك تۆ ئاده‌میزادن
نوسین به كوردی تاكه‌ی كفره لات
غیره‌تێكی زۆربووه له‌وسه‌رده‌مه‌دا كه مه‌لاو شێخ حكومیان كردووه، موفتی كچه‌كه‌ی بنێرێته مه‌كته‌ب له‌گه‌ڵ كوڕاندا.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بووه، پێیان ووتوه مه‌لابابی ( ملا كافر) منداڵان زۆر جار له‌و كۆڵانانه‌دا گاڵته‌یان به منداڵه‌كانی موفتی كردووه‌و به‌ردیان تێ گرتون و نازناوی كچ یان كوڕی مه‌لا بابیان لێ ناوون.
موفتیش ئاواش جوابیان ده‌داته‌وه:
موفتی عاجز مه‌به پێت ئه‌ڵێن: بابی
زاهید كه خوێنی جگه‌ری خه‌ڵكه ژیانی
به‌رماڵی ڕیا سۆفی له شان‌و مل لابات
زۆر چاتری هێشتا عه‌ره‌ق و نۆشی شه‌رابی
موفتی به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێ، كچه‌كه‌شی ده‌خاته سه‌ر دووكان‌و ده‌یكات به‌كاسب كار، كه‌بۆ ئه‌وسه‌رده‌مه شتێكی زۆر غه‌ریب بووه.
كچێكم هه‌یه له‌پۆلی سێ یه
هه‌تا نیوه‌ڕۆ خوێنده‌وارمه
قه‌زای ئه‌م كچه‌م له كه‌سێ كه‌وێ
ئه‌و سه‌رده‌مه، موفتی و قانعی شاعیر، پێكه‌وه براده‌رو دڵسۆز‌و هاوده‌ردی یه‌كتر بوون، وه‌كو ڕامبۆ و ڤێرلێن، ئه‌مڕۆ له شاری پێنجوێن، په‌یكه‌ری هه‌ردووكیان به ته‌نیشت یه‌كه‌وه درووست كراوه.
هه‌رچه‌نده قانع سه‌رزه‌نشتی موفتی كردووه كه بچێت بۆ مزگه‌وتو جارجار به‌درۆ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رده نوێژانه دوو سێ نوێژ بكات هه‌تاوه‌كو موسڵمانی حیزودز پێی نه‌ڵێن مه‌لا بابی، به‌ڵام موفتی كه‌لله ڕه‌قبووه‌و وتویه‌تی : هه‌تا ماووم ناچمه سه‌ر ئه‌و به‌رده نوێژانه.
بێگومان مووفتی ئه‌وه‌نده ته‌نیا نه‌بووه كه كه‌س خۆشی نه‌وێت، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵك هه‌بوون وه‌كو ئه‌و بیریان كردۆته‌وه هه‌رچه‌نده زۆر كه‌م بوون له لای ئه‌وانه‌وه ڕێزێكی زۆری لێگیراوه. كه منداڵ بووم هه‌مو جارێك بادایكم ئه‌ووت، تووخوا دایه تۆزێ باسی باپیرمان( موفتی) بۆبكه.دایكم خێرا جگه‌ره‌یه‌كی داده‌گیرساندوو هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵده‌كێشاو ده‌ی ووت:
به‌خوا ڕۆڵه هه‌ر داخ و خه‌فه‌ت كوشتی:
دایكم بۆی ده‌گێڕاینه‌وه كه موفتی ئه‌وسه‌رده‌مه شه‌وانی به‌سه‌ر ده‌برد لای جوله‌كه‌كانی پێنجوێن، كه هاوڕێی دڵسۆزی بوون. چونكه ئه‌وانیش وه‌كو موفتی له لایه‌ن موسڵامنه‌وه زۆر ئازار ده‌دران.كه‌منداڵه‌كانیان ده‌چوون بۆ كانی ئاو بێنن، شتێكی ئاسایی بو كه‌منداڵی موسڵمان ده‌هاتنو مشتێ خۆڵیان ده‌كرده ناو گۆزه‌كه‌یانه‌وه، ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامدا ده‌یان ووت:
دایكیان به‌و با شیه‌و باوكیان به‌و باشیه خۆیان ئه‌ڵێی سه‌گن و له‌سه‌گ بوون.
یه‌كێ له‌و كچه جوله‌كانه‌ی كه‌دایكم باسی ده‌كرد ناووی گورجی بووه و زۆر جوان بووه، هۆنراوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌را هه‌ڵ دراوه له‌شایی و زه‌ماوه‌ندا، به‌ڵام هه‌مویان له‌داخی موسڵمانی نه‌زان كۆچیان كرد بۆ ئیسرائیل.
موفتی زۆر به‌رگری له‌ئافره‌ت ده‌كرد، هیچ پێشكه‌وتو خوازێكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش، هێنده‌ی ئه‌و به‌رگری له‌ئافره‌ت نه‌كردووه. به‌شێكی زۆری هۆنراوه‌كانی موفتی باسی ئافره‌ت ده‌كه‌ن، ته‌نها هۆنه‌ره وابزانم له جیهانا هێنده‌ی هۆنراوه هه‌بێت له به‌رگری كردن له ئافره‌ت.
كچانی دێهات هه‌ناسه سه‌ردن
وه‌ك به‌هار ئه‌ڕوێن، وه‌ك پاییز زه‌ردن
***** ***** ******
داخ و جه‌خاری كیژی كوردوستان
به‌یان ناكرێ به سه‌د داستان
له ڕیزی به‌شه‌ر ده‌ركراونه‌ته‌ده‌ر
**** **** ****
كچی دێهاتی - كێلو- و - نزاره-
بۆ ماست فرۆشتن دێن بۆ ئه‌م شاره
كراسی چیتی دڕا‌و له‌به‌ردا
ئه‌ده‌ن له‌م چه‌مه باران له‌سه‌ردا
وه‌ختێ به‌وردی تێ‌یان ئه‌فكرم
دڵم دێته كوڵ نزیكه بمرم
ئه‌مڕۆ شانازی پێوه‌ده‌كه‌م كه دایكێكم هه‌یه خوێنده‌واره و جوتێ چاویلكه ده‌كاته چاوی و هه‌موو جۆره كتێنێك ده‌خوێنێته‌وه، هه‌ڵسو كه‌وتی مه‌ردو سه‌ربه‌رزه ( له پیاو پیاوتره)، كه له‌گه‌ڵیا گفت‌و گۆ ده‌كه‌م وا هه‌ست ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كما گفتوگۆ ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كابرایه‌كی پێشكه‌وتوخوازی وه‌كو موفتیه‌وه بووه كه‌پێیان ووتوه مه‌لا بابی.
دایكم یه‌كه‌م ئافره‌ت بوو له سلێمانی به‌چلی كوردیه‌وه به بێ عابا ده‌هاتو ده‌چوو، پیاوان ڕێزیان لێ ده‌گرت، من شانازیم پێوه ده‌كرد و ژنانیش به‌غیلیان پێ ده‌برد كه نه‌یان ده‌توانی وه‌كو ئه‌و بكه‌ن.
جێی داخه كه به‌شێكی زۆری هۆنراوه‌كانی موفتی له بۆمبارانه‌كه‌ی پێنجوێنا سوتا، ئه‌وه‌ی توانیمان كۆی بكه‌ینه‌وه و دیوانێكی تری لێ چاپ بكه‌ین، ئه‌و هۆنراوانه‌بوون كه له ڕۆژنامه‌ی ژینی ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا بڵاو كرابوونه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و هۆنراوانه‌ی كه خه‌ڵكی لادێ له‌به‌ریان كردبوون، له‌گه‌ڵ دیوانه كۆنه‌كه‌ی كه‌له سه‌رده‌می خۆیدا چاپ كرابوو.
موفتی پێنجوێنی له ڕێكه‌ووتی، 15.06.1952 له خه‌سته‌خانه‌ی سلێمانی گیانی سپارد، پێش مردنی ئه‌م جه‌ند دێڕه هۆنراوه‌یه ده‌نوسێ:
ئه‌گه‌ر مردم تكایه گردی سه‌یوان ماڵ و قه‌برم بێ
گه‌ڵای ئه‌و داره جوانانه له جێی كاباتو كه‌پرم بێ
تكا كارم له ئاخردا له قاپی حه‌زره‌تی یه‌زدان
له گه‌ڵ یارانی هاو ده‌ردم هه‌ر ئه‌وێ مه‌یدانی حه‌شرم بێت
به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێ هۆ، خێزانه‌كه‌ی نه‌یان توانی له‌گردی سه‌یوان بینێژن، له پێنجوێن له گۆڕستانی حاجی شێخ نێژرا. وه‌هه‌روه‌ها مه‌كته‌بێكیان له پێنجوێن كردۆته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌وه.
ئاواتم ئه‌وه‌یه كه ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌و مه‌كته‌به ببێت به مه‌كته‌بی كوڕ‌و كچ، به‌ڵام وابزانم زۆرمان ماوه، بێ شك ئه‌گه‌ر موفتی بمایه ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌دا.
به‌شێكی زۆری هۆنراوه‌كانی موفتی هێرش كردنه له سه‌ر شێخ و مه‌لا:
له چڵكی پرچ و په‌لكه‌م چی له كه‌شكۆڵ و عه‌با چی بكه‌م
كه‌سێ ناوی به‌شه‌ربێ حوڕ بژی تا ماوه
كه دیم ته‌زبیحی ده‌ستی سۆفی و به‌رماڵی سه‌رشانی
موحه‌قه‌ق بوو له لام هه‌ردوو به‌دانه‌و دانی داناوه
*** **** ***
له سایه‌ی كه‌سب و سنعه‌ت من به نێری هاتمه دنیاوه
له بۆ نانی منه‌ت باری ڕیا بازیم فڕێداوه.
**** *** ****
بێگومان كابرایه‌كی زۆر نیشتمان په‌روه‌ر بووه‌و هۆنراوه‌ی زۆره بۆ نیشتمانه‌كه‌ی و یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه به بیستنی كۆماری مهاباد، له گه‌ڵ قانیعدا ده‌چن بۆ مهابادوو به‌رگریان له‌و كۆماره كردووه.
مژده‌بێ خوێنده‌وار و تێگه‌یشتووی لاوی كورد
ڕادوێ ئه‌یخاته گوێی عاله‌م ژیان و ناوی كورد
گه‌رچی نای بینێ زه‌مانێكه سه‌راسه‌ر چاوی كورد
ئێسته ئه‌دره‌وشێ ستاره‌ی چاوی داپێچراوی كورد
ڕۆژ به ڕۆژ بۆ پێش ئه‌چێ ئۆخه‌ی شوكور هه‌نگاوی كورد
له دوای ڕوخاندنی كۆماری مهابد ئاوا ئه‌دوێ:
موده‌ێكه من به مه‌خفی شیوه‌ن و گریان ئه‌كه‌م
هه‌ر خه‌یاڵی خاك و قه‌ومی میله‌تی كوردان ئه‌كه‌م
ڕو به‌سه‌حرا سه‌ر ئه‌نێم و قوڕ ئه‌پێوم پڕ به‌دڵ
بێ خه‌به‌ر وا تێ ئه‌گا من بێخه‌مم سه‌یران ئه‌كه‌م
***** **** ***
Tuesday, October 12, 2004
Pense que
Pense que
|

