مێژوی سێ ووشه‌ی كوردی : ( ساقی ، قۆنده‌ره، هه‌پو )
ساقی :
ساقی ووشه‌یه‌كه، ئه‌وه‌نده‌ی بزانم، كورد و ئێرانی و شیعه‌ی عێراقی به‌كاری ده‌هێنێ. به‌تایبه‌تی له‌هۆنراوه‌دا.به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی كه له مه‌یخانه‌دا مه‌ی تێ ده‌كات. جا ئێمه كه‌ی مه‌یخانه‌مان هه‌بووه و كه‌ی كه‌سێكمان هه‌بووه ئیشی ئه‌وه بێت كه مه‌ی تێ بكات، له ساڵانی هه‌شتادا له كوردوستان میسریه‌كان له باڕا ئاره‌قیان بۆ تێ ده‌كردین به‌ڵام له‌ساقی نه‌ده‌چون، مه به‌ستم له‌و ساقیه‌ی كه عومه‌ر خه‌یام باسی ده‌كات له شیعره‌كانیدا، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕه‌سمی (Illustration) شیعره‌كانی عومه‌ر خه‌یامی بینیبێتن هه‌میشه ئافره‌ت شه‌راب تێ ده‌كات، ڕه‌سمه‌كانیش له ڕه‌سمی ژاپۆنی ده‌چن، زیاتر له ساقی ده‌چن.
ساقی بۆم تێكه شه‌رابی حه‌وت ساڵه . . . .
بۆ پسپۆرانی زمان، ڕون و ئاشكرایه كه ووشه‌ی ساقی له ووشه‌ی ( سقی) عه‌ره‌بیه‌وه نه‌هاتووه .
ئه‌ی له‌كوێوه‌هاتووه؟
سه‌رده‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كه‌وتم به‌سه‌ر نوسراوێكدا له‌گۆڤارێكی تایبه‌ت به مێژوو، به‌ناووی : پێنج هه‌زار ساڵ ئیشی ئافره‌ت، باسی ئیشی ئافره‌ت ده‌كات له‌سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌كانه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ. یه‌كێ له‌و كارانه‌ی كه‌تایبه‌ت بووه بۆ ئافره‌ت له‌ژاپۆن، له‌سه‌رده‌مێكی كۆندا، له مه‌یی خانه( ئه‌و شوێنه‌ی له ژاپۆن تایبه‌ت بوو بۆ خواردنه‌وه‌ی ساكێ)،
ساكێ : خواردنه‌وه‌یه‌كی ژاپۆنیه، زۆر خۆشه، ده‌ره‌جه‌ی كهولی وه‌كو ئاره‌ق وایه.
له‌م شوێنه‌دا ئافره‌تی ژاپۆنی جلێكی تایبه‌تیان له‌به‌ر كردوه‌و كاریان هه‌ر ساكێ تێكردن بووه بۆ پیاوان، پێیان ووتون : ئافره‌تانی ساكێ ڕۆكردن.
بێ شك پیاوانیش به‌ناوی خۆیانه‌وه بانگیان نه‌كردوون، به‌تایبه‌تی پیاوی سه‌ر خۆش، له دوره‌وه هاواریان كردووه: وه‌ره ساكێ.
لای ئێمه‌ش زۆر ووشه كه له زمانی بێگانه‌وه دێت كه به پیتی ( ك) ده‌ست پێبكات ده‌ی گۆڕین به ( ق) ، ئه‌وه( ساكێ ) شمان كرد با ساقی، وابزانم هه‌مووی خه‌تای ئه‌م (ق) ه یه.
ده‌توخوا ساقی گیان، تۆزێ ساكێم بۆ تێكه مادام ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌م هه‌ڵ هێنا.
****************************************************************************
قۆنده‌ره :
قۆنده‌ره له ووشه‌ی قوون( كون) + ده‌ر = قونده‌ر مانای : حیز.
بۆچی، به كه‌ووش، ده‌ڵێین : قوون ده‌ر ؟
چونكه قوونده‌ر (حیز) كه‌سێكی نزمه له ڕۆژهه‌ڵات، نزمه وه‌كوو كه‌ووش ده‌خشی له زه‌وی.
هه‌ره‌ها جنێوێكیشه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی شاره‌زای بم، كوردوو عه‌ره‌بی عێراقی زۆری به‌كار ده‌هێنێ،زمانی توركی شاره‌زا نیم نازانم تورك به‌كاری دێنێ یان نه !
كه به‌كه‌سێك ده‌ڵێین ؛ قۆنده‌ره، بێگومان بیرمان ده‌چێته‌وه كه مه‌به‌ستمان له قونده‌ر، حیزه، به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بی عێراقی یان تورك چونكه ووشه‌كه كوردیه مانی ئه‌وه‌ی قون ده‌دا یان گان ده‌دا، كه له زمانی ئه‌واندا سه‌رچاوه‌ی نیه.
قون مانای ( كوون ) ه ، لای كورد بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی نه‌مێنێ هه‌ندێ جار ده‌ڵێین كۆم، هه‌رچه‌نده هه‌مان مانا نادات، مانای ئه‌و شوێنه‌ی له له‌شی مرۆدا چه‌ماوه‌ته‌وه یان كۆم بۆته‌وه، به‌ڵام ووشه‌كه‌مان جوان كردووه.
هه‌ر وه‌ها له زمانی فه‌ره‌نسی دا، ووشه‌ی كۆ ( con )، به لاتینیه‌كه‌ی كیونیوس ( cunnus) به‌مانای سێكسی ئافره‌ت دێت. ووشه‌ی كۆنار( connar) له زمانی فه‌ره‌نسی دا، جنێوێكه كه ئه‌دجه‌كتیڤی ووشه( con ) ی، جنێوێكی ناشرینه وه‌كو قونده‌ر، ئه‌گه‌ر له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێین : كۆنار ( connar) ، پیتی( ك) بگۆڕین بۆ ( ق ) ، ئه‌وا ده‌بێته: قۆنه‌ر، یان قۆنده‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ قونده‌ره‌كه‌ی خۆمان. بێگومان فه‌ره‌نسی به‌كه‌ووش ناڵێن قونده‌ره،
بێ شك ئه‌م قونده‌ره، به‌ڕێگای توركیادا له‌گه‌ڵ قاچاخچیه‌كاندا به‌بێ په‌سپۆرت سواری پاپۆڕ بووه‌و هاتوه بۆ ئه‌وروپا. بێگومان هه‌تا گه‌شتۆته ئه‌وروپا، پاژنه‌كه‌ی سواوه‌و هه‌زار پینه كراوه.
***************************************
هه‌پوو :
ووشه‌ی هه‌پو، كه زمانێكی منداڵانه‌یه، له‌گه‌ڵ منداڵدا به‌كاری ده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی تێی بگه‌یه‌نین كه شتێك نه‌ماوه یان نییه.
ئه‌م ووشه‌یه زۆری به‌كار دێنین و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی نیه له‌زمانی كوردی دا به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی وابزانم فه‌ره‌نسیه. زمانی فه‌ره‌نسی تایبه‌تیه‌كی خۆی هه‌یه كه ووشه زۆر كورت ده‌كه‌نه‌وه ( abreviation ) ، بۆ نمونه :
V. T . T ، ئه‌و پاسكیله‌یه كه ئه‌مڕۆ له ئه‌وروپا دا بڵاو بۆ ته‌وه‌و منداڵ و پیاوی پیر و ئافره‌ت و هه‌موو كه‌سێ سواری ده‌بێت و هه‌ناسه بڕکێ ده‌كه‌ن به‌سه‌ریه‌وه، دا هێنانێكی فه‌ره‌نسیه.
V. كورت كراوه‌ی velo مانای : ( پاسكیل)
T كورت كراوه‌ی tout مانای : ( هه‌موو)
T كورت كراوه‌ی terain مانای شوێن
مانای پاسكیلی هه‌موو ڕێگاو بانێک ، ڕێگای قیرتاو، خۆڵ ..... تاد
یان ووشه‌ی T.G.V ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره ( Chemin de fer = شوما دو فێر = ڕێگای ئاسن ) خێرایه‌یه كه به‌ته‌نیشتا تێ ده‌په‌ڕی ده‌بێ ده‌ست بگری به‌کڵاوه‌كه‌ته‌وه ده‌نا با ده‌ی با، به‌ڵام وه‌كو په‌ندی پێشینان ده‌ڵێن: دوای كڵاوی بابردوو مه‌كه‌وه.
T.G.V داهێنانی فه‌ره‌نسیه و خه‌ر یكه به هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه .
T : كورت كراوه‌ی train واته شه‌مه‌نده‌فه‌ر
G : كورت كراوه‌ی grand وواته : گه‌وره
V : كورت كراوه‌ی vitesse واته خێرایی
T.G.V : مانای : شه‌مه‌نده‌فه‌ری سورعه‌تی گه‌وره.
بابێمه‌وه سه‌ر ووشه‌ی هه‌پوو.
هه‌پوو له‌زمانی فه‌ره‌نسیدا ڕسته‌یه‌كه : Il n y a plus = ئیل نییا پلیو، واته : تیایا نه‌ماوه.
كورتی ده‌كه‌نه‌وه بۆ منداڵان ( ته‌نها بۆ منداڵ) و ده‌ڵێن : یه‌پوو، مانای : ته‌واو، نه‌ما.
یه‌پوو. ئێمه كردومانه به هه‌پوو. باشه ئه‌م هه‌پووه چۆن گه‌شته كوردوستان ؟ چونكه هیچ سه‌رجاوه‌یه‌كی تری نیه له زمانی كوردی دا.
ده‌ڵێن گوایه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی خاچه‌كاندا، ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌ره‌نسی ده‌گه‌نه كوردوستان و هه‌ر له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
ووشه‌مان زۆره له كوردوستان كه‌تێكه‌ڵن له‌گه‌ڵ لا تینی و فه‌ره‌نسی دا :
paleto مانای پاڵتۆ
dent مانای دان leve مانای لێو یان لێڤ له هه‌ندێ ناچه‌دا
genou مانای ئه‌ژنۆ
Sur مانای سه‌ر (سه‌ر و ژێر)
cent به مانای ژماوه سه‌د ............ تاد
من پێش ئه‌وه‌ی زمانی فه‌ره‌نسی فێربم، ڕۆژێك له‌لادێیه‌ك له كوردوستان، گوێم لێ بوو ئافره‌تێك ووشه‌ی ئاموغی ( amour) به‌كار هێنا، كه‌پرسیارم كرد ئه‌وو وشه‌یه مانای چییه، ووتی مانای ئه‌وو شته‌یه كه ژن و پیاو شه‌و له‌ژێر لێفه‌وه ده‌ی كه‌ن، ئه‌و ساكه منداڵ بووم نه‌م ده‌زانی ژن و پیاو چی ده‌كه‌ن له‌ژێر لێفه‌وه، وام ده‌زانی هه‌ر ده‌خه‌وون، به‌ڵام ئێستاكه‌ده‌زانم چی ده‌كه‌ن ئه‌م زۆرزانانه، بۆیه شه‌وان گوێم لێ بوو هه‌ر نخه‌نخیان بوو، تومه‌س خه‌ویان لێ نه‌ده‌كه‌ووت و خه‌ویشیان له‌من زڕاندبوو .






