موسڵمانان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا كحول زیاتر ده‌خۆنه‌وه
له كوردوستان زۆر ماڵ سركه دروست ده‌كه‌ن بۆ خۆیان، و پڕی ده‌كه‌ن له زه‌یتون و سیر و قه‌ڕنابی و لۆبیاو ...تاد، له زستاندا له‌گه‌ڵ نان خواردن ده‌ی خۆن، به‌تایبه‌تی له مانگی ڕه‌مه‌زان دا، هه‌ندێ جار سركه‌كه ده‌بێت به‌شه‌راب و هه‌ندێ ماڵ فڕێی ده‌ده‌ن گوایه كحوله و حه‌رامه، به‌ڵام سركه‌ش كحولێكه كه ده‌ره‌جه‌ی كحولی ده‌گاته نزیكه‌ی له سه‌دا چوار، واته تۆزێك له بیره كه‌متره، چونكه ده‌ره‌جه‌ی كحولی بیره له‌به‌ینی چوار تا پێنج و نیوه، هه‌موو موسوڵمانێك ده‌یخوات به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌مه كحوله.
بۆیه كه باوكم له ڕه‌مه‌زاناندا نوێژی ده‌كرد درێژه‌ی زیاترده‌خایاند، تێ نه‌ده‌گه‌شتم، ئێمه‌ش كه منداڵ بووین هه‌ر پێ ده‌كه‌نین، تومه‌س ئه‌مه سركه ( ترشیات) مان خواردبوو به ساوه‌ره.
ئێمه ته‌نها سركه‌مان دروست نه‌ده‌كرد، هه‌موو ساڵێك سركه‌شمان دروست ده‌كردوو شه‌رابیش، كوپه‌ی گڵمان زۆر بوو، ترێش هه‌رزان بوو، وه‌كوو بیرم بێت نزیكه‌ی چوار كوپه شه‌رابمان دروست ده‌كرد، چونكه دایكم ده‌یووت: بۆ ته‌ندروستی باشه، به‌یانیان یه‌كی په‌رداخێك شه‌رابمان ده‌خوارده‌وه و گڕی تێ به‌رده‌داین و گۆنامان ئاڵ ده‌بوو.
ئه‌وسه‌رده‌مه كولتوری شه‌رابم نه‌بوو، ده‌مان خوارده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن شه‌راب ده‌خورێته‌وه، له فه‌ره‌نسا فێری ئه‌وه‌بووم چۆن شه‌راب بخۆمه‌وه‌و تامی بكه‌م.
باوكم باسی قۆنیاغی ده‌كرد، هه‌رگیز نه‌م بینی بوو، نه‌شم ده‌زانی كه قۆنیاغ واته كۆنیاك (Cognac) شارێكه له فه‌ره‌نسا، باسی شه‌رابی بۆردۆشیان ده‌كرد، ئه‌میش شارێكه له فه‌ره‌نسا.
هه‌ی ئاغا‌و ئاغا‌و ئاغا بۆم تێكه له‌و قۆنیاغه.
ده‌ڵێن گوایه فه‌ره‌نسا ئه‌و وڵاته‌یه كه هۆشمه‌نده به له‌زه‌ت.
دوو خێزانی شه‌راب هه‌یه له فه‌ره‌نسا، خێزانی بۆردۆ و خێزانی بوغگۆین، بۆردۆ به‌رهه‌می زۆرتره چونكه زه‌ویه‌كه‌یان پان و به‌رینتره و هه‌رزانتره له بۆغگۆین و دیزانی بوتڵه‌كه‌شیان جیاوازن.
ده‌ڵێن گوایه كه گه‌نجیت زیاتر حه‌ز له بۆردۆ ده‌كه‌یت و كه ده‌چی به‌ته‌مه‌نا ده‌ڕویت به‌لای بوغگۆن دا، چونكه بۆردۆ زۆر سه‌رشێت نیه‌و له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیدا كه تۆزێ شێتۆكه‌ین پێویستمان به شه‌رابێكه كه زیاتر ئاراممان بكاته‌وه، بوغگۆین، زیاتر شێتۆكه‌یه و هه‌ندێ شتی تر كه‌به‌كوردی باس ناكرێت.
بێگومان شه‌رابی بۆردۆ وه‌كو بورگوین،سه‌ده‌ها جۆریان هه‌یه، وه‌كو چۆن لای خۆمان ده‌ڵێین برنجی بازیان.
جۆری شه‌راب به‌ستراوه‌ته‌وه به جۆری مێوه‌كه‌وه، به چۆنیه‌تی خاكه‌كه‌وه، پاشان به ئاو‌و هه‌وای ناوچه‌كه ئینجا به فه‌نی دروست كردنیه‌وه، ئه‌و ترێ یانه‌ی له ناوچه‌ی گه‌رماوه دێن وه‌كو لای خۆمان كه پله‌ی گه‌رما ده‌گاته چل، شه‌رابه‌كه پله‌ی كحولی زۆر ده‌بێت، له به‌ر ئه‌وه زۆر باش نیه، ئاو‌و هه‌وای فه‌ره‌نسا بۆ شه‌راب زۆر باشه چونكه نه زۆر گه‌رمه نه زۆر سارده ئه‌مه جگه له كولتوره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌یان كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی كۆن.
هه‌ندێ وڵات شه‌تڵی فه‌ره‌نسی ده‌به‌ن و لای خۆیان ده‌ی چێننه‌وه، وه‌كو كالیفۆرنیا كه شه‌تڵی كابێغنێیان لای خۆیان چاندووه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی خاك‌و ئاو‌و هه‌وا جیاوازه بێ گومان شه‌رابه‌كه‌یان جیاوازه، ناوه‌كه‌ی وه‌كو خۆی ده‌هێڵنه‌وه به له‌هجه‌ی خۆیان ده‌ڵێن : كابڕڕڕڕڕ، له جیاتی كابێغنێ. من له ئه‌مرئكا خواردومه‌ته‌وه زۆر جیاوازه.
كه‌باسی شه‌راب ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن؛ ڕانی ئه‌ستوره، له‌سه‌ر زمان ئه‌خلیسكێ، لوتی به‌رزه، گۆشتی پته‌وه، گه‌نجه، پیره ...تاد ، هه‌رگیز ووشه‌ی تاڵ به‌كار ناهێنرێت بۆ شه‌راب، چونكه ووشه‌یه‌كی منداڵانه‌و ساویلكانه‌یه.
هه‌موو شه‌رابێك بۆ ئه‌وه دانه‌نراوه كه پیری بكه‌یت، واته چه‌ند ساڵێك له ژێرخانه‌كه‌تا داینێت، هه‌ندێكیان ده‌توانرێت هه‌تا سی ساڵ پیر بكرێت و هه‌ندێكی تریان هه‌ر خێرا ده‌خورێنه‌وه. نرخیان به‌گوێره‌ی شوێن و ساڵ ده‌گوڕێ له دوو ئۆرۆوه هه‌تا په‌نجا هه‌زار ئۆرۆ.
كه هێشتا نه‌خراوه‌ته بوتڵه‌وه و له جۆرێك به‌رمیلی ته‌خته‌دا دانراوه، له سه‌دا پێنج هه‌تا ده‌ی شه‌رابه‌كه ده‌بێت به هه‌ڵم، ده‌ڵێن ئه‌وه به‌شی فریشته‌و مه‌لایه‌كه‌ته.
تومه‌س بۆیه فریشته‌و مه‌لایه‌كه‌ت هه‌مویانخه‌ڵكی باشن و به‌ڕه‌حمن !!!
ده‌بێت دوو سه‌عات پێش ئه‌وه‌ی بیخۆیته‌وه، بوتڵه‌كه بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكسجین وه‌ربگرێت (Chambree) به‌تایبه‌تی بۆ شه‌رابێكی پیر. له پله‌ی گه‌رمی هه‌ژده ده‌ره‌جه‌دا بێت زۆر باشه.
بێگومان شه‌راب په‌رداخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، وه‌ك چۆن باوكم چای له پیاڵه‌ی زڕكه‌فا نه‌بوایه نه‌ی ده‌خوارده‌وه، بۆ شه‌رابیش زۆر شتێكی ناشرینه له هه‌موو په‌رداخێكدا بخورێته‌وه.
ئه‌وكه‌سه‌ی شه‌راب تێ ده‌كات( ساقی) بۆ ڕیز گرتن له‌میوانه‌كانی، له پێشا تۆزێ بۆ خۆی تێ ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر به‌ڕێكه‌وت تۆزێ له ته‌به‌دۆره‌كه‌ی كه‌وتبێته ناو شه‌رابه‌كه بۆ میوانه‌كانی نابێت و بۆ خوی ده‌بێت.
له چێشت خانه‌د،ا باڕمه‌نه‌كه كه بوتڵه شه‌رابه‌كه ده‌كاته‌وه له سه‌ر مێزهكه‌دا بۆ چه‌ند كه‌سێك، تۆزێ تێ ده‌كات بۆ به‌ته‌مه‌نترین كه‌سیان له ناویانا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ویش تامی ده‌كات ئینجا ڕازی یان نا ڕازی خۆی ده‌رده‌بڕێ به‌رامبه‌ر شه‌رابه‌كه، هه‌ندێ جار زۆر ئاساییه كه داوای بتڵێكی تر بكات له هه‌مان شه‌راب، چونكه یه‌ك له‌سه‌ر هه‌زاری بوتڵێك له‌وانه‌یه بوشۆنێ بێت، واته تامی ته‌به‌دۆره‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم كرد كولتوری گشتی شه‌رابه كه‌هه‌موو فه‌ره‌نسیه‌ك ده‌یزانێ و شتێكی زۆر ئاساییه، وه‌ئه‌گه‌ر بته‌وێت كولتورت زیاد بكه‌یت، ئه‌وه ده‌وره‌یه‌ك د‌ه‌خوێنیت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر شاره‌زا ببیت، بێگومان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نابێت جگه‌ره بكێشیت.
قومێك ده‌خه‌یته ناو ده‌مته‌وه‌و تۆزێ له ده‌متا ده‌ی هێڵیته‌وه و پاشان قومێك ئۆكسجین هه‌ڵمژه و له‌لووته‌وه بیهێنه‌ده‌ره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رابه‌كه قوت بده‌ی، ئه‌مه پێی ده‌ڵێن تامی لووت. ئینجا بیخۆره‌وه نۆشی گیانت بێت،پاشان سه‌یرێكی براده‌ره‌كانی سه‌رمێزه‌كه‌ت ده‌كه‌یت و ڕای خۆت ده‌رده‌بڕی و سه‌یری ساڵ و جێگای شه‌رابه‌كه‌ده‌كه‌یت له‌سه‌ر بوتڵه‌كه و ده‌ست ده‌كه‌یت به قسه‌ی خوش و دڵی كه‌س ناڕه‌نجێنی.
خۆشترین خواردن به‌لای منه‌وه، شه‌رابێكی خۆش به په‌نیرێكه‌وه كه پێی ده‌ڵێن ؛ غۆك فۆغ، وه‌كو په‌نیری پێسته‌ی لای خۆمان وایه به‌ڵام ته‌ڕتره، له‌گه‌ڵ نانی جۆدا.
من ئه‌م ساڵ پاپا نۆیه‌ل بتڵێك شه‌رابی Chateau neuf de pape ی به‌دیاری بۆ هێنام كه‌ده‌توانم بیست ساڵ پیری بكه‌م له ژێرخانه‌كه‌مدا، ژێر خان ده‌بێ پله‌ی گه‌رمای سیازده بێت، به‌بێ تیشكی هه‌تاو، ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌كه گڵ بێت زۆر باشتره.
Chateau neuf de pape ئه‌و شه‌رابه‌یه كه تاریق عه‌زیز به‌ڕه‌حمه‌ت بێت، زۆر حه‌زی لێ ده‌كرد، .كه ئه‌مریكیه‌كان چونه به‌غدا له ژێرخانی ماڵه‌كه‌یدا به‌سه‌ده‌ها بوتڵی هه‌بوو كه هێشتا فریا نه‌كه‌وتبوو بیان خواته‌وه و خه‌ڵك هه‌موویان دزین، بێ شك براده‌ری دڵسۆزی زۆربووه له‌فه‌ره‌نسا و به‌دیاره بۆیان ناردووه.
لاقی حوشتری حه‌مزه عه‌ره‌بێك
په‌ڕانی، مه‌ی بۆ له من حه‌رام بێت


