ژیانه‌وه
لاكان، دكتۆری نه‌فسی ( Psychanalyse) به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی له دوای فرۆید، ده‌گێڕێته‌وه كه جارێكیان ژنێكی نه‌خۆش به هه‌ڵپه هه‌ڵپ و شپرزه‌یه‌وه دێ بۆلای و پێی ده‌ڵی : فریام كه‌وه.
لاكان ده‌ڵی چیه ! چی ڕویداوه ؟
ژنه ده‌ڵی پێم بڵێ ئه‌وه‌ی بیستومه ڕاست نیه.
لاكان ده‌ڵێ: چیت بیستووه ؟
ژنه ده‌ڵی : بیستومه له داوی مردن ڕۆح ده‌ژیێته‌وه، من ئه‌وه‌نده ئازار‌و ئه‌شكه‌نچه‌م چه‌شتووه به‌ده‌ست ژیانه‌وه نامه‌وێ چارێكی تر بژێمه‌وه، ئه‌مه‌وێ بمرم و نه‌جاتم بێت له‌ژیان.
* * * * * *
ڕامبۆ ده‌ڵی :
من شانسم هه‌یه كه ئه‌شكه‌نجه زۆرتر ناچه‌ژم
من ته‌نها ئه‌شكه‌نجه‌ی ناسكم چه‌شتوه
......................
هه‌مووی خه‌تای دایه حه‌وا بوو اكه ئه‌و سێوه‌ی خوارد‌و ئیتر باقیه‌كه‌ی بۆ ئێمه جێ هێشت.
باشه ئه‌گه‌ر بژێمه‌وه، به هه‌مان ڕێگه‌دا ده‌ڕۆمه‌وه ؟
كابرایه‌كی تر كه ناوه‌كه‌یم له بیر چۆته‌وه ده‌ڵێ: بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به كه‌سێكی كامڵ، ده‌بێت ته‌مه‌نت بگاته هه‌شتا ساڵ، ئه‌وكاته له ژیان تێ ده‌گه‌یت، له هه‌شتا ساڵیش‌دا دره‌نگه، چونكه ژیان ته‌واو ده‌بێت.
باشه ئه‌گه‌ر بژێمه‌وه به‌هه‌مان ڕێگه‌دا ده‌ڕۆمه‌وه !!
له‌وانه‌یه من ده‌مێكه مردبێتم به‌ڵام بیرم نایه‌ت چۆن ژیانم به‌سه‌ر ده‌برد، پێش ئه‌م ژیانه‌ی ئێستام، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باش بیر بكه‌مه‌وه له‌وانه‌یه بێته‌وه بیرم.
من زۆر جار پێویستم به‌وه‌یه لێتان دووربكه‌ومه‌وه هه‌تاوه‌كو خۆم بدۆزمه‌وه.
دایكم ده‌ی گێڕایه‌وه كه جاران له‌لادێكانی كوردوساتندا، خه‌ڵك ده‌چونه خه‌ڵوه‌ته‌وه، ژورێكیان دروست ده‌كرد له قوڕو ته‌نها كونێكی بچوكی تیا‌بوو كه‌له‌وێوه تیشكی ڕۆژ ده‌هاته ژوره‌وه‌و له كونێكی تره‌وه خواردنی بۆ ده‌هات .ئه‌و كه‌سه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و خه‌ڵوه‌ته‌دا ده‌مایه‌وه هه‌تاوه‌كو خۆی ده‌دۆزیه‌وه‌و وه‌ڵامی خۆی و ژیان و بوون و نه‌بوو نی ده‌دایه‌وه. پاشان ده‌هاته ده‌ره‌وه‌و ئه‌وكاته ڕواڵه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌گۆڕاوو ئه‌وكاته به‌كه‌سێكی نورانی ده‌هایه به‌رچاو.
دۆزه‌خ ئه‌وانن.
ژۆزێف بۆیس، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده‌به‌ناوبانگه‌كانی ساڵانی شه‌ست له ئه‌ڵمانیا، پێش ئه‌وه‌ی ببێت به‌هونه‌رمه‌ند، ته‌یاره‌ی لێ ده‌خوڕی، له ناوچه‌یه‌ك له ئاسیا به‌خۆیی و ته‌یاره‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌وێته خواراره‌وه، خه‌ڵكی لادێكه ڕزگاری ده‌كه‌ن و برینه‌كانی ساڕ‌ێژ ده‌كه‌ن، كه باش سه‌رنج ده‌دات ده‌بینێ هه‌مو فه‌لسه‌فه‌ی ساڕ‌ێژ كردن لای ئه‌و لادێیانه ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌وبرینه دابڕن له ده‌وروپشت بۆ ئه‌وه‌ی ساڕ‌ێژ بێت، لباو هه‌نگوین و چه‌نده‌ها شتی وا به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. ئیتر پاش ئه‌وه‌ی ژۆزێف بۆیس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا ئه‌و باسه ده‌بێته هه‌وێنی هونه‌ره‌كه‌ی.
بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی كاری ژۆزێف بۆیسی نه‌بینیوه، له سه‌نته‌ری جۆرج پۆمپیدوو كارێكی هونه‌ری ئه‌وی تیایه كه زۆر به‌ناوبانگه ئه‌ویش پیانۆیه‌كه به‌رگێكی لباوی خۆڵه‌مێشی كردۆته‌به‌ر، ماوه‌یه‌ك له مه‌و به‌ر موشكیله ئه‌وه‌بوو كه لباوه‌كه ئه‌مه‌نده كۆن بوبو كه ده‌ستت بدایه‌تێ ده‌دڕا، ژۆزێف بۆییس مردوه‌و بۆمان نیه ده‌ستكاری هونه‌ره‌كه‌ی بكه‌ین.
( خۆ ئه‌مه‌ش قه‌ڵای هه‌ولێر نیه هه‌ر له‌خۆته‌وه دروستیكه‌یته‌وه به‌بێ ڕێز له سه‌رچاوه)
ناچار پاش كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆر بڕیار درا به‌رگی لباوه‌كه بگۆڕن به‌مه‌رجێ به‌رگه‌كۆنه‌كه‌ی له ته‌نیشته‌وه دانێن، ئێستاكه ئه‌و پیانۆیه به‌رگێكی به‌ته‌نیشته‌وه‌یه، پاش چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی تر ئه‌و پیانۆیه چه‌نده‌ها به‌رگ ده‌گۆڕێ، وه‌كو ئه‌وه‌وایه چه‌نده‌ها ژیان ژیابێت.
باشه‌تۆ وه‌ڵا‌مت نه‌دایه‌وه، ئایا هه‌مان ژیان ده‌ژیێیته‌وه ئه‌گه‌ر جارێكی تر هاتیته‌وه ؟؟؟
من هه‌ر كۆچه‌رم، له تێڕوانینما كۆچه‌رم، له خۆشه‌ویستیدا كۆچه‌رم، له بیر كتدنه‌وه‌مدا كۆچه‌رم، له هه‌موو شتێك‌دا كۆچه‌رم و له زه‌تێكی بێ ئه‌ندازه له‌م ژیانه كۆچه‌ریه‌م ده‌بینم.
ئه‌گه‌ر جارێكی تر ژیامه‌وه هه‌ر كۆچه‌ر ده‌بم.

