Wednesday, February 23, 2005
Sunday, February 20, 2005
مێژووی سێكس له ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسیدا له تێڕوانینی دوو پیاو و ژنێكه‌وه

Delacroix ( la mort de sSardanapale) 1827

یه‌كه‌م كتێب كه نوسرابێت له‌سه‌ر سێكس، له‌لایه‌ن نوسه‌ر Marquis de Sade، نوسراوه له ساڵی 1795 دا . به‌شێوه‌یه‌ك ئاڵ و گوڕی سێكس ده‌به‌ستێته‌وه به فه‌لسه‌فه‌ی دین و به ژیان و به سیاسه‌ته‌وه، كه ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕۆش ئه‌م كتێبه به كتێبێكی زۆر شاز داده‌نرێت له مێژووی ئه‌ده‌ب دا و هێشتا له‌لای زۆر كه‌س قبوڵ نه‌كراوه.
كتێبه كه ناوی Philosophie dans le boudoir ( فه‌لسه‌فه له دیوه‌خانێكدا) له لایه‌ن Marquis de Sade نوسراوه، كتێبێكی ئێرۆتیكی بێ هاوتایه و ده‌یدا له بنی هه‌مانه‌كه، ئه‌مڕۆ كه زاراوه‌ی : سادۆ مازۆشیست، به‌كار ده‌هێنرێت له بیروو ڕای Sade ه‌وه هاتووه، هه‌رچه‌نده زۆر كه‌س وایان باوه‌ڕه كه ئه‌م زاراوه‌یه به هه‌ڵه به Sade وه به‌ستراوه‌ته‌وه .
له ژێر هه‌موو ڕژێمێك دا ساد له به‌ندیخانه‌دا بووه، نزیكه‌ی سی و پێنج ساڵی له‌به‌نیدخانه‌دا به‌سه‌ر بردووه، كتێبه‌كه‌شی هه‌ر له به‌ندیخانه‌دا نوسیوه.
یه‌كه‌م ته‌جروبه‌ی سێكسی Marquis de Sade :
ڕۆژێك ژنێك دێنێته ماڵه‌وه گوایه ده‌بێته خزمه‌ت كاری، ژنه‌كه له ژورێكی ماڵه‌كه‌یدا به‌ند ده‌كات و ده‌ی به‌ستێته‌وه و چه‌قۆی لێ ده‌رده‌هێنێ و پێی ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر هاوار بكات ده‌ی كوژێت، پاشان په‌یكه‌رێكی بچوكی عیسا ده‌كات به كوزیا، ژنه ڕۆحی ده‌چێ، هه‌تاوه‌كو ئێستاكه له‌به‌رده‌م عیسادا نوێژی كردووه ئێستاكه له‌كوزدایه. به‌ڵام ڕۆژێك كه‌ساد له‌وێ نابێت ژنه ده‌توانێت خۆی ده‌رباز بكات و پاشان ساد ده‌ده‌ن به دادگا، ئه‌مه یه‌كه‌م ته‌جروبه‌ی ساد بوو.
ساد ده‌ڵێ : ژیان له دوو به‌ره پێك هاتووه : Victime ( داماوو، تاوان لێكراو ) و Bourreaux ( زاڵم، بكوژ )له په‌یوه‌ندی و ئاڵ و گوڕی سێكسیشدا هه‌ر وایه: ده‌ت ده‌نێ و ده‌ی ده‌یته‌وه. تۆ سروشت وای دروست كردووی ده‌وری خۆت ده‌بێت ببینیت و قبوڵی بكه‌یت.
له ڕۆمانێكی تری دا به‌ناوی Justine ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ی زیاتر ڕوونه ، گوایه باسی ژیانی كچه‌كه‌ی ده‌كات، (ده‌ڵێن گوایه په‌یوه‌ندی سێكسیشی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی دا هه‌بووه) ، باسی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن Justine كچێكی زۆر باشه‌و خوا په‌رسته‌و هه‌میشه ده‌یه‌وێت یارمه‌تی خه‌ڵك بدات به‌ڵام هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌گڵگا به پیاوی دینی و سیاسی و باش و خراپه‌وه چۆن ئه‌م كچه بۆ مه‌به‌ستی له‌زه‌تی سێكسی خۆیان به‌كار دێنن.
پاش ئه‌وه‌ی Justine ده‌گاته ژیانێكی به‌خته‌وه‌ری و خوش گوزه‌رانی و نه‌جاتی ده‌بێت له دڕنده‌یی مرۆ، ڕۆژێك له شوێنێكدا كه پشو ده‌دات و خه‌وتووه، ئینجا سرووشت دێت و بایه‌ك هه‌ڵ ده‌كات و شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌كه ده‌شكێنێ و پارچه‌یه‌ك شوشه ده‌دات له دڵی و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه Justine ده‌كوژێت.
بابێمه‌وه سه‌ر باسی كتێبه‌كه : Philosophie dans le boudoir
Philosophie dans le boudoir چیرۆكێكی شانۆیی یه، كه هه‌رگیز بڕواناكه‌م كه‌س بتوانێت بیكات به‌شانۆ، باسی ئا فره‌تێكی بورژوای سی ساڵانه ده‌كات كه ڕۆژێك پیاوێكی بورژوا كچه‌كه‌ی بۆ دێنێت كه ته‌مه‌نی شازده ساڵه هه‌تاوه‌كو فێری سێكسی بكات، ئاله‌م دیوه‌خانه‌دا ئه‌م دوو ژنه‌و باخه‌وانێك و براكه‌ی و كه‌سێكی تر هه‌موو ئاڵ و گۆڕێكی سێكسی ده‌كه‌ن به‌بێ سنور، بێ گومان له‌سه‌ر هه‌موو چوڵاندنه‌وه‌یه‌ك و په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسی وه‌ك : ده‌ست په‌ڕ كردن، مژین ، شه‌هوه‌ت خواردنه‌وه، گانكردن به قون، به كوز، گانكردن به سێ كه‌س یان زۆر تر، ڕون كردنه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیانه‌ی ده‌داتێ، ئه‌ویش له زاری ئه‌و كچه شانزه ساڵیه‌وه‌یه كه هه‌موو جارێ پرسیار ده‌كات و ژنه‌ش كه ته‌جروبه‌ی زۆره وه‌ڵامی ده‌داته‌وه هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌به‌ستێت به دین و فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌ته‌وه.
ئه‌م ئاڵ و گۆڕی سێكسیه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تاوه‌كو ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ پێی ده‌ڵێن سادۆ مازۆشیست.پاشان باوكی كچه شانزه ساڵیه‌كه ژنه‌كه‌ی ده‌هێنێ، گوایه ژنه‌كه‌ی كراوه نیه له په‌یوه‌ندی سێكسی دا و ده‌یداته ده‌ست ئه‌وان ئیتر خویان و خوای خۆیان.
له كاتێكدا ده‌بینرێت كه كچه‌كه‌ی كوزی دایكی ده‌دروێته‌وه به به‌ده‌رزی و به‌كره ، له به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی به‌كاری ناهێنێت و له‌م كرداره‌ش له‌زه‌تێكی زۆر ده‌بینێ.
كتێبه‌كه هه‌تا بڵێی خوێندنه‌وه‌ی گرانه، به‌ڵام به به‌نرخ ترین كتێب داده‌نرێت له مێژووی ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی دا و كتێنێكی زۆر به‌ناوبانگه.
ئه‌لبێرت كامۆ ده‌ڵێ: كه‌سێك كه له‌به‌ندیخانه‌دا شتێكی وا بنوسێت و سی‌و پێنج ساڵ له‌به‌ندیخانه‌دا بێت، ناتوانێت شتێكی واقعی بنوسێت زیاتر خه‌یاڵه. به‌ڵام ساد له ژیانیدا زۆر شتی موماره‌سه كردووه.
له كۆتایی ژیانیدا ساد ده‌ڵێ : هیوادارم بیره‌وه‌ریه‌كانم بسڕێته‌وه له ڕۆحی خه‌ڵكانا.
پاش ئه‌م كتێبه، نوسه‌ر و فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی George Bataille له په‌نجاكاندا، كتێبێكی نوسی به ناوی :L’histoire de l’oeil ( چیرۆكی چاو) كتێبێكی زۆر نایاب و خۆشه ،خوێندنه‌وه‌ی زۆر گران نیه، كتێبێكی ئێرۆتیكی به‌ناوبانگه ، بێگومان كاریگه‌ری سوریالیستی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه كه هه‌تاوه‌كو ئێستا ته‌نها پیاو به‌ئاسانی باسی سێكسی كردووه له مێژووی ئه‌ده‌با.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر نوسه‌رێكی ئافره‌ت (Catherine. M ) كه گۆڤارێكی هونه‌ری به‌ناوبانگ به‌ڕێوه ده‌بات به‌ناوی: Art Presse، كتێبێكی نوسی به ناوی (ژیانی سێكسی Catherine M )، بو به هه‌ڵایه‌كی زۆر له فه‌ره‌نسا، له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م، ئافره‌تێك نوسی بووی، دووه‌م به‌زمانێكی زۆر ساكارانه نوسرابوو و ئه‌ویش دابووی له بنی هه‌مانه‌كه.
بێ گومان كتێبه‌كه باسی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌كات هیچی هه‌ڵ نه‌به‌ستووه، باسی ئه‌و پیاوانه ده‌كات چۆن له‌گه‌ڵیا ڕای بواردووه و چۆن ئێواران له ناوه‌ڕاستی ژورێكدا ده پیاو گاویانه و له زه‌تێكی زۆری له‌وه چه‌شتووه.
هه‌ندێ ڕسته‌ی كتێبه‌كه :
- بۆ هه‌ندێ براده‌رم باسكرد: ووتم من ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوێكدا سێكس بكه‌م و له‌زه‌ت وه‌رنه‌گرم، زۆرم پێ خۆشه كه‌پیاوه‌كه له‌زه‌ت له من وه‌ر ده‌گرێت. ووتیان ئه‌وه حاڵه‌تێكی میستیكه ( ڕۆحانی).
- هه‌موو جارێ به‌و پیاوانه‌م ده‌ووت كه ده‌مگێن، باشتر وایه له‌كوزم له‌زه‌ت وه‌رگرن و له قونما شه‌هوه‌ته‌كه جێ بێڵن چونكه هه‌ر شوێنه‌و كاری خۆی.
- زۆر جار له‌زه‌تم له‌و پیاوانه وه‌رده‌گرت كه زۆر جوان نه‌بوون. حه‌زم له گونی خه‌ته‌نه‌كراو نه‌ده‌كرد، زیاتر حه‌زم له گونی ئاسایی ده‌كرد، چونكه كه‌ده‌م مژی وام هه‌ست ده‌كرد وه‌كو بڵقی سابوون وورده ورده پۆپه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وت.
كه وه‌ختێ كێرم ده‌گرت به‌ده‌ستمه‌وه بۆ مژین هه‌میشه وه‌كو كۆترێك ده‌مگرت، كه ده‌م مژی هه‌موویم قوت ده‌دا.
من ئه‌م كتێبه‌م خوێنده‌وه، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆر به‌دڵم نه‌بوو، چونكه Catherine M نوسه‌رێكی تێ گه‌یشتووه و به‌ڵام جۆری نوسینه‌كه‌ی له كتێبی سوپه‌ر ماركێت ده‌چوو. یان زمانی سه‌رده‌مه‌كه‌مان وایه، یان ئه‌وه‌یه هه‌موو شتێكی شاز كه پێش سه‌رده‌مه‌كه‌ی خوی بكه‌وێت دڵگیر نیه !
ڕاسته شازه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك نوسیویه‌تی و زات و ئازایه‌تیه‌كی زۆری ده‌وێت شتی وا بنووسیت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌وه‌یه كه كاترین ئه‌و دوو كتێبه‌ی پێشوو له‌سه‌ر سێكس باش ده‌ناسێت، گوایه ئه‌مه كتێبی سێ هه‌مه، كه‌چی چۆڵه له تێروانینی فه‌لسه‌فی و قوڵی، له‌و كتێبانه‌ده‌چێت كه له سه‌فه‌را ده‌یخوێنیته‌وه، من هه‌ر له سه‌فه‌ریشا خوێندمه‌وه، له سه‌ر ده‌ریا ، له ژێر خێمه‌یه‌كدا، به‌شی چه‌ند ده‌سپه‌ڕێكی پێوه ده‌بێت.
بیخوێننه‌وه بزانم ئێوه ده‌ڵێن چی .
Saturday, February 12, 2005
له رِۆژهه‌لاَت, رِۆژ هه‌ڵنایه


په‌یوه‌ندی ئه‌و ڕه‌سمه‌ی سه‌ره‌وه به‌م باسه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا گیراوه كه ئه‌م نوسراوه باسیان لێ ده‌كات، هه‌ورامان له ده‌سته ڕاسته‌وه‌یه...
________
--- له بیرم دێ له كوردوستان، ئێواران، پوره خورشه‌م به‌رماڵه‌كه‌ی رِائه‌خستو, بۆ خۆی له ژێر لێوه‌وه به بێ ده‌نگی له كونجورِێكی ژوره كه‌دا نوێژه‌كه‌ی خۆی ده‌كرد، ئیتر گوێی نه ئه‌دایه غه‌ڵبه غه‌ڵبی ته‌له‌فزوێن و قاو و قیژی مندالاَن .
پوره خورشه له پێنجوێنه‌وه ساڵی دوو جار سه‌ری لێ ئه‌داین، ئێمه كه منداڵ بوین , دڵمان زۆر پێی ئه‌كرایه‌وه، كه هاوینانیش ده‌چوینه سه‌ردانی له له‌باخه‌كه‌یدا له پێنجوێن، هه‌رخه‌ریكی میوه خواردن و یاری كردن بووین، ئه‌وه‌نده‌مان به‌رسیله و میوه‌ی مزرمان ده‌خوارد, كه ئێواران سكمان ده‌چوو، شه‌ویش له‌ژێر لێفه‌وه گومان ده‌كرد به‌خۆمان، له شه‌رمه‌زاریدا, هه‌روا ده‌رپێ گواوییه‌كه‌مان له‌كونجورِێكی ماڵه‌كه‌دا فرَێ ده‌دا و خۆمان لێ گێل ده‌كرد , پوره خورشه ده‌رپێ گواویه‌كه‌ی بۆ ئه‌شتین به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانین و سه‌رزه‌نشتیمان بكات.
.گورج‌و گۆڵ, له ماڵ و باخه‌كه‌یدا ده‌هاتو ده‌چو، به‌لڵام كه ده‌هات بۆ سلێمانی, كه بۆ ئه‌و شارێكی گه‌وره بو، تۆزێك وون ده‌بو و خۆی بۆ نه ئه‌دۆزرایه‌وه, هه‌ر كه به‌رماڵه‌كه‌ی ڕاده‌خست, ئه‌بوایه یه‌كێكمان قیبله‌مان پیشانبدایه, یان كه له‌ماڵێكه‌وه بۆماڵێكی تر ده‌چو, ئه‌بوایه له‌گه‌ڵی برِۆشتینایه ده‌نا وون ده‌بو.
له‌بیرم دێ جارێكیان, چنگێ پاره‌ی ورده‌ی له‌پاسه‌كه‌ی گه‌رِه‌كی شۆرِشدا لێ كه‌وته خواره‌وه, ئاورڕی لێ نه‌دایه‌وه و خۆی لێ گێل كرد, پێی عه‌یب بو له‌به‌رده‌م ئه‌وخه‌ڵكه‌دا دانه‌وێته‌وه و پاره‌كه‌ی كۆبكاته‌وه, وای ده‌زانی كه خه‌ڵكی شار ئ چوڕه‌وشتی وا نزم نانوێنن.
یان رِۆژێكیان كه‌سه‌یری ته‌له‌فزوێنی ده‌كرد، سه‌ری سورِمابو چۆن ئه‌ومندالاَنه له‌و ته‌مه‌نه‌دا, به‌ئنگلیزی ئه‌دوان، هه‌رچه‌نده دایكم بۆی رِون ده‌كرده‌وه كه‌ئه‌وه زمانی زكماكیانه، به‌لاَم ئه‌و له‌وه تێ نه ده‌گه‌شت, ئه‌ی ووت زمانی كوردی ئاسانه, به‌لڵام به چل قورحان بۆمنداڵێك له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئینگلیزی زۆر گرانه.
جارێكی تر دایكم لێی پرسی بۆچی له به‌رده‌م ته‌له‌فزوێنه‌كه‌دا شه‌رم دای ده‌گرێ و سه‌رپۆشه‌كه‌ی ده‌دا به‌خۆیا ؟ پوره خورشه ووتی: ئه‌یه‌ڕۆ ڕابه خان له هه‌ر شوێنێ داده‌نیشم ئه‌و كابرایه‌ی كه ئیخبار ئه‌دا هه‌ر سه‌یرم ده‌كات.
ته‌مه‌نم گه‌شتبووه ئه‌وه‌ی كه‌بتوانم له‌گه‌ڵ گه‌وره‌دا بدوێم، ڕۆژێ ووتم: پوره خورشه، تۆ نوێژ به عه‌ره‌بی ئه‌كه‌ی، ووتی: لاچۆ گه‌وجه، من عه‌ره‌بی چوزانم. هه‌رچه‌نده بۆم رِون كرده‌وه و ده‌م و یست تێی بگه‌یه‌نم، بێ چاره بو، پوره خورشه وای ئه‌زانی شۆخی له گه‌ڵدا ئه‌كه‌م.
ووتم : باشه مانای چییه, بسملله رِه‌حمان رِه‌حیم ؟ ووتی: مانای, بسسملله رِه‌حمان رِه‌حیم .
-ئه‌ی، حه‌ی عه‌لا سه‌لات ؟ مانای: حه‌ی عه‌لا سه‌لات . پوره خورشه, له من باشتر ته‌له‌فوزی ده‌كر. ئه‌مه یه‌كه‌م جاری بو ببیستێ كه نوێژ به عه‌ره‌بی ده‌كات، نازانم كه‌ی و چۆن خۆی فێری نوێژ كردن بوو بوو ، به‌لاَم ئایه‌تی قورعانی له به‌ر كردبو به نوخته و فاریزه‌وه :
خوا جه‌لاله, خوا كه‌ریمه, ئه‌سته‌خفیروڵا, خوایه تۆبه، یان كه‌وه‌ختێ هه‌وره تریشقه ئه‌بو، هاواری ده‌كرد: یا حافیز و یا مه‌حفوز . هه‌رچه‌نده پوره خورشه‌م ڕۆژێك له‌رِۆژان پرسیاری له مانای ئه‌م وشانه نه‌كردبو، به‌ڵام بۆ ئه‌و مانایه‌كی قوڵ و پیرۆزیان هه‌بو، .ئێمه‌ی خه‌ڵكی شار , باشتربوین له پوره خورشه، ئه‌و شانسه‌مان هه‌بو كه خوێنده‌وار بوین و مانای شته‌كانمان ده‌زانی.
.ئه‌و سه‌رده‌مه له مه‌كته‌بی گۆیژه بووم له سلێمانی, له پۆلیپێنجی سه‌ره‌تایی، دانیشتبوم له‌سه‌ر ئه‌وكورسیه نه‌ختانه‌ی كه ئه‌ژنۆمان لێ گیر ده‌كردو ئه‌مان له‌قاند به خۆ رِاوه‌ژاندنه‌وه، وه‌كه فه‌قێكانی مزگه‌وتی گه‌وره.
له .بیرم دێ، مامۆستاكه‌مان ئاره‌قی ده‌ردابو, چه‌ند تاڵه قژێك كه به سه‌رییه‌وه مابو، گرژ ببونه‌وه. ده‌هاتو ده‌چون، ته‌پو تۆزی ته‌باشیر به سه‌روو گوێلاكیدا هاتبوه خواره‌وه، وه‌كو كرێكارێكی گه‌چكار له كۆتایی رِۆژیكی گه‌رمی هاویندا .
گه‌رمه, هاوینه, جریوه‌ی چۆله‌كه له حه‌وشه‌كه‌وه ببوه لایلایه‌مان, له‌گه‌ڵ گه‌رمای هاویندا جاجار وه‌نه‌وز ده‌ی بردینه‌وه, به‌لاَم ده‌نگ و حه‌ماس و هاواری مامۆستا رِای ده‌چڵه‌كاندین, چونكه, باسه‌كه‌ی ئه‌مرِۆ, ئه‌وه نه‌بو كه بتوانین وه‌نه‌وز بمان باته‌وه, باسه‌كه, مامۆستای هوروژاندبو، ئێمه‌ی چۆله‌كه‌ش به‌بێ جریوه گوێرِایه‌ڵی بووین.
من زیاتر سه‌رنجی دڵۆڵێك لیكی خه‌ست بوه‌وه‌م ده‌دا كه له‌به‌ینی لێوی سه‌رو خواره‌وه‌ی مامۆستاوه ده‌هاتو ده‌چو,، ئه‌وه‌نده خه‌ست بوبوه‌وه, زه‌رد باو بوبو, زۆربه‌ی جار له‌سه‌ر لێوی خواره‌وه‌ی ده‌مایه‌و،ه به‌لڵام كه دانی باش ده‌نا به ووشه‌یه‌ك دا, له چاو تروكاندنێكا لیكه زه‌ردباوه‌كه ده‌نوسا به لێوی سه‌ره‌وه‌ی. ئه‌و وشه‌یه‌ش وشه‌ی به‌در( شه‌ڕی به‌در) بو.
- پێغه‌مبه‌ر و ئه‌سحابه‌كانی, گه‌شتنه سه‌ر كانییه‌كه‌ی شاخی به‌در, پێغه‌مبه‌ر له‌شكره‌كه‌ی له‌سه‌ر دڵ و خوێنبه‌ره‌كان رَێك خستبوو .
هاوینه گه‌رمایه، ئێمه‌ی چۆله‌كه‌ش تینومانه و چاوه‌ڕوانی جه‌ره‌سی پشوین، هه‌تاوه‌كو له‌م شه‌ڕو بیابانه بێینه ده‌رێ، باش بوو له‌م بیابانه گه‌رمه‌دا هه‌رچۆنێك بێت بێ ئاو نابین، چونكه كانیه‌كانی به‌درمان گرتوه, شوێنێكی ستراتیژی زۆر باشه, ئه‌مه‌ش نه‌خشه‌ی پێغه‌مبه‌ر بو, دروودی خوای له‌سه‌ربێت.
مامۆستا شمشێری ده‌رهێناوه ئالڵای سه‌وزی لا ئیلاهه ئیله‌لڵای به ده‌سته‌وه‌یه و پێشمان كه‌وتوه, ته‌پوتۆزی بیابان به‌شانوو ملیدا هاتۆته خواره‌وه, ئاره‌قی ده‌رداوه, ئێمه‌ش جریوه جریو به‌دوایه‌وه. هیچ له‌شكرێكی عه‌جه‌م پێمان نه‌ده‌وێرا و نه‌ی ئه‌توانی به‌رگریمان بكات, مامۆستا ئالاَی چه‌قاند و له‌شكری كافران هه‌پرون به‌هه‌پرون بون، ئێمه‌ش له‌خۆشیدا ده‌ستمان كرد به‌چه‌ڵه رڕێزان, هه‌رئه‌وه مابو هه‌ستینه سه‌رپێ و به‌چه‌ڵه‌وه هاواركه‌ین : زۆرجوانه كورِه‌كه، وه‌كو چۆن له‌سینه‌ما له‌به‌رده‌م فلیمی هندیدا چه‌پڵه‌مان لێئه‌دا.
ئای كه‌مامۆستاكه‌مان حه‌زی ده‌كرد باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێغه‌مبه‌رمان بۆبكات به‌سه‌ر كافره‌كان و به‌سه‌ر موسه‌یله‌می كه‌زابا, له‌دڵی خۆمدا ده‌م ووت : جا به‌س نه‌بوو كه ئێمه پێغه‌مبه‌رێكی رِاستگۆی وه‌ك و محه‌مه‌دمان بۆ مایه‌وه, درودی خوای له‌سه‌ربێت, ئه‌گه‌ر موسه‌یله‌مه‌ی كه‌زاب زاڵ بوایه, ئاخۆ ئێستاكه چیمان به‌سه‌رده‌هات ! ؟ له چ ژیانێكی تاڵ و ئه‌شكه‌نجه‌دا ده‌ژیاین ؟
هێنده به‌حه‌ماسه‌وه له‌م شه‌رِانه‌ی پێغه‌مبه‌ر دا ژیاوم, ئه‌توانم فلیمی له‌سه‌ر ده‌ركه‌م كه دوور نه‌بێت له‌رڕاستیه‌وه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌تێ نه‌گه‌شتم, كێ توانی و وێرای ئه‌و دانه‌ی پێغه‌مبه‌ر بشكێنێ له شه‌ڕی ئوحودا ؟
مامۆستا هه‌ناسه‌برِكێی پێ كوتوه، لیكه زه‌ردووه‌كه هه‌ر به‌لێوی یه‌وه وه‌كو خۆی ماوه. جه‌ره‌س لێدرا, چۆله‌كه‌كان هه‌ڵفرِین، ئێمه‌ش رِۆشتین خۆمان ئاماده‌بكه‌ین بۆشه‌رِێكی تر: شه‌رِی ئووحود, ئه‌وو شه‌رڕه‌ی كه دانێكی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ربێت تیایا شكا.
ئای له‌و زرنگه خۆشه‌ی ده‌نگی جه‌ره‌س, خۆشترین مۆسیقا بو بۆ ئێمه.
ئیسراحه‌ته بۆماوه‌ی پێنج ده‌قیقه, چۆله‌كه دیارنه‌ده‌مان و حه‌وشه ده‌بو به حه‌وشه‌ی ئێمه‌ی چۆله‌كه, ئه‌وه‌نده رِام ده‌كرد له‌و حه‌وشه‌دا، وه‌كو ئه‌سپی بێ له‌غاو, وه‌كو سه‌گی پێ سوتاو, هه‌تا وه‌كو بیر نه‌كه‌مه‌وه له‌ده‌رسی داهاتو, چونكه زۆرجار سوور نه‌بوم له‌وه‌ی ئایا به‌ساغوسه‌لامه‌تی دێمه ده‌ره‌وه له وانه‌یه‌كدا, مه‌به‌ستم له‌وه نیه ئایا به‌ساغوسه‌لامه‌تی له‌شه‌رِی ئوحودا بێمه ده‌ره‌وه، نه، مه‌به‌ستم به‌ساغوسه‌لامه‌تی له‌ژێر ده‌ستی مامۆستایه‌كدا بێمه ده‌ره‌وه.
چونكه باوه‌ڕم پێبكه‌ن، هه‌ر كه‌جه‌ره‌س لێ ده‌درا بۆ ژوره‌وه، منیش زۆرجار له‌ترسا وه‌كو پوره خورشه ده‌م ووت: یا حافیزو یا مه‌حفوز .
ده‌ڵێن هه‌موو كه‌سێك له ترس و ته‌نگووچه‌ڵه‌مه‌دا, ده‌چێ به‌ره‌و خوا، نازانم خوا له‌كوێ بو، به‌لڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌یزانم، له‌كاتی جه‌ره‌س لێداندا بۆ ژوره‌وه، من له‌خواوه زۆر نزیك بوم، وه‌كو پوره خورشه له‌ژێر لێوه‌وه ئه‌و ئایه‌ته قورعانانه‌م دوباره ده‌كرده‌وه كه ده‌مزانین، هه‌رچه‌نده ماناكانیم نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ئه‌وه گرنگ نه‌بوو، بۆ من ئه‌وه گرنگ بوو كه خوا گوێی لێم بێت و ڕه‌حمم پێ بكات .
پێش ئه‌وه‌ی بچینه ژوره‌وه بۆ لای مامۆستا، خۆمان ده‌گه‌یانده ئاوده‌سته‌كان به‌گۆمێ گواوا، چونكه زۆرجار ئاوده‌سته‌كان گیرابوون و فه‌ڕاشه‌كان گوێیان نه‌ده‌ده‌دا به‌پاكردنه‌وه‌ی. پاشان به‌په‌نجه‌ی شایه‌تمانمانمان ده‌مان سڕی، ئه‌وه‌نده‌ی پێوه بو كه بتوانین ڕسته‌یه‌كی باشی پێ بنووسین له‌سه‌ر دیواری ئاوده‌سته‌كان، به‌هه‌ڵماتێ له‌دوانم ده‌دا, هه‌م نه‌جاتم ده‌بو له‌و گوه‌ی كه هیچی بۆ دانه‌نرابو بۆ پاك كردنه‌وه‌ی, هه‌م به ڕسته‌یه‌كیش داخی دڵی خۆم ده‌رِشت .
هه‌رچه‌نده وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌شم نه‌ده‌زانی، به‌ڵام په‌نجه‌ی شایه‌تمانم هه‌ڵبرِی بو، ئه‌م جاره‌یان به‌گووه‌وه. ده‌بوایه زۆرزان بیت, ده‌گینا تیاده‌چوی، مامۆستا ئه‌وكه‌سه‌ی هه‌ڵده‌ستاند و پرسیاری لێ ده‌كرد كه‌په‌نجه‌ی به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه, بۆیه هه‌میشه په‌نجه‌ی شایه‌تمانی گواویم به‌ئاسمانه‌وه‌بو.
مامۆستا وه‌كو ئه‌منه قه‌ڵه‌وه‌كانی ئه‌منه سوره‌كه‌ی سلێمانی به تێلاَیه‌كه‌وه ل ه‌به‌رده‌مما وه‌ستاوه, ها كه گه‌شته سه‌ر من, یا حافیزو و یا مه‌حفوز, خوایه گیان كه‌ی جه‌ره‌س لێ ئه‌ده‌ی ؟ منت بیر چۆته‌وه ؟ وابزانم فه‌رِاشه‌كه به‌م قرچه قرچه‌ی هاوینه خه‌وی لێ كه‌وتوه و له‌بیری چوه جه‌ره‌س لێ بدات، خوایه‌گیان خه‌به‌ری بكه‌ره‌وه وه‌ختی ئه‌وه‌نییه بخه‌وێت، ژیانی كه‌سێك ئه‌خاته مه‌ترسیه‌وه، له‌وانه‌شه بمرێ.
له‌و رِۆژه‌وه‌ی كه سه‌ره گه‌شته سه‌ر من و جه‌ره‌س لێ دا، بڕوام هێناوه به موعجیزه و گه‌وره‌یی خوا.
- ئه‌ی هیوایه‌تت چییه ؟
هیوایه‌ت مانای چی ؟
یانی ئه‌و كاتانه‌ی به‌تاڵی و نازانی چی بكه‌ی, به‌چی, ده‌یبه‌یته سه‌ر ؟
جا من كه‌ی كاتی به‌تاڵم هه‌بوه ! من هه‌ڵماتێن ده‌كه‌م، هه‌مو ژیانم هه‌ڵماتێنه, یه‌ك سه‌تڵ هه‌ڵماتم هه‌یه له ماڵه‌وه, سور، شین، زه‌رد, رِه‌نگا و رِه‌نگ. ده‌سكه‌لا, گه‌لۆر ...تاد . برِوات پێم بێ، له دوری ده مه‌تره‌وه له هه‌ڵماتم داوه و كردومه به دو كه‌رته‌وه, یه‌كه‌م ده‌ست رِاستی گه‌رِه‌كه‌كه‌م، خه‌ڵكی گه‌رِه‌ك رِێزم لێ ده‌گرن .
- كاكه هه‌ڵماتێن هیوایه‌ت نییه, ئه‌وه هیوایه‌تی پیاوی سه‌رسه‌ری یه, خه‌ڵكی خوێنده‌وار ده‌ست ناخاته خۆڵه‌وه, ئه‌وه گو، هه‌رباسی مه‌كه, ئه‌بێ بڵێیت:
هیوایه‌تی جمع توابع.
- براكه‌م زیاتر گوێ رِایه‌ڵی مامۆستا بو، ئه‌لبومێكی جوانی پول( ته‌وابع)ی كڕی بو، كه سه‌یری به‌رگه‌كه‌ییم كرد, له به‌رگی كتێبێكی پیرۆز ده‌چوو، كه په‌ڕه‌ی یه‌كه‌میم هه‌ڵدایه‌وه، ڕه‌سمی سێ پشیله‌ی گورپنی جوان بو, په‌ڕه‌ی دووه‌م، هه‌مو مه‌لیكه‌كانی عێراق پاشان چوارده‌ی ته‌موز، ئیتر په‌رِه‌كانی ت رهه‌ر باسی مه‌كه، چونكه، هه‌رجوته سمێڵ بو، هه‌ڵ واسرابون به نه‌جمه‌و مه‌دالیای عه‌سكه‌ریه‌وه .من له‌م شتانه تێ نه‌ده‌گه‌شتم نه‌ك حه‌زم نه‌ده‌كرد تێ بگه‌م، به‌ڵكو توانای تێگه‌شتنی ئه‌وشتانه‌م نه‌بو، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌بو كه‌خۆم زۆر به‌غه‌ریب ده‌زانی له‌و وڵاته‌دا، هێنده به چاوی غه‌ریبی یه‌وه سه‌یری خه‌ڵكم ده‌كرد، گێژ بو بوبوم، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بو كه براكانم بانگیان ده‌كردمو ده‌یان ووت: گێژه. ئه‌م له‌قه‌به‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر گێژی كردبوم .
غه‌ریب بوم و له‌م شتانه تێ نه‌ده‌گه‌شتم، یا حافیز و یا مه‌حفوز. نه‌ك هه‌ر له‌مانه, له مێژو، له جوگرافیا تێ نه ده‌گه‌شتم، له‌به‌رم ده‌كردن، له جه‌بر و فیزیا و كیمیا تێ نه‌ده‌گه‌شتم، له‌به‌رم ده‌كردن، بگره زۆرجار له زۆر وانه‌دا یه‌كه‌می پۆله‌كه‌ش بوم.ته‌نها ده‌رسێك نه‌ك هه‌ر لێی تێ نه ده‌گه‌شتم، به‌ڵكو نه‌شم ده‌توانی له‌به‌ری كه‌م: كۆمه‌لاَیه‌تی بو. كێن ئه‌و گه‌وره پیاوانه‌ی ئه‌م ده‌رسه وشك و برنگه‌یان بۆ ئێمه‌ی چۆله‌كه داناوه ؟ بێ شك مێشكیان كای تیابووه.
له‌به‌ری كه، قورعان له‌به‌ركه، شیعر له‌به‌ركه، داڕشتن له‌به‌ركه, فه‌لسه‌فه له‌به‌ركه, ماركس، كامۆ، سارته‌ر له‌به‌ركه، ماتریالیسمی دیالیكتیك له‌به‌ركه، له‌به‌ری كه و به‌ده‌میشی یه‌وه خۆت رِاژه‌نه، وه‌كو فه‌قێ كانی مزگه‌وتی گه‌وره به‌ده‌میه‌وه سه‌رت رِاوه‌شێنه هه‌تا وه‌كو رِۆژێك له رِۆژان سه‌رت ده‌یدا به به‌ردی ئه‌لحه‌دا و هه‌مویت له بیر ده‌چێته‌وه .
-ئه‌وه‌ی كامۆ ده‌خوێنێته‌وه عه‌به‌سه.
عه‌به‌س چییه ؟
- عه‌به‌س به‌ره‌ڵایی یه.
- ئه‌وه‌ی كتێبی ماركس ده‌خوێنێته‌وه ماركسییه
.ماركسیه‌ت چییه؟
- ماركسیه‌ت شۆرِش گێرِیی یه .
ئه‌وه‌نده‌ی تر گێژ بوبوم.
لینین ده‌ڵێ: هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه و دوان بۆ دواوه. جا ئه‌گه‌ر وا بێت ناچینه پێشه‌وه, ده‌گه‌رِێینه‌وه بۆ دواوه، نا ببوره گێژ بووم، دوان بۆ پێشه‌وه و یه‌كێ بۆ دواوه، ئه‌مه‌یان باشتره، ئه‌مه‌ش له‌به‌ركه با له‌بیرت نه‌چێته‌وه، ده‌ردی قاله شێتی سلێمانی ده‌ی ووت: له‌به‌ری كه با له‌بیرت نه‌چێته‌وه .
- هاورِێ ئه‌مشه‌و یه‌ك بتڵ وویسكی و دووپاكه‌ت جگه‌ره‌م كێشاوه هه‌تا وه‌كو یه‌ك په‌رڕه‌م له كتێبی كاپیتالی ماركس خوێندۆته‌وه, تێگه‌شتنی زۆر گرانه .
- هاورِێ له‌به‌ریكه به خۆ رِاژه‌ندنه‌وه، هه‌تا وه‌كو رِۆژێك له رِۆژان سه‌رت ده‌یدا به‌به‌ردی ئه‌لحه‌دا و هه‌مویت له بیر ده‌چێته‌وه .
كۆتایی, سه‌ری خۆی كێشا به‌به‌ردی ئه‌لحه‌دا, به‌سه‌ر شۆری وه‌كو سواڵكه‌ر، به‌و جادانه‌ی ئه‌وروپادا دێت و ده‌رڕوات , جگه‌ره‌یه‌ك حه‌شیشه ده‌پێچێته‌وه, شه‌رمه‌زاره و خۆی خه‌تابار ده‌كات، نازانێ چۆن زه‌مه‌ن بگه‌رِێنێته دواوه.
- باشه من چۆن هێنده گه‌وج و كوێر بووم, ده‌م بینی به‌چاوی خۆم ده‌بابه چوارده‌وری سلێمانی داب‌و, چوار ده‌وری ماڵ گیرا بو, چوار ده‌وری گه‌رِه‌ك گیرا بو, چوار ده‌وری مه‌كته‌ب, دانشگا, شار, چوار ده‌وری مێشكمان گیرابو,هه‌ر رِۆژه‌ی لاشه‌ی براده‌رێكمان ده‌كه‌وت به چوارده‌ورماندا , ده‌مان ووت: جووتیار ئینتهازییه و كرێكار شۆرشگێرِه, چۆن هێنده ده‌ماغ سزبوم, چۆن ئه‌قڵم پێی نه‌ئه‌شكا ؟
ڕِوداوه‌كان هه‌ر له‌پشت شاخی گۆیژه‌وه رِوی ده‌دا, بۆنی سوتاوی ده‌گه‌شته سه‌ر سفره‌ی نان خواردنمان, كه‌چی پرسیاریان لێ ده‌كردم :
- باشه ئه‌گه‌ر تۆ له‌ماركسیه‌ت تێ گه‌شتوی, قیمه‌ی عه‌مه‌ل چی یه؟
قیمه‌ی عه‌مال پاره‌یه .
- كه‌واته هاورِێ تۆ له ماركسیه‌ت تێ گه‌شتوی .زۆرم پێخۆش بوو ئه‌مه‌یه‌كه‌م جارم بیی جوابی پرسایرێك به‌باشی بده‌مه‌وه.
به كامێرای یه‌كێك له جاشه‌كان, به ڤیدیۆ، قه‌سفی دۆڵی بالیسان(balisan)، ته‌جیل كراوه, , ده‌بینرێت: دوكه‌ڵێك وه‌كو هه‌ورێكی گه‌وره‌ی سپی و خۆڵه‌مێشی و په‌مه‌یی .
شنه با یه‌كی سارد ده‌هات له شاخه‌وه, به‌بۆنێكی سه‌رسورِهێنه‌ره‌وه, له‌پێشا یه‌كێكیان به شۆخیه‌وه ده‌ڵێ: بۆنی گوڵ و گوڵه باخی لێ ده‌هات، بۆهه‌ندێ كه‌سی تر,، بۆنی سیری لێ ده‌هات، هه‌ندێ شاهێدی تر ده‌یان ووت: بۆگه‌نی ده‌رمانی مێشوله‌ی لێ ده‌هات .
ژنێكی پیری بالیسان ده‌گێرِێته‌وه :ته‌واو دنیا تاریك بو بو، تاریكی باڵی كێشا بوو به‌سه‌ر هه‌موو شوێنێك دا، چاومان هیچی نه‌ئه‌بینی، یه‌كتریمان بۆ نه‌ئه‌دۆزرایه‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی له ناو ته‌م و مژا بین, خه‌ڵك هه‌موی كوێر بوبون، هه‌ندێكیان ده‌رڕشانه‌وه ده‌موچاویان رِه‌ش بو بو, پیاوان, ژێر باڵیان ئاوسا بو و ژنانیش ژێر مه‌مكیان, پاشان، شێ یه‌كی زه‌رداوی و لینجاو, له‌چاو و لوته‌وه ده‌هاته‌ده‌ره‌وه .
ئه‌وانه‌ی كه‌نه‌مردن, چاوایان باش نه‌ی ئه‌بینی و یان به‌ته‌واوی كوێر بوبون بۆ ماوه‌ی مانگێك .له شێخ وه‌سه‌ن( Sheikh Wasan ) شاهێدێێك ده‌گێرِێته‌وه كه ژنێكی بینیوه كه چۆكی دایابو، ده‌ستی هێناوه به‌سه‌ری منداڵه‌كه‌یدا له‌باوه‌شیا به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ كه‌منداڵه‌كه‌ی مردووه .
ئه‌و دێهاتیانه‌ی كه به‌ره‌و شاخ ڕِایان كردووه, هه‌مویان مردون، ئه‌وانه‌ش كه نزیك بون له‌شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌وه هه‌رله شوێنه‌ی خۆیانا مردون.
پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆ Middle EstWatch ده‌دوێ : پاش سه‌عاتێكی تر, كۆمه‌ڵێك ئه‌لی كۆپته‌ری تر هاتن و بۆجاری دووه‌م ده‌ستیان كرده‌وه به بۆمباران كردن .هه‌ندێ له‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌ماڵ خۆیان بون له‌كاتی بۆمبارانی كیمیاویدا, له‌لایه‌ن UPK اوه نێردراون بۆ ئێران بۆ سارِێژ كردنیان, چونكه ئه‌ترسان له‌وه‌ی كه له خه‌سته‌خانه‌ی عێراقیدا چاره‌سه‌ریان نه‌كرێت .بۆ به‌یانی رِۆژی دوایی, جه‌یش و جاش چونه ناو balisan ه وه, پش ئه‌وه‌ی ماڵه كانیان تالاَن كردن, ئه‌ندازیاری ئه‌سكه‌ری له‌گه‌ڵ جاشدا, به قومبه‌له ماڵه‌كانیان ته‌قاندنه‌وه و, به بلدۆزه‌ر ته‌ختیان كردن, به‌لاَم خه‌ڵكی لادێ كه شه‌وی پێش‌و, لادێ كه‌یان جێ هێشتبو, هه‌ندێكیان خۆیان گه‌یاندبووه شاری سلێمانی, كۆمه‌ڵێكی كه‌میشیان هه‌تا وه‌كو شه‌قلاوه رِۆشتبون, به‌لاَم زۆربه‌یان رِویان كردبوه خواروی رِۆژهه‌لاَت به‌ره و Raniya ,كه خه‌سته‌خانه‌یه‌كی لێ بوه , له‌سه‌ره رِێگه‌یانا چه‌ند دێهاتێكی تر یارمه‌تیان دابون, كه هه‌ندێكیان وه‌كو: Barukawa, Beiro, Kaniberd, Tutma كه ئه‌مانیش غازه‌كه‌یان ڵێ گه‌شتبو به‌بۆنه‌ی رِه‌شه‌با وه .
دانیشتوانی Beiro ، ده عه‌ره‌بانه, كه‌رِایان كێشاوه به‌دوای تراكتۆرا, ناردویانه بۆ Sheikh Wasa , له‌م تراكتۆرانه, كه هه‌ر یه‌كه‌یان په‌نجا تا شه‌ست كه‌سی گرتوه, رِۆشتون به‌ره‌و Raniya , له‌مه‌جمه‌عه‌ی Seruchawa له‌ده‌ره‌وه‌ی شاردا تراكتۆره‌كان وه‌ستاون هه‌تا وه‌كو لاشه‌ی په‌نجا كه‌س بنێژن, كه مردبون له‌وه و به‌ر.
په‌ناهێنده‌كان, ده‌گه‌نه Raniya و شه‌و له‌وێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن، دكتۆری ناوچه‌كه برینه‌كانیان بۆ ده‌شۆن و مه‌ڵحه‌میان كردۆته چاویانه‌وه, به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ببێته چاره‌سه‌ری برینی غازی كیمیاویه‌كه‌یان.ئه‌و په‌نا هێندانه‌ی كه‌له Raniya شه‌و به‌سه‌ر ده‌به‌ن, تۆزێ پشویان داوه, هه‌رچه‌نده خه‌سته‌خانه‌كه بۆته شوێنی شیوه‌ن و گریان .
بۆ به‌یانی رِۆژی داهاتو Amn , هه‌روه‌ها هه‌ندێ شایه‌ت ده‌ڵێن Istikhbarat یش هاتونه‌ته خه‌سته‌خانه‌كه‌وه, ئه‌مریان داوه به نه‌خۆشه دێهاتیه‌كان, كه جێگه‌كه‌یان به‌جێ بێڵَن و برِۆنه ده‌ره‌وه, چه‌ند سه‌یاره‌ی Nissan Coaster ێك چاوه‌رِێیان ده‌كه‌ن, گوایه ده‌یان به‌ن بۆ خه‌سته‌خانه‌ی Arbil له‌وێ سارِێژیان ده‌كه‌ن, به‌مه‌رجێك, كه له‌وێ بڵێن: كه ته‌یاره‌ی ئێرانی بۆمبارانی غازی كیمیاوی كردون .
كاتژمێری نۆی به‌یانی, دێهاتیه‌كان هیلاك و بێ هێز, به جلوبه‌رگی كوردی یه‌وه ده‌گه‌نه ته‌واری خه‌سته‌خانه‌ی Arbil, یه‌كێك له‌شاهێده‌كان, چوار سه‌یاره‌ی packed Coaster ده‌ژمێرێ، كه هه‌ریه‌كه‌یان بیست‌و یه‌ك كورسی و هه‌روه‌ها حه‌وت سه‌یاره‌ی تر و پاس‌و گه‌ڵابه.هه‌ندێ شاهێدی تر ده‌ڵێن نزیكه‌ی دوسه‌د كه‌س بون, له ژن و پیاو و منداڵله‌ته‌مه‌نی جیاوازدا, هه‌موشیان دێهاتی بون و خه‌ڵكی چه‌كدار نه‌بون . هه‌ر به گه‌شتنیان, چواریان لێ مردووه, ئه‌و لادێیانه‌ی له‌م بۆمبارانی غازی كیمیاویه كه‌نه‌جاتیان بوه و به‌رگه‌ی ئه وسه‌فه‌ره‌یان گرتوه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه زۆریان برینه‌كانیان زۆر قوڵ نه‌بوه, به‌لاَم هه‌ندێكیان بێ هۆش بون كه به رِێگاوه رِۆشتون .
دكتۆره‌كان هه‌رچه‌نده دكتۆری به‌شی مندالاِن بون, توانا‌و ئامرازیان زۆركه‌م بوه بۆچاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و بریندارانه, له‌به‌ر كه‌می جێگا نه‌خۆشه‌كانیان له ئه‌رزا راخستوه, زۆریان له‌ناو پاسه‌كاندا له‌ده‌ره‌وه چاوه‌رِێ یان ده‌كرد له‌به‌ر كه‌می جێگه. دكتۆره‌كان ووتویانه: كه چاویان زۆر ووشك بونه‌ته‌وه و ڵێكه‌وه لكاون .
به‌یانی حه‌ڤده‌ی سێی هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شتاو حه‌ووت Hassan Naduri ده‌گاته خه‌سته‌خانه له‌گه‌ڵ دوو ئه‌من دا, زۆر له حه‌ره‌سه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه له حه‌ووشه‌ی خه‌سته‌خانه چاوه‌رِێ ده‌كه‌ن, هه‌ندێ شاهێد ده‌ڵێن كهIbrahim Zangana ی به‌رِێوه‌به‌ری Arbilیان له‌گه‌ڵدا بوه و هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌من كه‌ناوی Abde-al-monemه
.ئه‌منه‌كان پرسیارێكی زۆریان ئاراسته ی كاربه‌ده‌ستانی خه‌سته‌خانه كردووه, ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی دێهاتیه‌كان خه‌ڵكی چ دێهاتێك بون و كێ دكتۆریانه‌و چ جۆره سارِێژێكیان ده‌كه‌ن, پاشان capitaine Naduri ته‌له‌فۆن ده‌كات بۆ مودیری ئه‌من, بۆ هه‌ندێ داخوازی و ئینجا ته‌له‌فۆنه‌كه داده‌خاته‌وه و ئه‌مر ده‌كات كه سارِێژی نه‌خۆشه‌كان بوه‌ستێنن, داواش له‌دكتۆره‌كان ده‌كات كه سارغیه‌كان له‌سه‌ر برینی نه‌خۆشه‌كان لابده‌ن.
دكتۆره‌كان ووتویانه: بۆچی ؟ capitaine له وه‌لاَمدا ووتویه‌تی كه ئه‌مری پێ گه‌شتوه كه نه‌خۆشه‌كان ببه‌ن بۆ خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌سكه‌ری, دكتۆره‌كان دژی ئه‌م برِیاره وه‌ستاونه‌ته‌وه, به‌ڵام ئه‌منه‌كان ده‌مانچه‌یان خستۆته سه‌ر سه‌ریان و ووتویانه ئه‌گه‌ر به‌گوێ یان نه‌كه‌ن ئه‌وا ده‌یان به‌ن بۆ به‌رڕێوه‌به‌رێتی ئه‌من . پاش ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنێكی تر ده‌كاته‌وه, گوایه ئه‌مجاره‌یان بۆخه‌سته‌خانه‌ی ئه‌سكه‌ری, ژماره‌یه‌كی زۆر لۆری و ئیسعاف دێن و نه‌خۆشه‌كان ده‌به‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان, كه بۆماوه‌ی زیاتر له سه‌عاتێك له‌ناو سێ coasters دا ده‌مێننه‌وه له پاركینگێكدا
.هه‌ر هه‌مان رڕۆژ دكتۆره‌كان ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ن بۆ خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌سكه‌ری بۆ هه‌واڵ و زانینیان, به‌ڵام به هیچ جۆرێك دێهاتیه‌كان, نه‌گه‌شتبونه خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌سكه‌ریو دكتۆره‌كان هه‌رگیز نه‌خۆشه‌كانی دۆڵی Balisan یان نه‌دی یه‌وه, كه كیمیاوی باران كرابون, پاشان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئیسعافه ئه‌سكه‌ریه‌كان رِۆشتبون به‌ره‌و Makmour له خواروی رِۆژئاوای Arbil ه وه .ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی له‌م تراژیدیایه خۆیان رِزگاركردوه, بۆ Middle Est Watch ده‌دوێن :
دێهاتیه‌كانیان برد بۆ بینایه‌كی كۆنی پۆلیس, كه ئێستاكه سه‌نته‌رێكی به‌ندیخانه‌ی ئه‌منه, بینایه‌ك به‌چیمه‌نتۆی سپی, له گه‌رِێكێكی عه‌ره‌ب له‌و شاره‌دا, له‌نزیك كازینۆی Baiz ه وه, كه‌وه‌ختێك ئه‌منه‌كان ویستیان كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ جیایان بكه‌نه‌وه به‌گوێره‌ی سێكس و ته‌مه‌ن, له‌و كاته‌دا چه‌ند كه‌سێك توانیان خۆیان ده‌رباز كه‌ن, له‌وانه ژنێك كه منداڵه ساواكه‌ی جێ هێشتبو .ئه‌وانه‌ی كه‌مانه‌وه, فرِێ یان داونه‌ته ناو ژوری بچوكی سجنه‌وه و ده‌رگایان له‌سه‌ر داخستون و حه‌ره‌سی عه‌سكه‌ری هه‌میشه به چوارده‌وریاندا پاسه‌وانی كردوون, هه‌ندێكیان جلی سه‌وز و هه‌ندێكیان جلی شینیان له به‌ركردون, بۆماوه‌ی چه‌ند رِۆژێك به‌بێ خواردن و به‌بێ پێخه‌ف و به‌بێ ده‌رمان . . . .. . .
ده‌ڵێن هه‌موو دینێكی تازه كه دێته ئاراوه ئه‌وی تر به‌تاڵ ده‌كاته‌وه, چونكه به گوێره‌ی زه‌مه‌ن, هۆشمه‌ند تره له‌وی پێش‌و, ئه‌مه شتێكی سه‌لمێندراوه و ئه‌بوایه وابوایه .
عیسا ئه‌فه‌رموێ: لێبورده به, ئه‌گه‌ر زلله‌یه‌كیان له رِومه‌تی رِاستت دا, رِومتی چه‌پیان بۆ ئاماده‌بكه .هه‌روه‌ها, ده‌گێرِنه‌وه, رِۆژێك له‌رِۆژان, بودا له دارستانێكد, داڵێك ده‌بینێ كه خه‌ریكه باڵنده‌یه‌كی تر بخوات, بوداش, پارچه‌یه‌ك گۆشت له‌قۆڵی خۆی ده‌برِێت و ئه‌یدا به داڵه‌كه, هه‌تاوه‌كو داڵه‌كه باڵنده‌كه نه‌خوات .موعیز, له بیابانی سینا, له خواوه نۆ سه‌رزه‌نشتی بۆ هاته خواره‌وه, كه فێری گه‌له‌كه‌ی بكات, یه‌كه‌م سه‌رزه‌نشتی ئه‌ڵێ: تۆی مرۆ, بۆت نیه كه‌س بكوژیت .
بۆیه پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د, درودی خوای له‌سه‌ر بێت, كه‌له‌دوای ئه‌مانه‌وه هاتوه, ده‌فه‌رموێ, ئه‌گه‌ر سێ جار به‌چاوی خۆتپڵشیله‌یه‌كت بینی گۆشتی خواردی, ئه‌وا ئه‌توانی بیكوژی, ئه‌م سه‌رزه‌نشتییه بۆ خه‌ڵكی گشتی و بۆ كه‌سانێكیش كه تینویه‌تیان به‌مه ناشكێ, سوره‌تی ئه‌نفالی نووسی.
دووهه‌نگاو بۆدواوه یه‌كێك بۆپێشه‌وه .هاوینه, قرچه قرچی گه‌رمایه, هه‌موو رِۆژێك به مزگه‌ووتی دوو ده‌رگادا گێژه گێژ به‌دوای باوكمه‌وه ده‌رِۆشتم بۆ قه‌سابخانه‌ی عه‌بدولاَی قه‌ساب, هه‌تاوه‌كو گۆشته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵگرم, گه‌رما ئه‌وه‌نده‌ی تر گێژی كردوم, سێبه‌ره‌كه‌م له‌پێشمه‌وه, هه‌ر ئه‌رِۆم و پێی ناگه‌م .
-كاك عه‌بدوولاِگیان چه‌قو ئێسقانم ناوێت, تۆزێ له رِانه‌كه‌یمان بده‌رێ .
.ئه‌وه مامۆستا جه‌مالیش هات بۆ قه‌سابخانه‌كه, ده‌ڵێی هه‌مویان لای عه‌بدولاَی قه‌ساب مه‌وعیدیان داوه.
كه مامۆستا‌م ده‌بینی له ده‌ره‌وه‌ی مه‌كته‌ب, به‌تایبه‌تی له قه‌سابخانه‌یه‌ك, هێنده‌ی تر رِۆحم ده‌چو. مامۆستاكان باوكمیان زۆرخۆشده‌ویست, به‌نایبه‌تی مامۆستا جه‌مال, چونكه باوكم گۆشتی به هه‌رزان ده‌دانێ به‌بێ ئێسقان, گۆشنی ناسك له منی گوێره‌كه‌ی ده‌ساڵ .
- مامۆستا جه‌مال گیان خۆت وه‌كیلی, كوڕه‌كه‌م ته‌له‌به‌ی تۆیه، خۆت وه‌كیلی، گۆشته‌كه‌ی بۆ تۆ و ئێسقانه‌كه‌ی بۆ من.
هه‌ر له‌و قه‌سابخانه‌یه‌دا له‌به‌رده‌م عه‌بدولاَی قه‌سابا له‌تو په‌تیان ده‌كردم, مامۆستا جه‌مال گۆشتی نه‌رمو ناسكی ئه‌خسته بن باڵیه‌وه‌و ده‌رِۆشت, منیش په‌له قاژێ و هاوار هاوارم بوو, كه‌س نه‌ده‌هات به‌ده‌مه‌وه .
مامۆستا جه‌مال, گزگلێكی كورته بالاَی چوار په‌ل قه‌وی بو, ده‌ستێكی زل و پانی پێوه بو كه ده‌گه‌شته سه‌ر ئه‌ژنۆی, هه‌میشه قات‌و بۆینباخێكی رِه‌شی پیسی له‌به‌ردا بو, قایشه‌كه‌ی جه‌رِه‌با داب‌و, ورگی كردبو به دوو به‌شه‌وه, به‌شی خواره‌وه‌ی وه‌كو مه‌مكی مانگا و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی وه‌كو فه‌رده توتن، چه‌ند توكێكی رِه‌شی پیس هاتبونه ده‌ره‌وه له‌به‌ینی قۆبچه‌كانیه‌وه, ئه‌گه‌ر به‌ئاسته‌م چه‌قۆیه‌كت له قایشه‌كه‌ی به‌ر ورگی بدایه ئه‌وا ورگ‌و رِیخۆڵه‌ی به گووه‌وه ده‌هاته ده‌ره‌وه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه به نوخته و فاریزه‌وه له‌به‌رم كردبو, به‌لاَم گه‌رمای هاوین له‌بیری بردبومه‌وه.
- مامۆستاگیان هه‌رسه‌ره‌كه‌یم پێبڵێ ئیتر ئه‌وی تریم دێته‌وه بیر.
داخی زلله‌ی ناهه‌قی مامۆستا جه‌مال, ئێستاكه‌ش مێشكم ده‌زرنگێته‌وه, پاش سی ساڵ كه‌بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه, مووی له‌شم هه‌ڵده‌سێ و چاوم سور ده‌بێت, ده‌ست ده‌ده‌مه كلاَشینكۆفێك و به چوار ده‌وری خۆما كوێرانه رِه‌می ئه‌كه‌م.
لاشه به چوار ده‌ورما كه‌وتوه, خوێن رِژاوه, خه‌ڵك به هه‌مو لایه‌كدا رِاده‌كه‌ن, له‌و لاوه مامۆستاكه‌م كه‌وتوه, تۆپیوه و گیان ئه‌دا, ده‌چمه سه‌ر لاشه‌كه‌ی, ده‌مه‌وێ پێی بڵێم بۆچی و چی پاڵی پێ وه‌نام ئه‌و خه‌ڵكه وا رِه‌می بكه‌م, به‌داخه‌وه, مامۆستا گیانی ده‌رچو فریای نه‌كه‌وتم .
ئای چه‌نده به‌ده‌م رڕێوه خه‌وم پێوه ده‌بینی, كه رِۆژێ ئه‌و توانایه‌م هه‌بێت هه‌قی خۆم بسێنمه‌وه, ئه‌وده‌ستانه‌ی به‌چه‌قۆكه‌ی عه‌بدولاَی قه‌ساب ببرِمه‌وه و هه‌ڵیان واسم به قولاپی قه‌سابخانه‌كه‌یدا.
هه‌ر وا به‌ده‌م رِێوه له‌به‌ر گه‌رمای هاوینا, بیرم له‌مانه ده‌كرده‌وه, ئایسكرێمێكم به‌ده‌مه‌وه‌یه و ئه‌ی لێسمه‌وه .
- رِه‌شه چۆنی ؟ ئه‌وه خۆت زۆر سپیت وا ئه‌و كراسه سپییه‌ت كردۆته به‌رت ؟
ده‌نگه‌كه ده‌ناسمه‌وه, ژنێكی دراوسێمانه, ئه‌وه هه‌مو رِه‌حم و دواندنی بو, به ئه‌قڵی بچكۆله‌ی ئه‌و شتێكی خراپی نه‌وتوه, چونكه زۆر به‌پێكه‌نین و خۆشی یه‌وه ده‌ی وت, به‌لاَم ئه‌قڵی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌برِی كا ئه له‌و كاته‌دا ئه‌گه‌ر كلاِشینكۆفێكم به ده‌سته‌وه بوایه, مێشكیم تێكه‌ڵ ده‌كرد له‌گه‌ڵ گوی رِیخۆڵه‌یدا
.باش بوو وه‌كو عه‌ره‌به قوله‌رِِه‌شه‌كانی خواروی عێراق ئه‌وه‌نده رِه‌ش نه‌بوم, ده‌گینا مۆڵه‌تیان پێ نه‌ئه‌دام هه‌ناسه‌ش بده‌م, نا ئه‌وه‌نده رِه‌ش نه‌بوم, به‌ڵام له‌وه‌دڵنیا بوم كه وه‌كو ئه‌نه سوری برام سور و سپی نه‌بوم, له‌بیرم نایه‌ت باوكم له ژیانیدا زلله‌یه‌كی له ئه‌نه سوری برام دابێت .
ئه‌نه سور هه‌ر له‌ئه‌وروپی ده‌چو, ئای چه‌نده حه‌زتان ده‌كرد له‌ئه‌وروپی بچن, ئه‌نه سور ئه‌وروپی بو, بۆی هه‌بو هه‌مو بێناموسی یه‌ك بكات, به‌ده‌میه‌وه پێ ئه‌كه‌نین
.بیرم دێ, یه‌كه‌م كه‌س بو كه باوكم پاسكیلی دوو تایی بۆ كڕی, منیش له‌دواوه وه‌كو عه‌بده رِه‌شه‌كانی ئه‌فریقا پاڵم پێوه ده‌نا, به شتێكی ئاساییم ده‌زانی كه ئه‌وپاسكیلی هه‌بێ و من نه‌م بێ, هه‌رچه‌نده هه‌ردووكمان كوڕِی هه‌مان باوك بوین, چوونكه ئه‌و له ئه‌ورووپی ده‌چوو منیش له عه‌بده‌كانی ئه‌فریقا .
ده‌ڵێن گوایه رِۆژێك له‌رِۆژان كه‌مال ئه‌تاتورك, له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا سه‌یری خۆی ده‌كات, كه‌ده‌بینێ چاوی شینه و قژی زه‌رده, ده‌ڵێ: من ئه‌وروپیم, ئیتر له‌و رِۆژه‌وه, برِیار ده‌دات كه زمانی توركی به حه‌رفی لاتینی بنوسرێت له‌توركیادا, ئه‌وه‌تا له‌و رِۆژه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌وروپادا وه‌كو توتكه سه‌گ ئه‌قروسكێنن و چاوه‌رِێ ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و رِۆژه‌شه‌وه كوردیش ئه‌م خه‌یاڵه كه‌وتۆته مێشكیانه‌وه و ده‌ڵێن باشتر وایه زمانی كوردی به‌پیتیی لاتینی بنوسرێت , كوردیش ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌وروپی , به‌خوا ئه‌بێ هه‌مووتان وه‌كو من پاڵ به‌پاسكیله‌كه‌ی ئه‌نه سوره‌وه بنێن و قروسكه قروسكتان بێت له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌وروپادا, ئنجا قبوڵتان ناكه‌ن .
ئێواره هاوینه دنیا گه‌رمه, شوشه بیره فه‌ریده‌كان, له سه‌لاجه‌ی هوتێلی ئاشتی له‌سلێمانی چاوه‌رِێمان ده‌كه‌ن, كابرایه‌كی رِه‌شی میسری دوو هه‌زار كیلۆمه‌تری برڕیوه له میسره‌وه هه‌تا وه‌كو گه‌شتۆته هوتێل ئاشتی و ئه‌و ئیشه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه تینویه‌تی ئێوارانی ئێوه‌ی ماركسی بشكێنێ و پاره‌كه‌ی بنێرێته‌وه بۆ ماڵ و منداڵی .
به‌ده‌م هه‌ڵدانی پێكێ بیره‌وه، سه‌رخۆش و مه‌ست بوبو، ده‌ی ووت: جوتیار ئینتهازییه, كرێكار شۆرِشگێرِه .كرێكاره میسریه‌كه له‌به‌رده‌متانا وه‌ستاوه, به‌رِێزه‌وه چاوه‌رِوان ده‌كات كه ئێوه‌ی ماركسی چی ده‌خۆنه‌وه .
ئه‌و غه‌ریب بوو, ئێمه نه‌مان ده‌زانی غه‌ریبی مانای چییه .
تا نه‌ی خۆی نازانی چیه.
ئای له‌و به‌فره‌ی ده‌هاته ده‌ره‌وه كه بیره‌ی فه‌ریده‌كه‌ی بۆ هه‌ڵده‌چرِین .هه‌روا به‌ده‌م بیره خواردنه‌وه‌وه ده‌ی ووت: ئه‌م میسریانه ئه‌وه‌نده سه‌ر شۆرِن, بۆ دینارێك, قۆنده‌ره‌كه‌ت بۆ پاك ده‌كه‌نه‌وه .
كه‌تۆی ماركسی، سه‌عات دووی شه‌و به‌جاده‌كانی سلێمانیدا ده‌رِۆشتی و ده‌رِشایته‌وه, ئه‌م كابرا میسریه له‌ژوره‌كه‌یدا, ماندو, له‌دوای رِۆژێك ئیشی گران, ده‌چوه ژوره‌كه‌ی پشویه‌ك بدات.بیرم دێ ئه‌و شه‌وه كاغه‌زێكی له‌ماڵ و منداڵی یه‌وه له‌میسره‌وه پێ گه‌شتبو, كه ساڵێك بو نه‌ی بینیبون, , كه‌وه‌ختێ منداڵه‌كه‌ی جێی هێشتبو, قسه‌ی نه‌ده‌زانی, وا ئێستاكه له‌سه‌ر كاسێتێك گرِووگاڵ ده‌كات, ده‌ڵێ: بابه من تۆم خۆشده‌وێ كه‌ی دێیته‌وه بۆلامان ؟ باوكیان دانیشتوه له‌ژورێكی هوتێل ئاشتیدا به‌ته‌نیا, به‌لای كاسێتی خێزانه‌كه‌یه‌وه, به‌ده‌م جگه‌ره‌كێشانه‌وه, فرمێسك و لیك داویانه له‌یه‌ك, ژوره‌كه قاڵبووه به دووكه‌ڵی جگه‌ره.بنوو كرێكاری شۆرشگێرِ به‌یانی ده‌بێ بیره‌ی سارد و خۆش بۆ ماركسیه‌كان دانێیت و مێزیان بۆ برِازێنیته‌وه .
به‌كۆلاَنه‌كانی له‌نده‌ندا گێژه گێژ ده‌رِوات, نازانێ چۆن زه‌مه‌ن بگه‌رِێنێته دواوه, باشه من چۆن بیرم له‌و كرێكاره میسریه نه‌ده‌كرده‌وه, بێگومان ئه‌و ئه‌وروپی نه‌بو نه‌چاوی شین بو نه قژی زه‌رد بو .
له‌بیرم دێ كه‌ده‌تووت:- ده‌چم بۆ ئه‌وروپا, له‌وێ له هۆڵه رِه‌نگا و رِه‌نگه‌كانی ئه‌وروپادا دانسی ڤالس ده‌كه‌م, له گه‌ڵ كچانی قژ زه‌رد و ناسكدا.ئه‌و رِۆژه‌شمم باش بیردێ كه گه‌شتیته ئه‌وروپا, به خۆت و جانتاكه‌ته‌وه له‌جاده‌كانی ئه‌وروپادا ده‌سورِایته‌وه, وات ده‌زانی هه‌ر كه‌گه‌شتیته ئه‌وروپا, كچان ده‌ت قۆزنه‌وه, تۆ هه‌ر له رِۆژهه‌لاَتیش نه‌ده‌چوی, له‌ئه‌وروپی ده‌چوی, كه ده‌تبینی ئه‌و كچه زه‌رد و ناسكانه‌ی كه هه‌مو ژیانت خه‌وت پێوه ده‌بینین كه رِۆژێك له‌رِۆژان وه‌كو توتكه سه‌گ له‌به‌رده‌میاندا بقروسكێنی, ئه‌مرِۆ به‌به‌رده‌متا دێن و ده‌چن و ده‌ستیان كردۆته شان‌و ملی كورِێكی قوله رِه‌شی ئه‌فریقی .
- باشه ئه‌و كچه جوانه چی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كورڕه ڕه‌شه‌دا ؟ بۆنایه‌ت بۆلای من ؟
ناوی خۆت گۆرِی بۆ ئالان .
- تۆ كوردی ناوت ئالانه ؟
به‌ڵێ ئێمه ئه‌وروپین و زۆرمان قژمان زه‌رده و ناوی ئه‌وروپیشمان هه‌یه .
ئه‌و كچه قژ زه‌رده هه‌رنه‌هات بۆلات .
به‌خۆت و جانتاكه‌ته‌وه له‌ژورێكی بچوكی شارێكی ئه‌وروپادا, كه درێژی وپانی به‌قه‌د بالاَی خۆت بو, نیشته‌جێ بوی, وه‌كو كابرای میسری شه‌وانه حاجه‌تت ده‌شت له چێشت خانه‌ی هوتێلێكدا .ناچار كه‌وتیه زه‌مو زه‌مكاری خه‌ڵكی ئه‌وروپی :
- گه‌نجی ئه‌م ولاَته خۆیان به‌شتی بێ ماناوه ده‌به‌ستنه‌وه, هیوایه‌تی بێ ما‌نایان هه‌یه, هیوایه‌تیان جه‌مع ته‌وابع نیه, ملوانكه ده‌كه‌نه ملیان و, گواره ده‌كه‌نه گوێ یان, ئیدۆله‌كانیان, گۆرانی بێژێكی رِۆكه, رِۆژ تائێوارێ, گوێ له‌و ده‌گرن, سه‌یری ئه‌وده‌كه‌ن, له‌سه‌ر فانیله‌كانیان, له‌سه‌ر دیواری ژووره‌كه‌یان, رِه‌سمی ئه‌و هه‌ڵده‌واسن .
نا من له كوردووستان به‌و شتانه‌وه خه‌ریك نه‌بووم, نه گواره‌م ده‌كرده گوێم, نه ئیدۆلی گۆرانی بێژم هه‌بوو,نه برۆم هه‌ڵده‌گر, برۆ هه‌ڵگرتن پیشه‌ی ئافره‌ته . به مووكێش بۆت هه‌یه موه‌كانی ده‌وری سمێڵت رِێك بكه‌یت, به‌لاَم ئاممان سه‌د ئاممان, زۆر لانه‌ده‌ی بۆلای برۆ, نه‌كه‌ی مویه‌كی برۆ هه‌ڵكێشی, ئه‌وه مه‌نتیقه‌ی موحه‌رڕه‌مه‌یه, ئابرِووی كورد و كوردوستان ده‌چێ, هه‌ر له دووره‌وه به‌یه‌ك فیشه‌ك ده‌ت كوژن, ئه‌وه پیشه‌ی پیاووی حیزه . چه‌نده سمێڵت گه‌وره بێت ئه‌وه‌نده زیاتر رِێزت لێ ده‌گیرێت, ئه‌وه ئه‌گه‌ر ورگیشت گه‌وره‌بێت, بۆخۆت به‌سه‌ر به‌رزی به‌و جادانه‌دا بێ و برِۆ, كه‌س نیه گونت بگرێ.
- تۆ پیاوویت, عه‌یب ناكه‌یت ئه‌و كراسه زه‌رده له‌به‌رتا ؟قاوه‌یی, رِه‌ش, بۆر, خۆڵه‌مێشی, ئه‌و رِه‌نگه‌ی رِووناكی تیا نییه, ئه‌وه زه‌وقی پیاوه, كراسی رِه‌نگا و رِه‌نگ پیشه‌ی پیاوی حیزه .
- حیز ماناچی؟
نه‌م ده‌زانی چۆن ئه‌م ووشه‌یه وه‌رگێرِمه سه‌رزمانی فه‌ره‌نسی .هه‌رچه‌ند ده‌م ویست هه‌رچۆنێك بێت بۆ كابرای رِوون بكه‌مه‌وه, تێ نه‌ده‌گه‌شت, چوونكه له زمانی ئه‌وروپادا ووشه‌ی حیز نییه .
- ئه‌وه‌ی له‌ژێره‌وه‌یه حیزه .
- ئه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ؟
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه مه‌رده .
- تێناگه‌م بۆچی ؟
تێگه‌شتن و لێكدانه‌وه نی یه, له وڵاتانی رِۆژهه‌لاَتا وایه‌و هه‌ر وا بوه‌وه هه‌ر وا ده‌بێت .
-ئه‌و حیزه, هێناومه‌ته ماڵه‌وه, من خه‌ریكم ئه‌ی گێم, كه‌چی سه‌یر ئه‌كه‌م له‌ژێر لێفه‌كه‌وه ده‌سپه‌رِ ده‌كات, به‌ر شه‌قم دا و كردمه ده‌ره‌وه, ووتم: برِۆ هه‌سته حیز, تۆ حیزیت من ده‌تگێم, تۆ بۆت نیه ده‌ستپه‌رِ بكه‌یت
.سۆسیۆلۆگه‌كانی ئه‌وروپا, وویستیان له موشكیله‌ی خه‌ڵكی رِۆژهه‌لاَت تێ بگه‌ن, ووتیان باشتر وایه پێش هه‌مو شتێك, له په‌یوه‌ندی به‌ینی ئاڵوگۆرِی سێكسی ژن و پیاوه وه ده‌ست پێ بكه‌ین.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش, چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی هه‌ندێ ژن و پیاو كرد بو له وڵاتانی ئیسلامی‌دا, ده‌رباره‌ی جۆر و چۆنیه‌تی رِابوواردنی ژن و مێرد و, بێگومان, خێزانی مام ناوه‌ندیان له‌رڕوی داراییه‌وه هه‌ڵبژاردبو, وه‌كو ئه‌ندازیار و دكتۆر . ئه‌نجام, واده‌ركه‌وت كه له زمانیاندا, زۆر زاراوه‌ی جنسی هه‌ر نیه, یان زۆرجار ژن و پیاوه‌كان پێكه‌نیون به هه‌ندێ پرسیا, یان هه‌ندێ ژن هه‌رتێ نه‌گه‌شتووه, نه‌ی زانیوه چۆن وه‌لاَمی هه‌ندێ پرسیار بداته‌وه, داوایان له مێرده‌كانیان كردوه جوابی پرسیاره‌كانیان بۆ بداته‌وه.
ئه‌ی بۆچی كه له كوردوستان سه‌ره‌مان ده‌به‌ست بۆ هێلكه, بۆ مریشك، بۆ دۆشاوی ته‌ماته, یان له ناو پاسا، له‌به‌رده‌م نانه‌واخانه‌كه‌ی شێخ عومه‌ردا، له‌به‌رده‌م قه‌بری كاك ئه‌حمه‌دی شێخا, له نه‌جه‌ف، له‌به‌رده‌م قه‌بری ئیمامی عه‌لیدا, له‌هه‌ر شوێنێ خه‌ڵك سه‌ره‌ی گرتبێ و رِیز وه‌ستابێ و رِێگه هه‌بێ گوتێ به‌ی به سمتێكه‌وه له‌ژێر چوار ده‌رپێو كه‌وایه‌ك و عابایه‌كه‌وه, ئه‌وا سه‌ره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تر دورودرێژتر ده‌بووه‌وه, هه‌ر ئافره‌تێ ئاورِ بداته‌وه یه‌كێ خۆی پێوه ده‌نوسێنێ یان ده‌رزیه‌ك ده‌كات به سمتیا .
- به‌خوا ئه‌م ئه‌وروپیانه بێ ئه‌قڵن, به شتی بێ ماناوه خۆیان خه‌ریك كردووه ئه‌م پرسیاره بێمانایانه چیه كه‌له‌سه‌ر سێكس لێمان ده‌كه‌ن ؟
نا، ئێمه وه‌كو گه‌نجی ئه‌وروپی نه‌بوین, به‌شتی بێ ماناوه خه‌ریك نه‌بووین .ئێمه له كوردووستان سه‌یری كتێبی كیم ئیل سۆنگمان ده‌كرد, كه ده‌قه‌كه‌ی نه‌شكا بو, په‌رِه‌ی یه‌كه‌می وه‌كو كتێبی بایبل,ً یان قورعان, په‌رِه‌یه‌كی ته‌نكی شه‌فان, كه له‌و دیوی یه‌وه, دایكی كیم ده‌بینرێت, وه‌كو مریه‌می دایكی عیسا, ده‌مانچه‌یه‌ك ده‌دات به كورِه‌كه‌ی, ئای چه‌نده خه‌ومان ده‌بینی كه رِۆژێك له رِۆژان دایكمانی ئه‌وه‌نده ئازابێت وه‌كو دایكی كیم ده‌مانچه‌یه‌كمان بداتێ و بچین وه‌كو كیم جیهان رِزگار كه‌ین, ئه‌وه ئیشی پیاوه .ئای كیم ئیل سۆنگی باوه‌حیزی بێ شه‌ره‌ف, چه‌نده خوێنی خه‌ڵكت مژی و ملوێنه‌ها كه‌س له ژێر ده‌ستا ناڵه ناڵی بوو, ئَێمه‌ش خه‌ومان به تۆی ماركسیه‌وه ده‌بینی له رِۆژهه‌لاَتا .
پێشینان ده‌ڵێن: كه‌چویته شاری كوێرانه‌وه ده‌ست به چاوته‌وه بگره.جا ئێمه كه‌ی گوێمان له پێشینان گرتوه, با هه‌ر بۆخۆیان بڵێن, چونكه كه ده‌چینه ولڵاتی سپایگێتی و به‌رازه‌وه, مه‌نجه‌ڵێك یاپراخ له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌به‌ین نه‌وه‌كو بمرین له‌برسا, ئه‌وان خواردنی بێ تام‌و بێ له‌زه‌ت لێ ده‌نێن, برنجه خۆشه‌كه‌ی خۆمان نه‌بێت, ئه‌مانه كه‌ی خواردنن. وه‌ره بابچین نان بخۆین, گیپه‌مان لێناوه, خواردنێكی كوردیه .
- كاكه گیان ئێوه سێ رِۆژه خه‌ریكی گیپه حازر كردنن, كه‌چی به پێنج ده‌قیفه خوارتان!
گیپه‌ی لێ ده‌رچێت, هه‌مو خواردنه‌كانمان هه‌ڵده‌كێشین له دۆشاوی ته‌ماته: بامێ, باینجان, كوله‌كه, فاسۆلیا ته‌نانه‌ت ته‌ماته‌ش به دۆشاوی ته‌ماته‌وه, نابێ هیچ شتێك كارێكتێری خۆی هه‌بێت, هه‌رچۆن پیاو ده‌بێت سمێڵی هه‌بێت, ئاواش ده‌بێت فاسۆلیاو بامێ و سه‌وزه‌وات له دۆشاو هه‌ڵكێشین , لادێی باوه حیز, پیازه‌كه هه‌ر وا به ساغی به‌بێ دۆشاو ده‌خاته ناو شله‌كه‌وه, به‌خوا بێ ئسوڵن . ته‌ماته بجنه, باینجان بجنه, كوله‌كه خه‌یار په‌تاته هه‌مویان بجنن, با له‌هیچ نه‌چن, نان بجنن,, هه‌مویشی هه‌ڵكێشن له دۆشاوی ته‌ماته‌وه
.سێ هه‌زار ساڵ پێش زاین, له‌سه‌ر هه‌مان زه‌وی كه ئێستا كه ئێمه‌ی تیادا ده‌ژین, سۆمه‌رییه‌كان كتێبی جۆری چێشت لێنانیان هه‌بو .
سه‌رت سپی بوو, لاوی گه‌نجیت به‌سه‌ربرد, وه‌ختی ئه‌وه هاتوه ژن بێنی و نه‌وه‌یه‌كی تر بێنیته كایه‌وه .
ئێمه رِۆژهه‌لاَتین, كه‌ڵچه‌ری ئیسلامیمان هه‌یه, ده‌بێت وه‌كو خۆمان هه‌ڵس وكه‌وت كه‌ین .ژنێكی گه‌نج بێنه, پانزه، شانزه ساڵ, چونكه ئێستاكه به‌ئه‌وروپیت ده‌زانن, له‌كوردووستان هه‌موو كچێك پێت رِازی ده‌بێت, خۆ پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ربێت, له‌شه‌ست ساڵیدا، ژنێكی هه‌بو ته‌مه‌نی نۆساڵ بو.
برِۆ مه‌لایه‌كی میسری بدۆزه‌ره‌وه, خۆ زۆرن له جاده‌كانی ئه‌وروپا, ئه‌و میسریانه‌ی كه‌گاڵته‌ت پێ ده‌كردن,.
پاشان, ئاهه‌نگێكی كوردانه‌ی بۆ بكه و, دو منداڵ قورعانی ئه‌نفال ده‌گرن به‌ده‌ستیانه‌وه و له به‌رده‌م بوك و زاوا وه ده‌رِۆن, باوكی بوكێش له دواوه ده‌چرپێنێ به‌گوێی مه‌لا دا‌و ده‌ڵێ:
- شه‌ش سه‌د لیره بۆماره‌ییه‌كه‌ی.
ئه‌ی كورِی باش تۆ‌و باوكی بوكێش گاڵته‌تان به لادێیی باوه حیز ده‌كرد, ئه‌ی نه‌مان ووت جوتیار ئینتهازیه ؟
- كاكه گیان ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌جوتیار و كرێكاره‌وه نی یه, ئه‌مه كه‌ڵچه‌ری ئێمه‌یه, ئێمه موسوڵمانین و خه‌ڵكی رِۆژهه‌لاَتین. رِۆژ هه‌ڵنه‌هاتوه لای ئێمه.
-----------------
.سه‌رچاوهكان: كتێبی ( جینۆساید له عێراق، په‌لاماردانی ئه‌نفال بۆسه‌ر كورد) .
Friday, February 04, 2005
pense que
pensque
بیر بكه‌ره‌وه، كه منداڵ بوویت، ئه‌تتوانی به‌ڕووتی بچیته ناو به‌فره‌وه، ئێستاكه سه‌رماته، سێ سه‌د و شه‌ستو پێنج ڕۆژ له ساڵێكدا.
بیر بكه‌ره‌وه، كه منداڵ بوویت، قنگت به به‌رد ده‌سڕی و سه‌یری ئه‌ستێره‌ت ده‌كرد.
بیر بكه‌ره‌وه، كه ئه‌بێ خوا غه‌ریب كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له مانای ژیان تێبگات.
بیر بكه‌ره‌وه، كه به‌زمانی زگماكی دوایت، چویته به‌ندیخانه‌وه.
بیر بكه‌ره‌وه، كه ئه‌بێ خۆت وون كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خۆت بدۆزیته‌وه.
بیر بكه‌ره‌وه، كه وه‌ختێ خۆت ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌وان وون ده‌كه‌یت، كه ئه‌وان ده‌دۆزیته‌وه، خۆت وون ده‌كه‌یت.
بیر بكه‌ره‌وه، كه ئه‌زانی له‌گه‌ڵ شاخا بدووێیت.
بیر بكه‌ره‌وه، هه‌تا ته‌مه‌نی بیست ساڵی، له‌ناو خێڵێكدا گه‌وره‌بوویت، كه هه‌موویانت ده‌ناسی، .له بیست و پێنج ساڵیدا له شارێكدا خۆت ده‌بینیته‌وه كه كه‌س ناناسی.
بیر بكه‌ره‌وه، كه بۆ یه‌كه‌م جار سواری فڕۆكه بوویت، به‌ره‌و غوربه‌ت بوو.
بیر بكه‌ره‌وه، ده‌گه‌یته وڵاتێكی نه‌ناسراو، به‌بێ ئه‌دره‌س، به بێ ناو، به بێ پاره، .یه‌كه‌م شه‌ووت به‌سه‌ر ده‌به‌ی له Invalide و سه‌یری ئه‌ستێره‌كان ده‌كه‌ی، پرسیار له‌خۆت ده‌كه‌ی ئایا هه‌مان ئه‌ستێره‌ن كه له وڵاتی خۆت دیوتن.
بیر بكه‌ره‌وه، كه منداڵبووی، له ئاگردانێكدا ده‌ژیای له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵا.
بیر بكه‌ره‌وه، له وڵاتێكدا ده‌ژیای، كه قسه كردن به زمانی زكماكیت، ژیان و كه‌ڵچه‌رت، قه‌ده‌غه بوو، ئه‌وانه‌ی بۆیان هه‌بوو ئه‌م یاسایه په‌سه‌ند بكه‌ن، زمانی تۆیان نه‌ده‌زانی.
بیر بكه‌ره‌وه، دایكت له ژیانیا، هه‌رگیز نه‌ی وویست ووشه‌یه‌ك فێربێت له زمانی سوڵته.
بیر بكه‌ره‌وه، كه وه‌ختێ ده‌ریان كردی له وڵاتی خۆت بۆت نه‌كرا خوا حافیزی له دایكت بكه‌ی.
بیر بكه‌ره‌وه، كه بوونت بێ كه‌ڵكه.
بیر بكه‌ره‌وه، بوویت به ئه‌وروپیه‌ك كه بۆی نیه بگه‌ڕێته‌وه وڵاتی خۆی.
بیر بكه‌ره‌وه، وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه پێت له زه‌وی ناكه‌وێ.
بیر بكه‌ره‌وه، ڕقت له مێژوو ده‌بێته‌وه كه هه‌تا ئێره‌ی هێناویتی.
بیر بكه‌ره‌وه، كه ژیان ده‌دۆزیته‌وه له‌تاریكی شه‌وا.
بیر بكه‌ره‌وه، كه تۆ نا‌توانیت بیر بكه‌یته‌وه.
بیر بكه‌ره‌وه، كه تۆ نازانی بۆچی بیر ده‌كه‌یته‌وه.
بیر بكه‌ره‌وه، كه زۆرجار، له‌بیرت ده‌چێ كه‌تۆ به‌شه‌ری.
بیر بكه‌ره‌وه، كه تۆ بیرده‌كه‌یته‌وه، كه‌واته هه‌ڵه‌یت.
بیر بكه‌ره‌وه، كه ژیان زۆر خۆشتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هۆشمه‌ند بیت به‌وه‌ی كه بمریت پێش مردنی خۆت.
بیر بكه‌ره‌وه، كه هه‌موو ساتێكی ژیانت پڕه له ژیان.
بیر بكه‌ره‌وه، مانای ژیان ده‌گۆڕێ، كه كاتێ ئاسوده ده‌بیت له بیركردنه‌وه‌تا.
Invalide: جاده‌یه‌كه له گه‌ڕێكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له پاریس.
ئه‌م شیعرانه له كتێبی Pense que ی نوسه‌رێكی كوردی باكور‌ه‌وه له‌زمانی فه‌ره‌نسیه‌وه وه‌رم گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، بۆ من كتێبێكیی پیرۆزه وه‌كو بایبڵ، ده‌توانیت له سه‌ر ئه‌م سایته http://www.penseque.com/ به‌چه‌ند زمانێكی تر: ئینگلیزی، كرمانجی، سوێدی، ئه‌ڵمانی . . .تاد، بی خوێنیته‌وه
