خواردنه‌وه‌یه‌كی گه‌رم و خۆش بۆ زستانێكی سارد

vin chaud

شه‌رابی گه‌رم، خواردنه‌وه‌یه‌كی زستانه، موسڵمانانیش ده‌توانن بیخۆنه‌وه چونكه كحولی تیا نیه.
ئاماده‌كردنی:
بتڵێڵێك شه‌راب بێنه‌و بیخه‌ره ناو قابله‌مه‌یه‌ك، شه‌كر یان هه‌نگوینی تێ بكه به‌گوێره‌ی ئاره‌زووی شیرینیتو گه‌رمی بكه، كه وه ختێك گه‌رم بوو، شقارته‌یه‌ك بده له ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه بۆئه‌وه‌ی كحوله‌كه‌ی بسوتێ، ده‌بینی به‌گڕێكی شینی جوان ده‌سوتێ له ناو قابله‌مه‌كه‌دا، پاشان په‌رداخێك ئاوی پرته‌قاڵ و پرته‌قاڵێك و لیمویه‌ك قاش بكه و تێی بكه و پاشان دووكه‌وچك دارچینی و یه‌ك دانه مێخه‌ك و به‌گه‌رمی له‌په‌رداخێكدا بیخوره‌وه نوشی گیانت بێت.
شه‌رابی گه‌رم، خواردنه‌وه‌یه‌كی ناوچه‌ی ڕوژئاوای فه‌ره‌نسایه ناوی Bretagne به‌خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌ڵێن Bretons زمانێكی جیاواز قسه‌ده‌كه‌ن و هه‌ڵپه‌ڕكێو موسیقایان له كوردی ده‌چێت چونكه له سه‌رچاوه‌وه سێلتن. هه‌ندێ موسیقا لێده‌ری كورد له گه‌ڵیانا گروپی هاوبه‌شیان داناوه، له‌وانه ته‌مۆ كه سازلێده‌رێكی كوردوستانی باكوره.