سینه‌ما، ا سینه‌ما، ا سینه‌ما
سینه‌ما، ا سینه‌ما، ا سینه‌ما
به‌كامتان ده‌ستی پێبكه‌م ؟ به‌كام سینه‌ماتان ؟
با به تۆ ده‌ستی پێ بكه‌م، كه باشترینیانیت، تۆی ئێرانی.
ئه‌حوالی شوما خوبێ ؟
شوما ده‌فه‌رموویت : كه پێش ئه‌وه‌ی كورد بیت، خۆت به ئێرانی ده‌زانیت.
ووشه‌ی ئێران مانای : ئاریان، ئێمه‌ش كه كوردین، گه‌لێكی ئارین، ئه‌گه‌ر ووشه‌ی ئێران به‌ومانایه بێت كه‌واته ئێمه‌ش ئێرانین، ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان به‌ومانایه خۆتان به ئێرانی بزانن ئه‌وا ده‌توانین قبوڵی بكه‌ین، به‌ڵام بیرت نه‌چێ كه ئێران ده‌وڵه‌تی خومه‌ینی و ڕه‌زا شایه، ئه‌وانه‌ی قازی محه‌مه‌دیان له سێداره دا، ئه‌وانه‌ی قاسملۆیان كوشت، ئه‌وانه‌ی كه شه‌ش ملوێن كورد له ئێران له‌بیر خۆیان ده‌به‌نه‌وه.
خه‌ڵكی كوردوستان مه‌ستی فلیمه‌كانتن و دڵ نه‌رمن، ده‌ڵێن : توخوا قه‌یناكات، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێت ئێرانیه و بڵێ كوردم ئه‌وا له ئێران ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن كاری سینه‌مایی بكات ئێمه‌ش بێ به‌ش ده‌بین له مه‌ستی فلیمه‌كانی.
ئاغا جون ئه‌وه بزانه، هه‌ر وه‌كو چۆن له زه‌مانی به‌عسیه‌كاندا هه‌ندێ كورد ده‌بوون به به‌عسی، خه‌ڵكی ده‌یان ووت خه‌متان نه‌بێت ئه‌و كابرایه كورد په‌روه‌ره، به‌ڵام ناچاره ببێت به به‌عسی، هه‌ر هه‌مان كه‌سن ئه‌مڕۆ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن و پاره‌ت بۆ هه‌ڵده‌ڕێژن بۆ فلیمه‌كانت، ئه‌وكه‌سانه جاران بۆ به‌عسیه‌كانیان ده‌مژی ئێستاكه بۆ تۆی هونه‌رمه‌ندی ده‌مژن هه‌تاوه‌كو مه‌ستیان بكه‌یت به فلیمه‌كانت. له هه‌مان كاتا خه‌ڵكانێك هه‌بوون مردنیان پێ خۆش تر بوو له‌وه‌ی ببن به به‌عسی.
كه وه‌ختێ هاتیت بۆ فه‌ره‌نسا فلیمی مه‌ستی ئه‌سپه‌كان پیشان بده‌یت، نه‌هاتیت بۆ ئاهه‌نگی دوای فلیمه‌كه، نه‌وه‌ك یه‌كێك پرسیارێكی سیاسیت لێ بكات و له وه‌ڵام دانه‌وه‌دا دڵی ئێران بڕه‌نجێنیت، من ئه‌وه‌م به ترسنۆكی نه‌زانی چو‌نكه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ت باشتر بوو.
ئه‌گه‌ر بڵێی كوردم و شانازی به كوردیمه‌وه ده‌كه‌م ده‌توانی هه‌ر فلیمی خۆت بكه‌یت، به‌ڵام بێ شك ئێران فه‌رشی سورت بۆ داناخات.
براگیان وادیاره تۆ خوا و خورما و قونی خواشت ده‌وێت، ئه‌مه نابێت، تۆ ده‌ڵێی كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن، كه‌چی هێشتا باڵه‌كانت شاردۆته‌وه و باڵت نه‌گرتوه ؟
ده‌ڵێی من به ئه‌مریكیه‌كان ده‌ڵێم : جارێ بڕۆن وڵاتی خۆتان به‌خته‌وه‌ركه‌ن ئینجا ئێمه.
بێ گومان ئه‌م قسه‌یه‌ت له ئه‌وروپا كرد چو‌نكه بازاڕی فلیمه‌كه‌ت له ئه‌وروپا بوو، بۆئه‌وه‌ی بڵێیت فلیمه‌كه‌م دژی ئه‌مریكایه و دڵی فه‌ره‌نسا ڕازی بكه‌یت، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی بازگانیه ده‌بێت وابێت، هه‌موومان ئه‌و مه‌ته‌ڵه ده‌زانین براگیان : كڵاوی هه‌مزه پاڵه‌وان بێ ده‌رزی و بێ دروومان.
به‌ڵام ئه‌وه بزانه كه ئه‌مریكا جۆرج بووش نیه، ئه‌مریكا خاوه‌نی مێژویه‌كی كۆنی دیموكراسیه كه ئێرانی وڵاتی تۆ هه‌رگیز ناتوانێت پێی بگاته‌وه، بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كا مایكل مور به ئاشكرا له هه‌موو میهره‌جانێكدا جنێو به بووش ده‌دات و به‌سه‌ربه‌ستی به جاده‌كانی نیۆركا دێت و ده‌ڕات و جۆرج بووش به‌هه‌موو توانای خۆیه‌وه ناتوانێت گونی بگرێت، له كاتێكدا كه تۆ نه‌ك نا‌توانیت ڕه‌خنه له ئێران بگریت ته‌نانه‌ت نا‌توانیت بڵێی كه كوردیت.
له ئه‌مریكا كه فلیمی تیتانیك ده‌ركرا، له به‌رئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری تێ چوو، ئه‌كته‌ره‌كان به‌پاره‌یه‌كی كه‌متر ئیشی ئه‌كته‌ری خۆیان كرد، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی فلیمه‌كه بڵاو بووه‌وه و قازانجێكی زۆری كرد، له قازانجی فلیمه‌كه پاداشتی ئه‌كته‌ره‌كان درایه‌وه چو‌نكه ئه‌مه قانونی ئه‌مریكایه‌و مافی مروڤه، ئه‌ی جانابت كه‌به‌منداڵانی ڕه‌ش و ڕووتی كوردوستان مه‌ستی ئه‌سپه‌كانت ده‌ركرد، دووای ئه‌وه‌ی فلیمه‌كه‌ت له هه‌موو جیهاندا بڵاو بووه‌وه و قازانجێكی زۆری كرد، چه‌نده له‌و پاره‌یه‌ت دایه‌وه به‌و منداڵانه ؟
برا گیان، كه‌س نیه گونت بگرێ و ئه‌و پرسیارانه‌ت لێ كات، هه‌ر بۆت ده‌مژن.
زۆر باش ده‌زانم مه‌ستی ئه‌سپه‌كانت به یارمه‌تی خێزانه‌كه‌ت كردووه و كه‌س یارمه‌تی نه‌داوی، وه‌كو هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك كه یه‌كه‌م فلیمی ده‌كات، به‌ڵام زۆر حه‌زم ده‌كه‌م بزانم ئه‌و منداڵه بچكۆله پشت كۆمه چی به‌سه‌رهات ؟ ئه‌و منداڵه قه‌مووره‌ی له به‌رده‌م ئه‌سپه‌كه‌دا له سه‌رمادا هه‌ڵده‌له‌رزی، بێگومان من ته‌نها چه‌ند ساتێك بینیم كه هه‌ڵده‌له‌رزی، ئاخۆ چه‌نده چاوه‌ڕوانی كردبێت هه‌تاوه‌كو كامێرامانه‌كه بڵێ : action ، ئه‌رێ پێمان ناڵێی چی به‌سه‌رهات ؟ چو‌نكه وا نیاز بوو پاره‌ی بۆ كۆ بكه‌نه‌وه‌و نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌ن له ئه‌وروپا، ئه‌ی پاره‌ی قازانجی فلیمه‌كه به‌شی ئه‌وه‌ی تیا نه‌بوو ؟ حه‌زم ده‌كرد بزانم چی به‌سه‌رهات، چو‌نكه ئه‌وه‌ش كۆتایی فلیمێكی خوش ده‌بێت .
تۆ كه‌س نیه گونت بگرێ .
ئه‌ی ڕۆژێ ئه‌و منداڵانه‌ت كۆكرده‌وه و فلیمه‌كه‌ی خۆینایان پیشان بده‌یت له میهره‌جانێكدا ؟
ئه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له مه‌ستی ئه‌سپه‌كاندا ده‌فته‌ریان نه‌بوو هه‌تاوه‌كو تیایا بنووسن، ئایا چه‌ند ده‌فته‌رت به‌دیاری بۆ بردن له قازانجی فلیمه‌كه ؟ چه‌ند مه‌كته‌بت كرده‌وه بۆیان ؟
وادیاره كوردوستان ئه‌مریكا نیه، كه‌س نیه ئه‌و پرسیارانه‌ت لێ بكات.
- جا برا تۆ هه‌قت به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه چیه ؟
برا گیان من دیموكراسی ئه‌مریكا فێری كردووم هه‌ر مه‌ست نه‌بم و بڵێم به‌ڵێ به‌گم ڕاست ده‌كه‌یت، من فێر بووم ئه‌م پرسیارانه‌ش له خۆم و له تۆی ئێرانیش بكه‌م.
ده‌ڵێن گوایه زووحاك دوو ماری به‌سه‌ر شانه‌وه بووه و هه‌موو ڕوژێ خوێنی دوو منداڵی ده‌رخوارد داوون هه‌تاوه‌كوو مه‌ست بن و ئازاری نه‌ده‌ن، تۆش هه‌روا ده‌ته‌وێت مه‌ستمان كه‌یت به‌خوێنی منداڵان و كاوه‌یه‌كیش په‌یدا نابێت چه‌كوشێ بدات به‌سه‌رتاو خه‌به‌رت بكاته.
- جا برا، تۆ بۆ خۆت لێ كردووم به كاوه‌ی ئاسنگه‌ر ؟
گیانه‌كه‌م من كاوه نیم، ته‌نها دیموكراسی فێری كردووم كه نه‌ڵێم به‌ڵێ گه‌وره‌م، ڕاست ده‌كه‌یت. فێری ئه‌وه‌شی كردووم پرسیار له خۆم و له تۆش بكه‌م، هه‌رچه‌نده مه‌ستی فلیمه‌كانتم، به‌ڵام مه‌ستی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌شم،
ئاغا جون، ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌رگیز وه‌ڵامیان نیه.
- برا تۆ زیاده ڕۆیی ده‌كه‌یت، من مه‌كه به زوحاك، من هونه‌رمه‌ندێكی كوردم، نا ببورن هونه‌رمه‌ندێكی ئێرانیم.
هه‌موو ڕۆژێك له ئه‌وروپا ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ندێكی ئێرانی فلیم له سه‌ر عێراق ده‌كات، ئێمه‌ش له ئه‌وروپا ڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه‌و به ئه‌وروپیه‌كان ده‌ڵیین ؛ نه، برایینه ئه‌وه ئێرانی نیه، كورده، به‌ڵام ده‌نگ مه‌كه‌ن با كه‌س نه‌زانێت ..
ده‌ڵێی گوایه وه‌كو منداڵانی كوردوستان منداڵی خۆتت نه‌بینیوه و هه‌ر له‌منداڵیه‌وه به كاره‌وه خه‌ریك بوویت، وا ئێستاكه ده‌ته‌وێت ژیانی منداڵیش له منداڵانی كوردوستان بسێنیته‌وه.
ده‌ڵێن گوایه مایكڵ جاكسۆنیش منداڵی خۆی نه‌ژیاوه و ئێستاكه ده‌یه‌وێت تیایا بژێته‌وه، بۆیه كۆشكه‌كه‌ی پڕ كردووه له منداڵه وورده و گوایه یارمه‌تیان ده‌دات.
له فلیمی كیسه‌ڵه‌كاندا، بینیم گوریسێكتان به‌ستوه به‌قاچی منداڵێكی دووساڵانه وه، كوت‌وپڕ وه‌كوو كیسه‌ڵێكی دووساڵانه ڕای ده‌كێشنه ناو چه‌مێكه‌وه، بێ گومان خه‌ڵكی ناو ساڵه‌كه هه‌مووی داچڵه‌كان به‌و دیمه‌نه، ئه‌وه‌ش وویستی تۆ بوو هه‌تاوه‌كوو خه‌ڵك بڵێن : وه‌یش ئه‌و كیسه‌ڵه داماوانه چۆن هه‌ڵسو كه‌وتی نا ئینسانانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌ڕۆژهه‌ڵاتا ، من داچڵه‌كیم له‌وه‌ی كه ده‌رهێنه‌رێك بۆ مه‌به‌ستی فلیمه‌كه‌ی، نا ببوره بۆ مه‌به‌ستی كورده‌واری، نا ببوره تۆ كورد نیت ئێرانیت، بۆ مه‌به‌ستی ئێرانیت، منداڵێكی دووساڵانه، نا ببوره كیسه‌ڵێكی دووساڵانه كه چاووی نابینێت به‌په‌تێكه‌وه فڕێی ده‌ده‌یته ناو ئاوه‌وه، پرسایر له‌وه ناكه‌م ئایا ئاوه‌كه گه‌رم بوه یان سارد، به‌ڵام ئاغا جون باش بزانه ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌رێك له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه بكات هه‌موو كه‌س دێنه سه‌ر جاده دژی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره، نه‌ك ته‌نها بۆ منداڵ ته‌نانه‌ت بۆ كیسه‌ڵیش ده‌بێت ده‌رهێنه‌ر بنووسێت و ئیمزای بكات كه ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ی له فلیمه‌كه‌یدا ده‌ور ده‌بینن ئازاریان نه‌چه‌شتووه، به‌ڵام وه‌ك خۆت ده‌زانیت كه‌س له كیسه‌ڵی كوردوستان ناپرسێته‌وه.
ئه‌وه بزانه ئاغا جون زۆرم خۆش ده‌ویت، به‌ڵام ئه‌م پرسیارانه په‌یوه‌ندی به خۆشه‌ویستیه‌وه نیه.
ئینجا با بێینه سه‌ر تۆ .
له كوێوه هاتویت ؟
- له ئه‌مه‌ریكاوه هاتووم، فلیمێكم له‌وێ كردووه و نیازم هه‌یه بچم بو كوردوستان فلیمێك بكه‌م، You now ؟
Yes i now ، فلیم له‌سه‌ر چی ده‌كه‌یت ؟
- له سه‌ر هه‌ڵه‌بچه‌و ئه‌نفال، You now ؟
Yes i now ، شتێكی پیرۆزه باسی هه‌ڵه‌بچه‌و ئه‌نفال بكه‌یت، باشه له كوردوستان پاره‌ت ده‌ده‌نێ ؟
به‌لێی پێیان ووتووم ئێمه له سیناریۆ نازانین و نازانین سیناریۆ چیه، ئێمه ده‌زانین پاره بده‌ین و ئیتر خۆت و خوای خۆت.
باشه من له‌م ئه‌وروپایه چه‌ند ساڵه به‌دوای پاره‌دا ده‌گه‌ڕێم فلیمێك بكه‌م، به چه‌نده‌ها كۆمیسیۆن دا ڕۆشتووه و چه‌نده‌ها كه‌س له‌لایه‌ن ئورگانیسمی سینه‌ماوه خوێندراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا من ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌م كه بتوانن فلیمێك بكه‌م ! ئایا من شایه‌نی ئه‌وه‌م ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌م بده‌نێ ؟ چو‌نكه له ئه‌وروپا پاره، پاره‌ی خه‌ڵكه، هه‌روا به ئاسانی نات ده‌نێ، به‌ڵام وادیاره له كوردوستان پاره پاره‌ی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكه به‌ئاره‌زووی خۆیان قوماری پێ ده‌كه‌ن و كه‌سیش نیه گونیان بگرێت، به‌شی ده‌كه‌ن له به‌ینی خۆیاندا و كه‌سیش پرسیار ناكات ئه‌رێ چۆن ئه‌م پاره‌یه هه‌روا به‌ئاسانی ده‌ده‌ن به‌م هونه‌رمه‌ندانه ! پاره‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه !
بێگومان ده‌زانم كه به‌هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكی ناده‌ن.
فلیمه‌كه‌ت هه‌رچه‌نده باسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی كرد، به‌ڵام هیچ توانایه‌كی هونه‌ری پێ وه دیار نه‌بوو، له وه نه ده‌چوو كه كه‌سێك كردبێتی له ئه‌مه‌ریكاوه هاتبێت. وابزام هونه‌رمه‌ندێك له كوردوستان كه دووره له كه‌ڵچه‌رو هونه‌ری سینه‌مایی زۆر له‌وه باشتری ده‌كرد.
ده‌ی ئه‌وه‌ش گرنگ نیه، خه‌ڵكانێك هه‌ن، فلیمی له‌وه خراپتر ده‌كه‌ن به‌پاره‌یه‌كی زۆرتر.
- با دانیشم ئه‌م جاره‌یان باش بیر بكه‌مه‌وه و فلیمێك له‌سه‌ر ئه‌كتیوالیتی بكه‌م، فلیمێك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌مریكاو عێراقه‌وه هه‌بێ، فلیمێك كه جۆرج بووش به‌دڵی بێت، فلیمێك كه یارمه‌تی جۆرج بووش بدات له هه‌ڵبژاردنی سه‌روك كۆمار له ئه‌مه‌ریكا، دژی مایكڵ موور.
جۆرج بووش، نه‌وه‌ی ماكارتی و خومه‌ینیه، كابرایه‌كی نه‌زانی بێ شه‌ره‌فه، مێشكوڵه‌ی جۆرج بووش بۆشه‌و هیچ شارستانیه‌تێكی تیا نیه، كه‌سێك له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا تۆزێ بیر بكاته‌وه، لایه‌نی كابرایه‌كی نه‌زانی وا ناگرێت، به‌ڵام ده‌ڵێی چی زۆر جار پاره و مه‌سڵه‌حه‌ت هیچ به‌پیاو نایه‌ڵێت.
پیاوه‌كانی جورج بووش یارمه‌تیان دایت وه‌كو پیاوه‌كانی كوردوستان، ئه‌م جاره‌ش فلیمه‌كه هیچ توانایه‌كی هونه‌ری پێوه نه‌بوو .
ئه‌ی تۆ ؟ توش ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ كوردوستان فلیم ده‌كه‌یت ؟
به‌ڵێ وام نیازه، جوونكه له فه‌ره‌نسا چوار فلیمم كرد، یه‌ك له یه‌ك خراپتر، ئیتر بازاڕم نه‌ماوه.
ئه‌ی تۆ ووتت من ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردوستان هه‌تاوه‌كو هه‌ردوو پارته زل حیزه‌كه یه‌ك نه‌گرنه‌وه !
ئاخر ئه‌ترسم له ده‌ستم چێ و له كۆتاییدا بڵێم : ئه‌میشم چوو ئه‌وویشم چوو به‌جارێ ماڵی وێرانم.
زۆرت هه‌وڵ دا دڵی هه‌ردووكیان ڕازی كه‌یت، تۆش زۆرزانیت، ته‌ماع كاریت، ده‌ت ویست دڵی سلێمانی ڕازی بكه‌یت چو‌نكه ئه‌وێ سه‌نته‌ری هوونه‌ره،( پادار بخۆ، بێ پا ماڵ یۆمانه) ، كۆتایی هه‌ر( بێ پا) به بێ ئه‌وه‌ی سیناریۆكه‌ت بخوێننه‌وه، پاره‌یان بۆ هه‌ڵ ڕشتی، په‌ندی پێشینیان زۆر جار ڕاست نیه.
برا وابزانم تۆ ئه‌م قسانه ده‌كه‌یت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پاره ناده‌ن به‌تۆ، ده‌نا تۆش ده‌هاتی و فلیمی خۆتت ده‌كردوو ڕه‌خنه‌ی وا زل زلت نه‌ده‌گرد.
وه‌ڵا بڵێم چی له‌وانه‌یه ڕاستیش بكه‌یت.
ده‌ڵێن گوایه سیناریۆی فلیمی یه‌كه‌مت له نوسه‌رێكی كوردی توركیاوه دزیوه و پاشان ئه‌نستیتیو كورد له‌پاریس كه‌وته به‌ینه‌وه هه‌تاوه‌كو كابرای نوسه‌ریان به توزێ پاره ڕازی كرد.
ئه‌مانه دیعایه‌نو درۆن، خه‌ڵكانێك هه‌ن به‌غیلن له‌وه‌ی كه فلیم ده‌كه‌م.
فلیمێكت كرد به‌ناووی absolitud وه له فه‌ره‌نسا گوایه باسی ته‌نیایی ده‌كات، وه‌كوو خۆت له چاوپێ كه‌وتنێكدا پێت ووتم بۆ ڕۆژنامه‌ی په‌یام له كه له‌له‌نده‌ن ده‌رده‌چوو، باسه‌كه‌ت له جیرۆكێكی فه‌رهاد پیر باڵه‌وه وه‌رگرتبوو،
له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌رچی شتی زیره‌كانه و فكری جوان بوو له چیرۆكه‌كدا لات برد، چو‌نكه هه‌ركه‌سه‌و توانای مێشكۆڵه‌ی خۆی، كه‌چی له فلیمه‌كه‌دا نه‌نوسرابوو ئه‌م چیرۆكه له جیرۆكی فه‌رهاد پیرباڵه‌وه وه‌رگیراوه، بۆ ؟
- ئاخر ئه‌گه‌ر بینووسم له جیرۆكی فه‌رهاده‌وه وه‌رم گرتووه ده‌بێت له سه‌دا چلی پاره‌ی سیناریۆكه بده‌م به‌فه‌رهاد.
ئه‌ی فه‌رهاد پیر باڵ قبوڵی كرد ؟
فه‌رهاد پیرباڵ به‌ڕاستی هونه‌رمه‌نده و بیر له پاره ناكاته‌وه و من زۆر موعجیبم به چیرۆك و شیعری فه‌رهاد پیرباڵ.
به‌خوا درۆ ده‌كه‌یت له‌و چیرۆكه زیاتر هیچی فه‌رهادت نه‌خوێندۆته‌وه و وابزانم له‌نوسینه‌كانی فه‌رهاد هه‌ر تێ ناگه‌یت.
خۆت زۆر به كورد ده‌زانی و شه‌وانه كه مه‌ست ده‌بیت فرمێسك هه‌ڵده‌ڕێژی زۆرزانانه به‌لا چاوێك سه‌یرم ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئایا من فرمێسكه درۆكانت ده‌بینم كه بۆ كوردی هه‌ڵ ده‌ڕێژی، هه‌تاوه‌كو منیش بۆ خه‌ڵكی بگێڕمه‌وه‌و بڵێم : خه‌ڵكینه ئه‌م هونه‌رمه‌نده شه‌وانه بۆ كورد ده‌گری، ( كڵاوی هه‌مزه پاڵه‌وان بێ ده‌رزی و بێ دروومان) ، تڕ حێو كاكی (هونه‌ر) مه‌ند، كورد پێویستی به فرمێسك ڕشتن نیه، ئه‌وه فرمێسكی درۆ هه‌ر باسی مه‌كه، ئه‌گه‌ر دڵت بۆ كرد ده‌سوتێ، جه‌نده داوامان لێ كردیت تۆزی یارمه‌تی ڕۆژنامه‌یه‌ك بده‌یت كه ئازاد بوو، پارته سیاسیه‌كانی كوردوستان یارمه‌تیان نه‌ده‌دا، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی فه‌رهاد پیباڵت تیا دی و كردت به سیناریۆ، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی كه ده‌هاته ناو سندووقی به‌ریده‌كه‌ته‌وه ته‌نها پاره‌ی پوله‌كه‌مان لێ ده‌سه‌ندی، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی كه جه‌نده‌ها نوسه‌ر شه‌و نخوننیان ده‌برده‌سه‌ر بۆ ده‌ركردنی، به‌ڵام ئێسته‌ش و ئه‌وساش فره‌نكێك نه‌یتوانی له گیرفانتا بێته ده‌ره‌وه، برا گیان كورد پێویستی به فرمێسك ڕشتن نیه، ئه‌وه فرمێسكی درۆ هه‌رباسی مه‌كه.
ڕاكه ڕاكه وا ڕاوه، ده‌ی بابزانم به‌چ ڕێگایه‌كی تر پاره‌م ده‌ست كه‌وێت، پاره‌ی ئاسان !
ئه‌م سه‌رده‌مه له ئه‌وروپا باسی عێراق ده‌كرێت باسی كورد ده‌كرێت، خێرا با كتێبێك له سه‌ر كوردوو عێراق بنووسم، كتێبێك له سه‌ر تفه‌نگه‌كه‌ی باوكم، چو‌نكه له سوپه‌ر ماركێتا ئه‌و كتێبانه باش ده‌فروشێت.
كتێبه‌كه‌م خوێنده‌وه، پێكه‌نینم ده‌هات، وه‌كو ئه‌وه وابوو له سه‌ر ئاوده‌ستخانه نوسرابێت، بۆیه منیش هه‌ر له‌سه‌ر ئاوده‌ستخانه خوێندمه‌وه، زوو ته‌واوم كرد، ئه‌وه‌نده‌ی گووه‌كه‌م ته‌واو كرد،. وابزانم ئه‌گه‌ر وه‌ری گێڕین بۆسه‌ر زمانی كوردی، كورد مێژووی خۆی له‌به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
كتێبه‌كه باسی ساڵانی حه‌فتا ده‌كات، به‌ناوی تفه‌گه‌كی باوكم، ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی له جاده‌و كۆڵاناندا به‌رامبه‌ر ڕژێمی سه‌دام حسێن، سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبمان ده‌ووت.
تۆ .فه‌ره‌نسی نوسین نازانیت قسه‌كردن ده‌زانیت ، بێ گوومان كه‌سێكی فه‌ره‌نسی نووسیویه‌تی، به‌ڵام نه‌نوسراوه كێ نووسیویه‌تی، هه‌روه‌كو سیناریۆكانت، ئه‌وه‌ش گرنگ نیه جونكه هه‌ركه‌سه‌و توانای مێشكۆڵه‌ی خۆی، تۆ كوردی ده‌زانی و عه‌ره‌بیش باش ده‌زانیت، بۆچی سوردی ئه‌ڕه‌قیبت ئاوا وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌رزمانی فه‌ره‌نسی ؟ :
ئه‌ڕه‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی كورد زه‌مان : براده‌ر قه‌ومی كورد نه‌مردووه ( به فه‌ره‌نسی ) .
براده‌ر پێم ناڵێیت بۆچی وات وه‌رگێڕاوه ؟ چو‌نكه ده‌زانم هه‌ڵه‌ی چاپ نیه و چه‌ند جارێك دووباره بۆته‌وه له كتێبه‌كه‌دا، پێم ناڵێیت بۆچی ئه‌ی ره‌قیبت كردووه به براده‌ر ؟ مه‌به‌ستت له‌م فه‌لسه‌فه‌یه چیه ؟
كاكه من هونه‌رمه‌ندم ئازادم چی ده‌ڵێم.
ئاخر براگیان من و هه‌زاره‌ها كورد تێهه‌ڵدان و سجنمان چه‌شتووه له‌سه‌ر ئه‌م سروده نیشتمانیه، بۆت نیه هه‌روا به‌بێ ڕێز وه‌ری گێڕیته سه‌ر زمانێكی بێگانه.
ئاخر من ئه‌م كتێبه‌م بۆ سوپه‌ر پاركێت نوسیوه، ئه‌وكه‌سانه‌ی له سوپه‌ر ماركێتا كتێب ده‌كڕن توانای كه‌ڵچه‌ریان زۆر به‌رز نیه‌و وه‌كو من وان، ئه‌گه‌ر ساده‌و ساكاری نه‌كه‌م تێ ناگه‌ن.
به‌خوا ئیتر بڵێم چی ! هه‌ركه‌سه‌وو ئاستی مێشكۆڵه‌ی خۆی.
سه‌ردار حه‌مه‌ڕه‌ش