چی پاڵم پێوه ده‌نێت به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ستم
هه‌ندێ جار بیر له كابرا‌ی چیرۆكی مێتامۆرفۆزی كافكا ده‌كه‌مه‌وه، له‌ترسی ئه‌وه هه‌ر زوو خۆم ڕاده‌ته‌كێنم و هه‌ڵده‌سم.
هه‌سته له‌خه‌و ئه‌ی لاوی كورد
تێ بكۆشه به‌ده‌ست و برد
ئا، به‌ڵام من كابرایه‌كی جه‌نگاوه‌ر نیم و ئیتر كوردوستانیش پێویستی به‌جه‌نگاوه‌ر نه‌ماوه.
چه‌ند ساڵم ماوه له‌ژیانا ؟ هه‌رچونێك بێت هه‌تا سه‌ر خه‌ته‌كه‌ی ده‌به‌م.
- تا نیوه‌یم بردووه بۆ نیوه‌كه‌ی تری خوا زل و زه‌به‌لاحه.
له‌بیرم دێ له‌كوردوستان كه‌منداڵ بووین كوكا كولامان ڕاده‌وه‌شاندو ئینجا گره‌ومان له‌سه‌ر ده‌كرد و ده‌مان ووت: كه‌فه‌كه‌ی تا كوێ ده‌به‌یت ؟
- من هه‌تا ئه‌ویای ده‌به‌م. ئه‌ی تۆ هه‌تا كوێ ده‌یبه‌یت؟
كه كه‌فی كۆكاكه ورده‌ررده كه‌م ده‌بوه‌وه، نه‌مان ده‌وێرا گره‌وی له‌سه‌ر بكه‌ین، هه‌ر خێرا ڕامان ده‌وه‌شانده‌وه و پاشان ده‌ستمان به‌گره‌و ده‌كرده‌وه.
منیش هه‌ر زوو زوو له هه‌موو سه‌رده‌مێكی ژیانمدا خۆم ڕاده‌وه‌شێنم و به‌خۆم ده‌ڵێم : ده‌ی ئه‌مجاره هه‌تا كوێی ده‌به‌یت ؟
بۆكوێ ده‌ڕۆی؟ ده‌ستت بگری به حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمانۆ، له كوتایدا هه‌ر تێی تۆ.
عومرم گه‌یی به‌هه‌شتا كێرم به‌كاره هێشتا
ته‌سه‌ده‌قنی گه‌ر ئه‌فه‌رمویت هه‌ستم بده‌م به ڕه‌شتا
هه‌ندێ كه‌س سێكسیان كردووه به ته‌رازوی هێزوو باوه‌ڕی ژیانیان، ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌كی تێدایه، یونانیه‌كان هه‌میشه په‌یكه‌ری كێرێكی ڕه‌قیی هه‌ستاویان ده‌كرد وه‌كو هیمای باوه‌ڕ بوون به ژیان.
ئه‌و به‌یانیانانه‌ش خۆشه كه كێرت له‌پێش خۆته‌وه ڕه‌ق هه‌ستاوه‌و خه‌به‌ری بۆته‌وه، چونكه كێر هه‌ستان جۆرێكه له بگژدا چون له مردن. ئه‌وی ڕاستی بێت منیش وه‌كو زۆر له ڕوژهه‌ڵاتیه‌كان كێرم له‌پێش خۆمه‌وه به‌یانیان خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت كه‌زۆرجار ئاره‌زووی خۆ ڕاوه‌شاندنم نه‌مێنێت و ته‌سلیم نه‌بم.
من له‌وكه‌سانه نیم كه‌قسه‌ی كتێب دووباره‌بكه‌مه‌وه، قسه‌ی قورعان هه‌رگیز.
به ته‌جروبه‌ی ژیانم، گه‌شتومه‌ته ئه‌وه‌ی كه كارێكتێرو سایكۆلۆژی كه‌سێك ده‌توانرێت له جۆری له‌خه‌و هه‌ستانه‌كه‌یدا ئاشكرا ببێت، شه‌یتان و خوا له‌ویادا خۆیان حه‌شار داوه.
گه‌نجێكی شازده ساڵ، هه‌میشه له‌جێگه‌كه‌یدا ده‌تلێته‌وه و ئاره‌زوو ناكات له‌خه‌و هه‌ڵسێ،هه‌رچه‌نده كێری له‌پێش خۆیه‌وه هه‌ستاوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و ژیان دووروو درێژه، په‌له‌ی نیه، چونكه كات زۆر ماوه و ژیانی له‌كیس ناچێت، له‌شه‌و ناترسێت، مردن له‌وه‌وه دوره. كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه، پیاوێكی پیر،ئه‌گه‌ر نوێژیش نه‌كات مه‌لا بانگان قوت ده‌بێته‌وه، چونكه ده‌زانێت هێنده‌ی نه‌ماوه بژی، ده‌بێت ئه‌و ساتانه به فیڕو نه‌دات كه ڕۆژ هه‌ڵدێت، قینی له شه‌وه چونكه بیری مردنی ده‌خاته‌وه.
به‌ڵام كه مرۆ سروشتی ده‌روونی خۆی وون ده‌كات، ئیتر ته‌مه‌ن ده‌ور نابینێت و ئه‌م دوو سرووشتی هه‌ڵس و كه‌وته ده‌گۆڕێت به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیه‌وه .
وازم لێ بێنه بابمرم
- كوڕه هه‌سته داوه‌شێیت، خۆت گرژ بكه‌ره‌وه.
حاڵه‌تێك هه‌یه كه‌زۆر كه‌س، به‌تایبه‌تی پێغه‌مبه‌را ن و هونه‌رمه‌ندان پیایدا ده‌ڕۆن، به ئنگلیزی پێی ده‌ڵێن : high واته: به‌رز.
ئه‌م حاڵه‌ته له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه دێت كه مرۆ ژیان ده‌داته به‌ر پرسیار وه‌ك چۆن ئه‌تۆم بۆمبارن ده‌كرێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی گه‌رماییه‌كی بێ هاوتا و زیاد له سنوره، ئاوا ش مرۆ ده‌گاته حاڵه‌تێكی وه‌هاوه كه هیچ زانیاریه‌ك ناتوانێت له‌و سڕه تێ بگات. وه‌ك په‌پوله‌یه‌ك له ئاوریشمه‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه‌و باڵ ده‌گرێت. ئاله‌م كاتانه‌دا مرۆ ده‌بێته پێغه‌مبه‌ر و ترێ ده‌بێته شه‌راب و گوڵ به هه‌نگوین.
به‌ڵام گرێكه له‌وه‌دایه چۆن گه‌شتمه ئێره، هه‌تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی ئه‌تومه‌کانم بۆمباران كرابوو هه‌ستم به هیلاكی نه‌ده‌كرد، له‌ش ئه‌سپێك بو و باری مێشكی هه‌ڵده‌گرت، هیلاكی نه‌ده‌زانی چیه. نا نا ببوره، وانیه مێشك هه‌ر گوێنادات به له‌ش، هه‌موو شتێك ده‌بنه عه‌بدی ئه‌و.
هه‌تا ئێرا زۆرباشه، به‌ڵام كه‌وه‌ختێ ئاوڕ ده‌ده‌یته‌وه و ده‌ته‌وێت بزانیت له‌كوێوه هاتویت.
هه‌تا هه‌یت بۆخۆت بژی
سه‌یری ڕابوردوو مه‌كه، چونكه‌ڕابووردوو
بۆنی مردنی لێدێت.
بۆیه عیسا تێ نه‌ده‌گه‌شت و هاواری ده‌كرد: خوایه بۆ وازت لێ هێنام؟
فرانسوا داسیز ده‌یووت: ئای كه‌ره‌كه‌ی له‌شم ئازارم زۆر دایت، ئیتر له‌مه‌ودوا تۆزێ خزمه‌تت ده‌كه‌م.
بڕۆ بخه‌وه به‌یانی ده‌بێت زوو هه‌ڵسیت..

