
kurde

كارتێكتێری كورد
ڕۆژێك فه‌له‌ستینیه‌ك خه‌ریكه بزمارێك به‌دیوارێكدا دا بكوتێت، هه‌رچه‌ند ده‌كات بزماره‌كه ناچێته ناو دیواره‌كه‌وه و ده‌چه‌مێته‌وه، كه‌ده‌چێت سه‌یری ئه‌ودیوی دیواره‌كه‌ده‌كات ده‌بینێ كه كابرایه‌كی كورد سه‌ری ناوه به‌و دیوی دیواره‌كه‌وه.
رۆژێكیان له پاریس به‌سایه‌یاره‌كه‌مه‌وه پۆلیس وه‌ستاندمی بۆ پشكنین، ئه‌وسه‌رده‌مه له پاریس فه‌له‌ستینیه‌كان قومبه‌له‌یان ده‌ته‌قانده‌وه، كابرای پۆلیس زۆر شه‌ڵه‌ژا بوو، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر سه‌یاره‌كه‌ی ده‌پشكنی و سه‌یری ده‌كردین، منیش بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی بكه‌مه‌وه ووتم ئێمه كوردین و عه‌ره‌ب نین، كابری پۆلیس ووتی : من كورد باش ده‌ناسم و كوردم خوش ده‌وێت، چونكه كه كه‌سێكیان خوش ده‌وێ به‌ڕاستی خۆشیان ده‌وێت به‌ڵام كه‌كه‌سێكیان خۆشنه‌وێت ئه‌ی كوژن، به‌ڵام عه‌ره‌ب وا نیه، ئاوڕ ده‌ده‌ده‌یته‌وه خیانه‌تت لێده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده ویستم كابرای پۆلیس به‌وه ڕازی كه‌م كه‌لای عه‌ره‌بیش پیاوی باشیان تیایه به‌ڵام كابرای پۆلیس له كه‌لی شه‌یتان نه‌ئه‌هاته خواره‌وه، ووتی من خه‌ڵکی كه‌ته‌لانم كورد باش ده‌ناسم به‌ڵام باوه‌ڕم به‌عه‌ره‌ب نیه.
به‌لام كارێكتێری ته‌واوی كورد له‌م نوكته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا دا باش ده‌رده‌كه‌وێ.
ڕۆژێكیان كابرایه‌كی كورد‌و عه‌ره‌بێك یه‌كتری ده‌ناسن به‌ڕێكه‌ووت، كابرای عه‌ره‌ب، كابرای كورد ده‌عوه‌ت ده‌كات بۆ ماڵه‌وه، كابرای كورد له‌دڵی خۆیدا ده‌ڵێ؛ ده‌زانم نیازی خراپه به‌ڵام ئه‌ڕۆم بزانم چی ڕوده‌دات ( ئه‌شوف شنول قه‌زیه)، هه‌ردوكیان ده‌گه‌نه ماڵه‌وه، شه‌و دره‌نگه، كابرای عه‌ره‌ب به كورده‌كه ده‌ڵێ ئه‌مشه‌و لێره بخه‌وه، كابرای كورد له‌دڵی خۆێیدا ده‌ڵێ؛ ئه‌زانم نیازی خراپه به‌ڵام لێره ده‌خه‌وم بزانم چی ڕوده‌دات.
هه‌ردوكیان پاڵده‌كه‌ون، هه‌ركه‌سه‌و له جێگه‌ی خه‌وی خۆیدا، پاشان كابرای عه‌ره‌ب به‌كورده‌كه ده‌ڵی بۆچی به‌ته‌نیا ده‌خه‌ویت وه‌ره له‌ته‌نیشت منه‌وه بخه‌وه، كابرای كوردئش له‌دڵی خۆیدا ده‌ڵی ده‌زانم نیازی خراپه به‌ڵام ئه‌مه‌ش قبوڵ ده‌كه‌م بزانم كۆتاییه‌كه‌ی چیه، پاشان كابرای عه‌ره‌ب به كورده‌كه ده‌ڵی گه‌رمایه جله‌كانت داكه‌نه باشتره، كابرای كوردیش جله‌كانی دائه‌كه‌نێ و ده‌ڵی ئه‌زانم نیازی خراپه به‌ڵام بزانم چی ڕوده‌دات، كابرای عه‌ره‌ب ده‌ڵێ ده‌پشتم تێكه، كابرای كوردیش پشتی تێده‌كاو ده‌ڵێ ده‌زانم نیازی خراپه به‌ڵام بزانم چی ڕوده‌دات، كابرای عه‌ره‌بیش هینه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێ و خه‌ریكه بۆی تێ بخات، كوت‌وپڕ كابرای كورد قنج ده‌بێته‌وه ده‌ڵی ئه‌وه‌چیه ده‌ته‌وێ بمگێی؟