Sunday, January 22, 2006
Monday, January 09, 2006
غه‌ریبی و ئافره‌ت

femme

غه‌ریبی و ئافره‌ت
كه‌به‌ڕێگادا ده‌ڕوم بیر له‌وه ناكه‌مه‌وه ئایا له‌م ووڵاته‌دا غه‌ریبم یان نا، به‌ڵام جار جار كه‌رێك له‌ده‌وروپشتما بیرم ده‌خاته‌وه و به خه‌به‌رم ده‌كاته‌وه .
ئه‌گه‌ر ڕوژێك كابرایه‌كی ئه‌وروپی شه‌ڕم پێ بگێڕێ یان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێزانه هه‌ڵسوكه‌وتم له‌گه‌ڵ بكات هه‌رگیز ئه‌وه نابه‌مه‌وه سه‌ر هۆی ره‌گه‌ز په‌رستی، وه كه به‌رگری له‌خۆم ده‌كه‌م هه‌ر به‌ڕا‌ستی ئه‌و باسه‌م نایه‌ت به‌خه‌یاڵا، یان ئه‌گه‌ڕ رۆژیک له‌باڕێكا یان له دیسكۆیه‌كا بمكه‌نه ده‌ره‌وه ئه‌وه ناخه‌مه ئه‌ستۆی ڕه‌گه‌ز په‌رستی.سه‌رده‌مێكی زۆره له‌م ووڵاته‌دا ده‌ژیم به‌ڵام موشكیله‌ی ڕه‌گه‌ز په‌رستیم نه‌بووه به‌توشه‌وه هۆی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه‌خۆم له‌هێچ شوێنێكدا به‌غه‌ریب نازانم.
ڕۆژێك كوڕێكی فه‌ره‌نسیم به‌ستۆپ به‌سه‌یاره‌كه‌م هه‌ڵگرت، له‌ناو سه‌یاره‌كه‌مدا بۆی باس ده‌كردم كه پێش ئه‌وه‌ی من هه‌ڵیگرم به‌ستۆپ پۆلیس شه‌ڕیان پێگێڕابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ڕواڵه‌تی زۆر ئه‌وروپیانه‌بوو.ڕۆژێكیان سه‌یاره‌كه‌م نه‌ده‌كه‌وته ئیش له‌سه‌رڕێگای شارێكی فه‌ره‌نسادا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا كه ئاسیۆرانسی سه‌یاره‌كه‌م پێ نه‌بوو چه‌ند پۆلیسێك سه‌یاره‌كه‌میان خسته‌وه ئیش و پاڵیان پێوه‌نام و كه‌وتمه‌وه ڕێ، ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها به‌سه‌رهاتی تریش.
په‌نا هێنده‌كان له ئه‌وروپا هه‌ر باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وروپی ڕه‌گه‌ز په‌رسته، له وڵاتی خۆتاندا چه‌نده ڕیزتان له غه‌ریب ده‌گرت؟ به مه‌رجێ غه‌ریبه‌كانی لای ئێوه موسڵمانی هند و پاكستان و میسری بوون و موسڵمان بون.
جا ئاغا گیان ئه‌مانه بۆچی باس ده‌كه‌یت و مه‌به‌ستت چیه؟
له‌سه‌ره‌تاوه ویستم باسی ئافره‌ت بكه‌م به‌ڵام ئیتر قسه قسه ده‌هێنێ.
كه‌به‌ڕێگادا ده‌ڕۆم بیر له‌وه ناكه‌مه‌وه كه ئایا كوڕم یان كچ.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر كچ بوویتایه؟
بێگومان هه‌رچه‌نده ئاگادارم له هه‌ستوو ژیانی ئافره‌تێكی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ڵام ناتوانم له زمانی ئه‌وانه‌وه قسه‌بكه‌م چونكه ئافره‌تانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌موو ڕۆژێك كه‌رێ له‌ته‌نیشتیانه‌وه تێ‌یان ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ئافره‌تن بۆیان نیه هه‌ندێ هه‌ڵسو كه‌وت بكه‌ن، جائه‌و كه‌رانه زۆرن، ڕیش پان، گوێ درێژ، نوێژكه‌ر، حاجی، مه‌كته‌بلی، پیاوی سیاسی، بزن و كه‌ر.
ده‌نگی پاژنه‌ی ئافره‌تێك له‌شه‌وێكی تاریكا جیاوازه له ده‌نگی پاژنه‌ی پیاوێك، من ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوومایه شه‌وانه نه‌م ده‌وێرا به‌هه‌ندێ كۆڵانی ئه‌وروپادا بڕۆم.
ناچاره خۆ ناتوانێت هه‌موو شه‌وێك به ته‌كسی له سه‌ر كاره‌وه بڕواته‌وه بۆ ماڵی.
كه ئاده‌م و حه‌وا سێوه‌كه‌یان خوارد له‌به‌هه‌شتا، خوا ته‌مێی كردن، به پیاوی ووت: ئه‌بێت هه‌موو ژیانت ئیش بكه‌یت و به ئافره‌تیشی ووت ده‌بێت ئازار بچێژێ كه‌وه‌ختێ منداڵێكت ده‌بێت، ئه‌مڕۆ سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه، پیاو هه‌ر ئیش ده‌كات به‌ڵام ئافره‌ت نه‌ك هه‌ر ئازار ده‌چێژێ له‌منداڵ بوونا هه‌روه‌ها وه‌كوو پیاو بگره زیاتریش ئیش ده‌كات.
به‌گشتی هه‌ڵسو كه‌وتی ئافره‌ت له‌ڕوژهه‌ڵاتا به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌رو بزانانه زۆر جار ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه، كه‌گه‌ر‌امه‌وه بۆ سلێمانی پرسیارم له كچێك كرد بۆ ئه‌مه‌نده سوراوو سپیاو ده‌كه‌ن، له وه‌ڵامدا ووتی ئه‌گه‌ر نه‌ی كه‌ین خه‌ڵكی پێمان ده‌ڵێن دڵتان ووشكه، ئه‌وه جوابه‌كه‌ی بوو ئیتر نازانم ڕاست گۆبوو یان نا، ئافره‌تانی كورد پیاوی كوردیان خۆشناوێت، گوایه پیاوی كورد دواكه‌وتوه زۆر جار له‌ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ كوڕی عه‌ره‌بدا ڕاده‌بوێرن، ئه‌گه‌ر كورێ كورد دوواكه‌وتو بێت ئه‌وه پیاوانی عه‌ره‌ب هه‌ر زۆر دوواكه‌تو ترن له كورد چونكه ئه‌وان زیاتر خۆیان له‌دینی ئیسلامدا ده‌دۆزنه‌وه، هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كوڕێكی كوردا ڕابوێری ئیتر هه‌موو كوردان پێی ده‌زانن به‌ڵام له‌گه‌ڵ بێگانه‌یه‌كدا كه‌س پیی نازانێت، ڕاست ده‌كه‌ن كونه‌كه‌یان چاك دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی حه‌زی پێ ناكه‌م ئافره‌تی فێمینیسته، ئه‌گه‌ر كچێكی گه‌نحی شانزه‌ساڵ فه‌مینیسیت نه‌بێت شتێكی ڕه‌وا نیه چونكه له‌وته‌مه‌نه‌دا له جێگه‌ی خۆیه‌تی به‌ڵام ئیتر كه‌ده‌كه‌وینه ته‌مه‌نێكی تره‌وه ده‌بێت وه‌ك فه‌مینیست قسه نه‌كرێت به‌ڵكو وه‌كو كه‌سێك به‌رگری له‌خۆی بكات جوانتر و ڕه‌وا تره.
فه‌مینیسته‌كان له‌ماڵه‌وه هه‌ر باسی قسه‌ی زل و پیاوی خراپ ده‌كه‌ن، خۆ ژنی خراپیش هه‌یه.ڕۆژێك نه‌چونه سه‌ر جاده به‌رگری له‌و ئافره‌تانه بكه‌ن كه له ئه‌فریقاو ئێران به به‌ردباران ده‌یان كوژن.
من ئافره‌تی مه‌ردم بینیوه ( مه‌به‌ستم له‌مه‌ردی ئه‌وه‌نیه كه له‌گه‌ڵ كوڕا ڕانابوێرێ)، ئافره‌تی مه‌رد بۆ من ئه‌وه‌یه كه وه‌ختێ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م بیرم ده‌جێته‌وه كه ئه‌وه ئافره‌ته‌و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی تر قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م و ئاگام له ڕسته‌كانم بێت چۆن به‌كاری ده‌هێنم.
ته‌نها ئه‌و داوایه‌م له ئافره‌ت ده‌وێت و هیچی تر.
ڕاست ده‌كه‌یت كوڕی باش به‌ڵام كه‌وه‌ختێ به‌رامبه‌ر ئافره‌تێك ده‌وه‌ستیت تۆ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیت ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵیا بخه‌ویت.
ئه‌ی كێ ده‌ڵێت كه ئه‌و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌نیه؟ ئه‌وه كه‌ی مووشكیله‌یه كووڕ و كچێك شه‌وێك پێكه‌وه بخه‌وون و به‌یانی یه‌كتری نه‌بیننه‌وه.
كوڕه‌كه بۆ ڕۆژی دووای ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا ڕام بواردووه.
باکچه‌كه‌ش بڵێت: ئه‌و كوڕه‌م گاوه.
ئاخر ئه‌و كچه ناتوانێت شتی وابڵێت.
ئه‌گه‌ر ناتوانێت شتی وابڵێت با سه‌رپۆشێك بدا به‌سه‌ری دا‌و ژیانێكی تر بژی.
ئاخر كوڕی باش ئافره‌تی فێمینیست باسی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه بۆچی ئافره‌ت ناتوانن وه‌كو كوڕ هه‌ڵسن و دانیشن.
نابێت باسی بكه‌ن ده‌بێت بیكه‌ن.
ئا ئێستاكه تێگه‌شتم بۆچی قینت له ئافره‌تی فێمینیسته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازاد نین؟
مه‌به‌سته‌كه‌م باش تێگه‌شتیت
