
Femme Kurde

نێر‌و مێ
له كۆمه‌ڵگای كوردیدا باس كردنی سێكس و نوكته‌و قسه‌ی قۆڕ به شێوه‌یه‌كی زه‌ق باس ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش كه‌ڵچه‌رێكی ڕه‌سه‌نی كورده‌واریه‌و ده‌بێت شانازی پێوه بكه‌ین و بیپارێزین، شێخ ڕه‌زاو ڕشته‌ی مرواری و فۆلكلۆ رو شه‌ڕه شیعر سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌ڵچه‌ری كوردین، له‌وانه‌یه كورد خۆی زۆر شانازی پێوه نه‌كات به‌ڵام بڕوا ناكه‌م له كۆمه‌ڵگایه‌كی تردا ئه‌و جۆره ئه‌ده‌به هه‌بێت، نه‌ك ته‌نها له له شیعر‌و چیرۆكدا ئه‌مانه به‌دی ده‌كرێت به‌ڵكو له ژیانی ڕۆژانه‌ش دا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌و خۆ ئه‌م باسانه باس ده‌كرێت.
بۆ نمونه كه‌ژنێك له كاتی گسك لێداندا شتێك ده‌دۆزێته‌وه و وا ئه‌زانێ كه‌شتێكی به‌نرخی دۆزیوه‌ته‌وه به ڵام به‌داخه‌وه بێ نرخه ده‌ڵێت :
ئه‌وه شانسی من نیه كێری كه‌رێك بدۆزمه‌وه.
ئه‌گه‌ر له شاری سلێمانی به‌كه‌سێك بڵێیت : خۆشه، خێرا وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت : با تیایابێت.
پورم مامان بوو ڕۆژێك میوانێكی زۆرمان بوو له ماڵه‌وه، منداڵێك هاروهاجی زۆری ده‌كرد، پورم لێی توڕه بوو پێی ووت: دانیشه ئه‌گه‌ر هاروهاجی بكه‌یت چۆنم ده‌رهێناویت ئاواش ده‌تخه‌مه‌وه هینه‌كه‌ی دایكت، دایكیشی له‌ولاوه به‌نازو مهك‌رێك و به پێكه‌نینێكه‌وه ووتی: به‌خوا تازه پیاناچیته‌وانێ، به‌مه‌رجێ هۆڵه‌كه‌مان پڕ بوو له‌پیاو.
ئه‌م باسانه زۆرن له كورده‌واریدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه وویستم باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تی لادێ منداڵه كوڕه‌كانیان ده‌لاوێننه‌وه له باوه‌شیاندا ده‌ڵێن :
كێر به‌ڕوله‌ی شا‌ره‌زوور
بێنه بیكه‌م به به‌رموور
كێر به‌ڕووله‌ی ئه‌وشاره
بێنه بیكه‌م به‌گواره
به‌ڵام كه‌كچ ده‌لاوێننه‌وه هیچ گۆرانیه‌ك به‌سه‌ر كوزی كچه‌كه‌یانا هه‌ڵناده‌ن، بیر ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم ئه‌ی ئه‌گه‌ر شته‌كان پێچه‌وانه بكه‌مه‌وه، مانای وایه پیاوان منداڵه کجه‌كانیان بلاوێننه‌وه چ گۆرانیه‌كی به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌ده‌ن.
كوزه سوره جوانه‌كه
بێنه بیكه‌م به ملوانكه
كوزی ته‌سكو ساف و ئاڵ
بێنه بیكه‌م به به‌رماڵ
سورو ته‌سكو ساف و جوان
وه‌ك هه‌ناری شاره‌بان
من هه‌ر ئه‌وه‌م به‌خه‌یاڵدا هات ئیتر نازانم ئێوه‌ی پیاوان چیترتان به‌خه‌یاڵدا دێت؟