چی له سه‌ر به‌رزانی ده‌زانم ؟

barzani

سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 74 له‌سلێمانی ته‌مه‌نم پانزه ساڵان بوو، بیرم دێ به‌یانیه‌ك دایكم خه‌به‌ری كردمه‌وه هه‌تاوه‌كو چه‌ند فه‌رده ده‌رمانێك كه له خه‌سته‌خانه‌وه بۆیان هێنابوووین بۆ یارمه‌تی دانی پێشمه‌رگه بیبه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی شار، ئه‌و به‌یانیه زوو سه‌عات چواری به‌یانی هه‌ستاین له خه‌وو به قهرهجاوادا به‌سواری كهرێكهوه بردمانه ئه‌ودیوی شاره‌وه؛ ئیتر ئه‌و دیووی شار كوردوستانی ئازادبوو، پڕبوو له پێشمه‌رگه، ئه‌و ڕۆژه‌م هه‌رگیز بیر ناچێته‌وه، بۆ گه‌نجێكی وه‌كوو من هه‌ستێكی شۆڕشگێڕانه بوو شانازیم پێوه ده‌كرد.
بێگوومان وه‌كو هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردوستان ناوی مه‌لامسته‌فامان هه‌میشه له سه‌ر زار بوو،له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها ئه‌و بوو كه به‌رگری له كورد بكات، له به‌رئه‌وه كه‌س بۆی نه‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین باسی ئه‌و پیاوه شۆڕش گێڕه بكات، چونكه ئه‌و پیاوه شانازیی و سه‌ربه‌رزیی ئێمه بوو، له‌بیرم دێ ڕۆژێك براگه‌وره‌كه‌م دژی مه‌لامسته‌فا له‌ماڵه‌وه قسه‌ی كرد وه‌كو ئه‌وه وابوو كه كفرێكی كردبێت، هه‌موومان حه‌په‌ساین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه شت ده‌زانم له چه‌ند دێڕێكدا كۆده‌بێته‌وه كه ئه‌مانه‌ن.
ـ له‌سه‌رده‌می كۆماری مهاباتا چوبو بۆ لای قازی محه‌مه‌د پاشان ئه‌وی به‌جێ هێشتبوو له ژێر په‌تی سێدارهداوو له چه‌می ئاراس په‌ریوه‌ته‌وه له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی خێزان و منداڵا به‌ره‌و ڕوسیا.
ـ له ڕوسیا له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانی هه‌ر خه‌ریكی یاریكردن بوون.
- ڕۆژێكیان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه له پێنجوێن كه‌سێك هه‌ستابوو پرسیارێك بكات ووتبووی : مامۆستا.
به‌رزانیش ووتبووی: من مامۆستا نیمه برایم ئه‌همه‌د و مام جه‌لالی قونده‌ر ( گانده‌ر) مامۆستان.
ـ ده‌ڵێن گوایه كه ده‌یه‌وێت ناوی كوڕه‌كانی ئیدریس بنێت ئه‌مه‌نده ناوه‌كان عه‌ره‌بی بوون و گران بوون ته‌له‌فوزیان كه ئیدریس په‌نای بردۆته به‌ر براده‌ره‌كانی باوكی هه‌تاوه‌كو له باوكی بپاڕێنه‌وه و ناوێكی تر هه‌ڵبژێرێت بۆ كوڕه‌كه‌ی.
ـ ڕۆژێك به‌رزانی ئه‌مر ده‌دات بهپیاوهكانی كه بچن ناهیده‌ی شێخ سه‌لام بكوژن ، پاش ئه‌وه‌ی پیاوه‌كانی دێنه‌وه‌و پێی ده‌ڵین كه فیشه‌كه‌كه به‌ر قاچی كه‌وتوه، مه‌لا ده‌ڵێ: من ووتومه بینێن به قوزیه‌وه ئێوه ناوتانه بهقولیهوه.
ـ كه ته‌له‌به بووم به‌جاده‌كانی سلێمانیدا ده‌ڕۆشتم له‌سه‌ر په‌ڕۆیه‌كی ڕه‌ش له‌سه‌ر جاده ده‌م خوێنده‌وه نوسرابوو : قوتابی وه‌كو سه‌ره‌ڕم وایه له هه‌موو شوڕشێكدا، له ژێریا نووسرابوو : به‌رزانی، ده‌ڵێن گوایه ئه‌وه قسه‌ی خۆی نه‌بووه.
- له‌خۆپیشاندانه‌كاندا هاوارمان ده‌كرد : مه‌لا ده‌چێ بۆكانی بۆلای پێشمه‌رگه‌كانی.
ـ لهههفتاو چوارا پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكاته‌وه به‌شه‌ڕ له گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسا، ووتبووی : هه‌ر ده‌بی شه‌ڕ ببیتن.
ـ چه‌ند مه‌لایه‌ك له‌لایه‌ن سه‌دام حوسه‌ینه‌وه چوبوون بۆلای به‌رزانی و خۆیان بهقورعانهكهوه تهقاندبوهوه به‌ڵام به‌رزانی هیچی لێ نه‌هاتبوو.
له‌سه‌ر ئه‌م روداوه‌ش موهه‌مه‌د شوكری هۆنراوه‌یه‌كی نوسیبوو:
سێ كه‌س به‌ناوی دینه‌وه
له پایته‌ختا ته‌قینه‌وه
عال كوڵیوه شێلم
سه‌ری قونتان بهكێرم
ـ له دووكانی باووكم ئهسكهروو ئه‌فسه‌رێكی زۆر ده‌هاتن بۆلامان بۆ شت كڕین، ڕۆژێك ئه‌فسه‌رێك به پێكه‌نینه‌وه پێی ووتم ؛ ئه‌وو قوماشه بهمن ئه‌وه‌نده گرانی دهدهدهیت به مه‌لا مستهفاو جماعهتهكهی به‌چه‌ندی ئه‌فرۆشیت؟ منیش له وه‌ڵامدا ووتم: به به‌لاش. پاشان به پێكه‌نینه‌وه بۆ باوكمی ده‌گێڕایه‌وه، باوكیشم هه‌رچه‌نده ده‌ترسا به‌ڵام شانازی به‌و وه‌ڵامه‌وه ده‌كرد .
ـ له‌دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی جه‌زائیر بهپێشمهرگهكانی وتبوو: ئاش به‌تاڵ.
ـ ئه‌مڕۆ مه‌لامسته‌فا كۆچی دووایی كردووه و خوا له‌گیانی پیرۆزی ڕازی بێت، هه‌رچه‌نده من دۆستی پارتی دیموكراتی كوردوستان نیم به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ڕێم بكه‌وێته سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی زیاره‌تی ده‌كه‌م و سوپاسی ده‌كه‌مه‌وه چونكه سه‌رده‌مێك له‌ژیانماندا سه‌ری به‌رز كردینه‌وه و شانازیمان به‌خۆمانه‌وه ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ داروو ده‌سته‌ی بارزانی ده‌یانه‌وێت مه‌لامسته‌فا بكه‌ن به میتێك و هه‌موو سه‌ركره‌كانی ترمان له بیر ببه‌نه‌وه و ته‌نها باس ده‌بێت هه‌رباسی ئه‌و بێت، په‌یكه‌ری ئه‌و له هه‌موو شوێنێكدا، له لاپه‌ڕه‌ی هه‌موو روژنامهیهكدا، له هه‌موو باسێكدا، به‌م زوانه وه‌ك چۆن به‌عسیه‌كان ده‌یان سه‌پاند به‌سه‌رماندا كه ده‌بێت ژیانی سه‌دام حوسه‌ین بخوێنێته‌وه وابزانم ئێمه‌ش وامان به‌سه‌ردێت. تكاتان لێ ده‌كه‌ین به‌رزانیمان له به‌رچاو مه‌خه‌ن بائهوخۆشهویستیهو ئه‌و بیرهوهریانهمان له‌به‌ر چاو نه‌خه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ پێمان ده‌ڵێن ده‌بێت دوای ڕێبازی به‌رزانی بكه‌وین به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رزانی ڕێبازی نه‌بووه به‌ڵكو خه‌باتی كردووه.