وڕ‌ێنه
به‌داخه‌وه ته‌نها خراپه باشه، وه‌ك چۆن كافكا ده‌ڵێت : خراپه ئاگای له‌باشه نیه،. من زۆر، به‌ڕاستی زۆر زۆر ناهه‌موار بووم، وام نه‌ده‌زانی كه‌وا ڕوده‌دات، هه‌رچه‌نده خۆم بۆ هیچ هیوایه‌ك ئاماده نه‌كردبوو، نه بۆ ژن هێنان نه مناڵ دروست كردن نه خه‌و به‌داهاتویه‌كی پله به‌رز، ته‌نها ئه‌ژیام له‌م ڕۆ‌وه بۆ ئه‌و ڕۆ، هه‌موو ساتێك به‌ره‌نگاری شتێك ده‌بومه‌وه، ووزه‌ی خۆمم سه‌رف ده‌كرد به‌ڵام نه‌م ده‌زانی كه‌وا كۆتایی پێ دێت، وه‌كو ئه‌وه وایه خه‌به‌رم بوبێته‌وه له خه‌وێكی ناخۆش بكه‌ومه ناو گواوێكه‌وه نازانی كامیان هه‌ڵبژێرم گواوه‌كه یان بگه‌ڕێیته‌وه ناو خه‌وه‌كه‌م ! هه‌رچۆنێك بێت خه‌به‌رم بوه‌وه جارێكی تر ناتوانم بخه‌ومه‌وه، هه‌مو ژیانم هه‌وڵم ده‌دا بگه‌مه ئه‌م ئاسته، ئه‌و ئاسته‌ی كه له‌په‌له‌قاژێ ده‌كه‌ویت، كه‌چی كه‌گه‌شتیمێ مردن بوو، پرخه پرخ و باوێشك بوو، ده‌ڵێن گوایه گان كردن به‌مردنی بچوك ناوده‌برێت بۆیه هێنده هه‌زم له گانه، گانی كچی كوز ته‌ڕ، هه‌ر له زوه‌وه بڕیارم دابوو ته‌نانه‌ت سوێندم خواردبوو كه به‌رده‌وام بم له ژیان و هه‌تا مردن به‌سه‌ری به‌رم چونكه ژیان بۆ من به به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌رونی بوو ، نه‌م ده‌زانی هۆ و سه‌رچاوه‌ی له كوێوه ڕه‌گیان داكوتاوه له‌ناخما هه‌رچۆنێك بێت له‌گه‌ڵیا ژیام و هه‌تا ئیره هێنام وه‌ك گره‌وێك كه‌له‌گه‌ڵ خۆاما كردبێتم.
پف، پف، پف له‌م ژیانه هیچ و پوچه !!!! هه‌ر چه‌نده كه‌سێكم هه‌رگیز بێزاری نابینرێت له ڕوكه‌شما به‌ڵام ژیان بۆ من وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشان وایه كه به‌رده‌وامیم پێدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێزم بۆ ده‌وروپشته‌كه‌م هه‌بوو وادیاره هه‌ر ئه‌مه‌شه كه‌پێی ده‌لێن ژیان، من هه‌رزه‌كارێك نیم باوه‌ڕم به‌ژیانێكی به‌هه‌شتی بێت كه پڕ بێت له حۆری و هه‌تا به‌یانی گانی كوزی ته‌سك بكه‌ین، نه چونكه ئه‌وانه له‌ژیانی سه‌ر زه‌ویاما به‌دیم هێناوه به‌ڵام به‌ڕاستی نازانم ته‌مه‌نه یان وردوبونه‌وه‌یه له‌ڕوداوه‌كانی ده‌روپشتم وام لێ ده‌كات كه هیچ تروسكاییه‌ك نه‌بینم، ئه‌ی چۆنه به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر ژیان ؟؟؟؟ هه‌ندێ جار بۆ ماوه‌ی چركه‌یه‌ك هه‌ستی ئازاری ده‌رونی ده‌م گه‌یه‌نێته حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان ئا له‌وساتانه‌دا خۆم ده‌گرمه‌وه به‌هیوایه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر هیوایه‌كی بابرده‌ش ( Ephemere ) بێت بۆ من ده‌بێته هیوایه‌كی نه‌مر، هه‌ر كه ئه‌و ته‌وژمی ناهه‌موارییه وه‌ك مۆته‌كه ده‌مگرێت ژیان مانایه‌كی ده‌بێت، له‌دوای ئه‌وه ئه‌وه‌ی من ده‌به‌ستێته‌وه به‌ژیان ته‌نها هه‌ناسه‌دانه، زۆر جار بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆ نه‌مر بوایه جی ڕوی ده‌دا ؟؟؟ بێ شك نه‌مان ده‌توانی هه‌ناسه‌ش بده‌ین، وادیاره ئێمه بڕیار ناده‌ین، هه‌ر زوو هه‌ستم به‌وه كرد بۆیه وازم له‌خۆم هێناو خۆم دا به‌ده‌م باوه، هه‌ر خێرا له په‌له قاژی وه‌ستام و ئارامیه‌ك نیشته جێ بوو تیاما، وازم له زۆران بازی هێنا، ده‌بوایه بیرم له‌وه بكردایه‌ته‌وه كه ساڵ چوار وه‌رزه، من ته‌نها وه‌رزێكم هه‌ڵبژارد، وادیاره ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌كامڵی بیركردنه‌وه، بیركردنه‌وه‌یه‌كی سۆفیانه، هه‌رچۆنێك بێت ته‌نها چاره بوو بۆمن، په‌نجه‌ره‌یه‌كم كرده‌وه له‌به‌ندیخانه‌یه‌كدا كه‌به‌سه‌ر باخچه‌یه‌كدا ده‌ی ڕوانی، ئای خوایه كه حه‌زم له‌گوڵه، له‌بۆنی گوڵ كه‌به‌یانیان ده‌گه‌شێته‌وه، حه‌زم له‌باخه‌وانیه، باخه‌وانی گوڵ و گوڵزار، هه‌ر كه بۆنی گولێك ده‌كه‌م بیر له‌ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌مه‌وه كه‌نایان ناسم، ئه‌و مندالانه‌ی له كونجو‌ڕێكدا ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و له نیگایاندا خۆت ون ده‌كه‌یت، ئه‌ی من چیم بۆ ده‌كرێت و چیم كردوه بۆ ئێوه ؟ هیچ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌ناتوانم بۆنی گوڵ بكه‌م به‌بێ ئێوه.
هۆ لوره لوره لوره‌ی گورگه، هۆ گێژه گێژه گێژه‌ڵوكه، ئای له‌م دارستانه ترسناكه خۆم وه‌ك ته‌ماشاكه‌ریك ده‌بینم، من ئه‌كته‌ر نیم، له بێ ئه‌كته‌ریما هه‌ندێ جار ده‌ست ده‌هێنم به به به‌ده‌نما هه‌تاوه‌كو بزانم هه‌م، هه‌ندێ جار وا هه‌ست ده‌كه‌م كه‌ده‌بم به تۆز‌و هه‌ڵم، چۆن گه‌شتمه ئێرا !!!!! ئه‌م ئاسوده‌ییه‌ی كه ده‌توانێت سه‌یری خۆی بكات له‌ئاوێنه‌دا، بیرم دێت ڕۆژگارێك نه‌م ده‌توانی سه‌یری خۆم بكه‌م له‌ئاوێنه‌دا هه‌مو ئاوێنه‌كانی ماڵه‌كه‌م داپۆشی بوو، شه‌و هه‌تا به‌یانی به‌ده‌وری شارێكدا ده‌خولامه‌وه نه‌م ده‌توانی بخه‌وم، وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك له مه‌داری خۆم ده‌رچوبووم به‌گڕو دوكه‌ڵه‌وه ده‌خولامه‌وه ده‌م توانی خۆم بده‌م به‌زه‌ویداو ئاوهه‌وای بگۆڕم كه‌چی ئاله‌و كاته‌دا هاوارم كورد و ووتم بۆچی من ؟ بۆ چی ده‌ته‌ویت ئه‌و ئه‌ركه بخه‌یته سه‌رشانی من ؟ نه‌م زانی له‌گه‌ل كێدا ده‌دوێم به‌ڵام وابزانم كه‌سیك گوێی لێم بوو، هه‌ستم به‌وه‌ڵامیك كرد، كه‌سێك، ڕۆحێك، جێی هێشتم، گوێم له غارغارێنی ئه‌سپه‌كه‌ی بوو، ئیتر له‌و رۆژه‌وه ئه‌و ڕۆحه نازانم ناوی بنێم ڕۆحێكی پیرۆز یان نه جێی هێشتم، ئه‌و رۆحه‌ی كه‌توانایه‌كی بی ئه‌ندازه‌ی دابومێ، نازانم چۆن و كه‌ی منی هه‌ڵبژارد بوو كه‌تیاما بژی؟ وا دیار بوو ده‌میك بوو تیاما ده‌ژیا به‌ڵام خه‌وتبوو خه‌به‌رم كرده‌وه، كردمه‌وه وه‌ك بوخچیه‌كی بوكێنی كه‌كراسی ئاوریشمی تیا‌بوو بۆ خه‌و بینین به دنیایه‌كی پر خۆشه‌ویستی.
هه‌موو منداڵیم به كه‌می خۆشه‌ویسی یه‌وه برده‌سه‌ر، ئێستاكه‌ش پیوه‌ی ده‌ناڵێنم، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێكردم به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر خۆشه‌ویستی بده‌م، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لیكردم هه‌میشه خۆم به غه‌ریب بزانم، غه‌ریب، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خۆشما، زۆر جار واده‌بینم كه‌ده‌ستم به‌له‌شمه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، ده‌ترسم له‌وه‌ی كه بم خنكێنێت، بۆیه سه‌رمایه‌یه‌كم بۆخۆم دروست كردوه، سه‌رمایه‌ی بیركردنه‌وه بۆ به‌ره‌نگار بوون به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا، به‌پێی ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌م ده‌ڕۆم به‌رێوه، به‌لام وادیاره سه‌رمایه‌یه‌كی بیر كردنه‌و‌ه‌ی هه‌تا هه‌تاییش هه‌یه كه‌تیامانا ده‌ژی، پڕه له‌دێو و درنج و په‌ری و حۆری، بۆیه هه‌ر زوو هه‌ستم به‌وه كر كه‌ده‌بێت سه‌رمایه‌یه‌ك بۆخۆم پێك بهێنم ده‌نا ناتوانم به‌ره‌نگاری ئه‌و دێ‌و درنجانه ببمه‌وه، من شه‌یتانێكی په‌رییانه‌م ، باشتره له‌وه‌ی كه په‌ریه‌كی شه‌یتانی بم، سه‌رمایه‌كه‌م رۆحێكی فریشته‌یی یه. ئای چه‌نده به‌دوای كلیلێكدا ده‌گه‌ڕام، كلیلی به‌هه‌شت نا چوبكه به‌هه‌شت كلیلی نیه، دۆزیه‌مه‌وه به ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه، له بیاتی ئه‌وه‌ی ده‌رگاكان پێ بكه‌مه‌وه هه‌مویانم داخست به‌سه‌ر خۆما، خۆم له ده‌شتیكی فراواندا دۆزیه‌وه كه هێنده‌ی فراوانی به‌ده‌نی خۆم بوو، ئه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی كه هه‌ستم ده‌كرد پێم له‌زه‌وی بڕاوه هه‌ر خێرا به‌زه‌ویم ووت كه‌ده‌بێت سوپاسم بكاته‌وه كه به‌سه‌ریا ده‌ڕۆم بۆیه هه‌ر خێرا قبوڵی كردم ، وابزانم هۆكاری ئه‌مانه هه‌مووی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه غه‌ریبم، هه‌ر به غه‌ریبی هاتمه دنیاوه، زۆر له دراوسێكان له دایكمیان پرسیوه ئایا كوڕی ئه‌وانم، شانازیم به‌و غه‌ریبییه‌مه‌وه ده‌كرد هه‌تاوه‌كو وام لێ هات له‌گه‌ل خۆشما غه‌ریب بم، ته‌نها ڕۆحی فریشته‌یی منی ڕزگار كرد، له‌چی ڕزگاری كردم ؟ نازانم ، خۆشم نازانم. وا دیاره ئه‌ستێره‌یه‌كم له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می ڕۆژ، ئه‌ستێره‌یه‌ك به ئاگرو دوكه‌ڵه‌وه، خۆم بده‌م به زه‌ویدا ئاو‌و هه‌وای ده‌گۆڕم، ئه‌ی بۆچی نایكه‌م ؟ وا دیاره خوا به‌جێی هیشتوم، وازی لێ هێناووم، ئه‌و كاتانه‌ی كه‌تیاما ده‌ژیا پێشوازیه‌كی جوانم لێ نه‌كرد و قیڕاندم به‌سه‌ریاو پیم ووت بوچی منت هه‌ڵبژاردوه، كه‌واته ڕۆحێكی بێ په‌ل و پۆم، نا له‌وانه‌یه ئه‌ستێره نه‌بم ته‌نها دار به‌ڕویه‌ك بم ڕه‌گو ڕیشه‌م له‌زه‌وی چه‌قاوه و په‌ل و پۆم جێ شوێنی زریانیان یپێوه دیاره، دار به‌ڕویه‌كم شكڵی لق و پۆپم هی زریانه، دار به‌ڕویه‌كم ئه‌گه‌ر لق و پۆپی خۆم بسوتێنم هه‌مو مندالانی ڕه‌شو ڕوتی ئه‌م سه‌رزه‌ویه گه‌رم ده‌كه‌مه‌وه، دار به‌ڕویه‌كم هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌م سه‌ر زه‌ویه ده‌توانیت له‌ژیر سێبه‌رما پشو بده‌ن، دار به‌ڕویه‌كم هیچ زریان و ڕه‌شه‌بایه‌ك، هیچ هه‌وره تریشقه‌یه‌ك نام روخێنن.
هه‌ر چۆنێك بێت بۆم ده‌ركه‌وتوه كه هه‌مو كه‌سێك ئه‌توانیت كه‌سێكی تر بێت، ئه‌ی چۆنه كه‌من ئه‌م كه‌سه‌م هه‌ڵبژاردوه ؟ هه‌ڵم نه‌بژاردوه كه‌وتومه‌ته ناویه‌وه، ئه‌ی چۆن خۆم ده‌رباز كه‌م ؟ بۆ كوێ خۆت ده‌رباز ده‌كه‌یت تۆ ژیانت هه‌ر ده‌رباز بون بوه، هه‌مومان به‌هه‌مان ڕێگه‌دا ده‌ڕۆین هه‌ر كه‌سه‌مان له شوینێك لای داوه، ئه‌ی من بۆ له‌شوێنێك لاناده‌م و پشو بده‌م وادیاره له‌مردن ده‌ترسم ، یان وادیاره من گه‌ڕۆكم وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گڕاوی هه‌ر گیز ناچمه‌وه سه‌ر مه‌دار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌موو خه‌باتی ژیانی من ئه‌وه بوه چۆن ببم به‌م ئه‌ستێره‌یه......
