دین و ئێرۆتیك
وێنه‌ی ڕاوكه‌ره‌كه له ئه‌شكه‌وتی لاسكۆ
یه‌كه‌م كتێب كه‌خوێندمه‌وه له‌كوردوستان بایبڵ بوو، نازانم ئه‌و‌كاته ته‌مه‌نم چه‌ند بوو و نازانم چۆن ئه‌و كتێبه كه‌وته به‌رده‌ستم ! هه‌رچه‌نده به‌ئیماندار په‌روه‌رده نه‌كراووم به‌لام له‌ژیانمدا زۆر ئاره‌زووم له خوێندنه‌وه‌ی كتێبی دینی یه، سه‌رده‌مێك له‌فه‌ره‌نسا به‌دای ئه‌و كتێبانه‌دا ده‌گه‌ڕام كه‌له‌كتێبخانه‌كانی فه‌ره‌نسا تۆزیان لێ نیشتبوو له‌سه‌ر ئه‌هلی هه‌ق و قادری و عه‌له‌وی و كاكه‌ی و پاشان ئه‌ودینانه‌ی كه‌له‌پێش دینی زه‌رده‌شتیه‌وه بڵاوبوبونه‌وه له زاگرۆس و پاشان دینی زه‌رده‌شتی، له‌سه‌ر دینی مه‌سیجی به‌هه‌مان شێوه به‌تایبه‌تی Jean François d’assise كه‌دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی فره‌نسیسكان بوو، قورعانم به‌زمانی فه‌ره‌نسی چه‌ند جارێك خوێندۆته‌وه و پاشان دینی هیندی و هه‌تا ده‌گاته بیر‌و باوه‌ڕانه‌ش كه‌خۆیان به‌دین نازانن وه‌ك یۆگاو هه‌ندێ خیڵی هندی ئه‌فریقی و شامانی هیمالایه چۆن دره‌گ ده‌خۆن هه‌تاوه‌كو بگه‌نه حاڵه‌تی سه‌روو هۆشمه‌ندیه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جۆرێك كتێبی تر ڕام ده‌كێشێ ئه‌ویش كتێبی ئێرۆتیكه، سه‌رده‌مێك پرسیارم له‌خۆم ده‌كر كه بۆچی ئه‌م دوو به‌ره‌یه : دین و ئێرۆتیك كه‌وام ده‌زانی دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌كن له‌منا كۆبۆنه‌ته‌وه ! هۆی چیه ! ئایا ململانێیه‌ك له‌من دا هه‌یه كه ئاگداری نیم ؟ نه‌م توانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه هه‌تا ڕۆژێك كه‌ووتم به‌سه‌ر كتێبی كابرایه‌كی فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی : ژۆغج باتای.(Gorge Btaille ) به‌ناوی؛ فرمێسكی ئێرۆز .
ژۆغژ باتای یه‌كێكه له فه‌یله‌سوفه به ناوبانگه‌كانی فه‌ره‌نسی دوای سارته‌ر، هه‌رچه‌نده كتێبه‌كانی سارته‌ر له‌چه‌ند كتێبێكی به‌ده‌ر زۆر سه‌رنجم ڕا ناكێشن چونكه زۆر ووشكن به‌ڵام نوسینه‌كانی باتای خوێندنه‌وه‌یان له‌زه‌تێكی بێ هاوتایه، ڕۆمان‌و هه‌وڵی فه‌یله‌سوفی زۆر نوسیوه، كتێبی فرمێسكی ئێرۆز ( ئێرۆز خوای ئێرۆتیكی یۆنانیه) كتێبكی بچوكه كه ساڵی جارێك ده‌یخوێنمه‌وه و لێی بێزار نابم، ئه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه فێری كردووم بڕوا ناكه‌م هیچ كتێبێكی تر هێنده یارمه‌تی دابم له‌ژیانمدا.
له‌م كتێبه‌دا باتای به‌قوڵی ڕونی ده‌كاته‌وه كه‌چۆن ئێرۆتیك و دین یه‌ك سه‌رچاوه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕه‌سمێك ده‌ست پێ ده‌كات كه له سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وتی لاسكۆ له‌خوارووی فه‌ره‌نسا نه‌خش كراوه، ئه‌وی ڕاستی بێت من له‌وه‌و به‌ر ئه‌شكه‌وتی لاسكۆم بینیبو به‌ڵام ئه‌وه‌م تیا به‌دی نه‌كرد به‌داخه‌وه ؛
ڕه‌سمه‌ی سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كه :
كابرایه‌ك ( ڕاوكه‌رێك یان شامانێك ) كه‌سه‌ری له شكڵی باڵنده‌یه، ڕمێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌زه‌ویدا كه‌وتوه و كێری هه‌ستاوه، گایه‌ك (Bison) له‌ولاتره‌وه ناوسكی هه‌ڵ دڕاوه‌و واخه‌ریكه ده‌مرێت.
نوسه‌ر: جۆرج باتای له‌م ڕه‌سمه‌وه سه‌رچاوه‌ی دین و ئێرۆتیك ده‌به‌ستێته‌وه پێكه‌وه؛
هه‌ندێ ڕسته‌ی كتێبه‌كه :
- په‌یوه‌ندی ئاڵ‌و گۆڕی سێكسی شتێكی سروشتیه و به‌ینی دوو ئاژه‌ڵه به‌ڵام سێكسیزیم شتێكی شه‌یتانیه.
- ئێرۆتیزم بوونی هه‌یه له‌وكاته‌وه‌ی مرۆ هه‌ستی به بوونی مردن كردوه، له‌و كاته‌وه ئیتر مرۆ گه‌مه‌ی سێكسی جیا كرده‌وه له‌ئاژه‌ڵ.
-گه‌مه‌ی سێكسی مرۆ وه‌كو مه‌یمون وایه ئه‌وه‌نه‌بێت كه مه‌یموون هۆشمه‌ندی به مردن نیه.
- مردن به‌سراوه‌ته‌وه به فرمێسكه‌وه و هه‌وه‌سی سێكسی به پێكه‌نینه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ جار له خۆشی‌دا مرۆ فرمێسك ده‌ڕێژێ هه‌روه‌ها به‌پێچه‌انه‌وه.
- دوو مرۆ له‌یه‌كتر ده‌ئاڵێن، یه‌كتری ده‌چه‌مێننه‌وه‌و یه‌كتری هیلاك ده‌كه‌ن و ده‌چنه پۆپه‌ی خۆشه‌ویستی و له‌زه‌ت، به‌ڕاستی ئێرۆتیزم دژی مردنه.
- ئیش مرۆ له‌ئاژه‌ڵ جیا ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها له‌ئێرۆتیزمی دوور ده‌خاته‌وه، هه‌موو دینه‌كان ئیش ( كاركردن) ده‌كه‌ن به‌هه‌وێنی فه‌لسه‌فه‌یان به‌ڵام له‌نه‌تیجه‌ی زۆر ئیشكردندا به‌رهه‌م ده‌چیته ئاستی زیاد له‌پێویست ئه‌مه‌ش واده‌كات كه شه‌ڕ روبدات له‌به‌ینی دوو به‌ره‌دا ناڵێم كه ئێرۆتیك ته‌نها چاره‌یه كه مرۆ له‌م داماویه ڕزگار بكات به‌ڵام ووزه سه‌رفكردنی ڕاسته‌وو خۆ به‌ئیرۆتیزم به‌شێكه له‌وه‌ی كه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕاستی.
باشتر وایه خۆتان كتێبه‌كه بخوێننه‌وه.
ئه‌شكه‌وتی لاسكۆ.خواروی فه‌ره‌سا ئه‌شكه‌وتێكی زۆری تیایه كه هه‌ندێكیان وه‌كو ئه‌شكه‌ووتی لاسكۆ ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ13000 ساڵ له‌وه‌و به‌ر، زۆر له‌كوردوستان ده‌چێ شاخ و داخ و ڕوباری خوڕی تیایه، خه‌ڵكێكی ئینگلیزی زۆر ئه‌وناو چه‌یان داگیر كردوه و له‌وێ ده‌ژین مه‌كته‌ب و بازاڕ‌و فڕۆكه‌خانه‌یان تیا دامه‌زراندووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا ناوچه‌یه‌كی هه‌تا بڵێی دڵگیره و دوره له‌شاری گه‌وره و پارێزراوه، ئه‌م ناوچه‌یه پێی ده‌ڵێن پێغیگۆغ، ئه‌مریكیه‌كان وویستیان بزانن له‌چ ناوچه‌یه‌كی دنیا ژیانی مرۆ دورودرێژه، ووتیان له پێغیگۆغ، سه‌ریان سوڕما، چونكه له‌م ناوچه‌یه‌دا خه‌ڵك چه‌وری زۆر ده‌خوات به‌تایبه‌تی كێڵگه‌ی به‌خێو كردنی قازی لێیه بۆ دروستكردنی چگه‌ری چه‌ور كه‌خواردنێكی زۆر خۆش و زۆر گرانه، به‌ڵام بۆیان ده‌ركه‌ووت كه‌ئه‌م ناوچه‌یه له‌ناوچه‌كانی تری فه‌ره‌نسا شه‌راب زۆرتر ده‌خونه‌وه هه‌روه‌ها له‌شه‌رابا شتێك هه‌یه كه‌ته‌مه‌ن دووروو درێژ ده‌كاته‌وه، ئه‌وانیش هاتن ئه‌و شته‌یان ده‌رهێنا له‌شه‌راباو كردیان به حه‌ب، به‌لام من ئه‌و حه‌به نا‌خۆم هه‌ر شه‌رابم پێ خۆشه .
. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ئه‌شكه‌ووتی لاسكۆ ببینن :
چه‌ند جارێك چوم بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڕاستی شو‌ێنێكی خۆشه، ده‌توانیت كه‌رێك بگریت به‌كرێ و هاتوچۆی پێبكه‌یت و شه‌و كه‌ره‌كه‌ت ببه‌ستته‌وه له ته‌نیشت خۆته‌وه له كامپینگ، به‌ڵام ئه‌وی ڕاستی بێت له‌به‌ر زه‌ڕه‌ی كه‌ر شه‌وێك خه‌وم لێ نه‌كه‌وت ئه‌وه‌نده‌ش پێكه‌نیم، نه‌م زانی بۆ ئه‌م كه‌ره له نیوه‌شه‌ودا ده‌ستی ده‌كرد به‌زه‌ڕاندن، وه‌كو بیرم دێ له‌كوردوستان شه‌و كه‌ر نه‌یده‌زه‌ڕاند.
ئه‌شکه‌وتی واخۆشی لێیه كه ده‌چیته ژوره‌وه حه‌زناكه‌یت بێیته ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌شكه‌ووتی لاسكۆ ، جوانی لاسكۆ بێ ئه‌ندازه‌یه من له‌وه‌و به‌ر ناویم بیستبوو به‌ڵام به بینینی فرمێسكی ئێرۆزی بۆ ده‌ڕێژی، ئه‌گه‌ر لۆڤه‌ر مۆزه‌خانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه بێ گومان لاسكۆ لۆڤه‌ری ئۆمۆساپیان بووه بێ شك، ده‌كه‌ویته شكه‌وه كه‌چۆن ئه‌م ئۆمۆ ساپیانه ئه‌و زیره‌كی و توانا هونه‌ریه‌یان هه‌بووبێ، به‌تایبه‌تی وه‌ختێ كه‌دێته ده‌ره‌وه له‌كۆتایی ئه‌شکه‌وته‌كه‌دا ناچاری به كه‌لانێكدا بچیته ده‌ره‌وه كه ته‌نها كه‌سێكی پیا ده‌ڕوات ئاله‌ویادا ڕه‌سمی ئه‌سپێك كراوه به‌شێكی له‌سه‌ر به‌ردێك و به‌شه‌كه‌ی تری به‌هه‌ڵه‌وگێڕاوه‌ی له‌سه‌ر به‌ردێكی تر بۆ ئه‌مه‌ش ناچاری ئاوڕ بده‌یته‌وه و سه‌یر دواوه بكه‌یت ده‌ڵێن گوایه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه، كه‌ئاوڕ ده‌ده‌یته‌وه ئه‌توانیت ئاله‌ویدا فرمێسك بۆ جوانی ئه‌و ئه‌شكه‌وته برێژیت چونكگ ئه‌شكه‌وته‌كه شكلێكی بازنه‌یی هه‌یه و به سێ دیمانسیۆن thre dimention ده‌یبنیت، خوایه له‌جوانی ئه‌و ئه‌شكه‌وته حه‌یفه بمری و نه‌یبینیت، به‌ڕاستی كه‌م شت سه‌رنجی واڕاكێشاووم، ئه‌گه‌ر ڕۆشتی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌و كتێبه‌ی جۆرج باتای به‌ره‌و ئه‌گه‌ر توانیت به جوته بڕۆن چونكه ده‌شت و ده‌رێكی زۆر خۆشی تیایه بۆ هه‌وه‌سی ئێرۆتیك، ناوچه‌كه‌ش زۆر گران نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریا نیه به‌ڵام چوپێ به‌رن له‌گه‌ڵ خۆتان چونكه ڕوباری خوڕی تیایه. ئه‌شكه‌وتێكی تر كه زۆر به‌لامه‌وه جوان بوو هه‌رچه‌نده نه‌خشی تیا نیه به‌ڵام به‌و قرچه‌ی گه‌رمایه ده‌بێت شتێك بكه‌یته‌به‌رت ده‌نا ئه‌شكه‌وته‌كه زۆر سارده پێی ده‌ڵێن كونه شه‌یتان به‌زمانی ئه‌و سه‌رده‌مه: پخوموساك، ده‌ڵێی خوایه ئه‌م سروشته چه‌ند هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێی پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ مرۆدا ده‌كات، ڕه‌نگی سه‌وزوشین و كرویستاڵ ئه‌ڵێی له‌ناو مرواریه‌كایت و به‌چوارده‌ورتا خوڕه‌ی ئاودێت له‌نا‌ه‌ڕاستا تیپێكی مۆسیقای كلاسیكی تیایه.
http://www.culture.gouv.fr/culture/arcnat/lascaux/fr/

