نه‌ورۆزی ئه‌مساڵم چۆن به‌سه‌ر برد

ساڵی جارێ كورد ده‌بینم و به‌كوردی ده‌دوێم ئه‌ویش له‌ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدایه.
له فه‌ره‌نسا كورده‌كان بۆ یادی نه‌ورۆز هه‌مویان پێكه‌و كۆنابنه‌وه، گروپ گروپی چیاواز له چێشتخانه‌یه‌كدا كۆده‌بنه‌وه به‌گوێره‌ی لایه‌نی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیان، بێگومان جێگه‌ی ئه‌وه‌مان نیه ئاگرێك بكه‌ینه‌وه و به ئاسته‌م جێی هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌بێته‌وه..
هه‌موو ساڵیك گروپێك با‌نگم ده‌كه‌ن بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز منیش به‌خۆم و ده‌فه‌كه‌مه‌وه وه‌كو ده‌روێش ده‌یده‌م به‌شانمداو ده‌ڕۆم.ئاهه‌نگه‌كه له‌چێشتخانه‌یه‌كی كوردی باكور بوو له‌گه‌ڕه‌كی ده‌ی پاریس، زۆر لێمه‌وه دور نه‌بوو، ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو به‌لامه‌وه ته‌نها ڕۆژێك پێش ئه‌وه بانگیان كردم بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه، سه‌یرم پێ هات به‌لام زۆر لێی نه‌كۆڵیمه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئاهه‌نگا ده‌خۆـه‌وه بڕیارم دا به میترۆ بڕۆم و به ته‌كسی بگه‌ڕێمه‌وه، كه‌گه‌شتمه شوێنی مه‌به‌ست پێشوازیان لێكردم، سه‌یرم كرد خێزانێكی زۆری كوردی تیا‌بوو منیش له‌به‌رده‌م ده‌رگادا وه‌ستام له‌گه‌ڵ هه‌ندێ براده‌ری كۆنا هه‌روا باسی قسه‌ی دنیایمان ده‌كرد، وادیار بوو چێستخانه‌كه بچوك بوو خه‌می ئه‌وه‌یان لێ هاتبوو كه‌جێگه‌ی هه‌موو نه‌بێته‌وه، بڕیارم دا بۆ یارمه‌تی ئه‌وان چاوه‌ڕوان بكه‌م و جێگه نه‌گرم و به‌پێوه نان بخۆم، بینیم كه تارا جافیش بانگ كراوه به‌خۆیی و هارپه‌كه‌یه‌وه، كچێكی فه‌ره‌نسی هات و هه‌ندێ پرسیاری لێكردم وتی كه ئه‌ویش ده‌عوه‌ت كراوه‌و چاوه‌ڕوانی براده‌ره كورده‌كانی ده‌كات، كه‌وتینه قسه‌و باس له‌سه‌ر نه‌ورۆز و ئه‌فسانه‌ی نه‌ورۆز، هێنده‌ی پێ نه‌چو براده‌ره‌كانی كه چه‌ند كوڕ‌و كچێكی كورد بوون گه‌شتن، كچێكی كورد پرسیاری له كچه فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی كرد كه ئایا ده‌م ناسێت ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی نه‌خێر ئێستاكه یه‌كتریمان ناسی، كچه كورده‌كه‌ش به‌لالوتێكه‌وه نه‌سه‌لامی لێ كردم و نه‌ڕیزگرتن و ڕوی كرد به‌ولاوه، پاشان كچه فه‌ره‌نسیه‌كه وای خواست كه‌بچهم له‌گه‌ڵیانا دانیشم چونكه هه‌زی به‌وه بوو باسه‌كه‌مان ته‌واو بكه‌ین، منیش دوای كه‌وتم .
كه‌گه‌شتینه سه‌ر مێزه‌كه كچه كورده‌كه به‌زمانێكی ڕ‌ه‌ق و بێ ئسوڵانه ووتی ئه‌م مێزه بۆ ئێمه حیجز كراوه كه‌من بۆم نیه له‌گه‌ڵیاندا دانیشم، منیش ووتم كه‌هه‌ر له‌خۆمه‌وه نه‌هاتوم و به‌ڵكو ئه‌و كچه ده‌عوه‌تی كردووم، ئه‌م كچه بێ ئسوڵه نه دوو زاراوه‌ی ڕێز، نه‌ووتی به‌یارمه‌تی نه شتێكی وا له‌سه‌ر قسه‌ی ڕه‌قی خۆی به‌رده‌وام بوو، من له‌وه تێ ده‌گه‌م كه ده‌یانه‌وێت پێكه‌وه دانیشن به‌ڵام له بێ ئسوڵئ و بێ ڕێزی تێ ناگه‌م و نامه‌وێت تێ‌ی بگه‌م، گوایه ئه‌مانه فه‌ره‌نسین و مۆدێرنن من شایه‌نی ئه‌وان نیم، مێزه‌كه‌ی ئه‌وانم به‌جێ هێشت و چوم له‌گه‌ڵ هه‌ندێ براده‌ری ڕێزداردا دانیشتم.
من گۆرانی بێژم، به‌ڵام ده‌ردی ئه‌حه‌ی خوله سنه‌ی ده‌لیت من بۆخۆمی ده‌ڵیم و زیاتر ده‌روێشم و شانازی به‌ده‌رێشی خۆمه‌خوه ده‌كه‌م، ستیلێكی تایبه‌تی خۆمم هه‌یه‌و ده‌نگم شازه هه‌موو گۆرانیه ڕه‌سه‌نه‌كانی شاره‌زوورو هه‌ورامان و مه‌قاماتی كوردی باش شاره‌زام جگه‌له‌وه‌ش چه‌نده‌ها گۆرانی خۆمم هه‌یه كه‌هه‌رگیز تۆمارم نه‌كردوه‌و نای كه‌م، من ئه‌حه‌ی خوله سنه‌ییم گۆرانی بۆخۆم ده‌ڵیم، ئه‌گه‌ر چه‌ند براده‌رێكی رێزدارلم له‌ده‌ورو پشت بێت ئه‌وه باشتر ده‌نگ به‌رز ده‌كه‌مه‌وه و پێوستم به بڵندگۆ نیه، ڕۆژێك ناسری ڕه‌زازی له چێستاخانه‌یه‌كدا دانیشتبوو داوایان لێ كرد گۆرانی بڵێت به‌ڵام ده‌نگی ده‌رنه‌ده‌هات، منیش ده‌ستم كرد به‌گۆرانی ووتن، كوڕێك هاته پاڵمه‌وه‌و ووتی براد‌ر تكات لێ ده‌كه‌م گۆرانی مه‌ڵی با دلی له‌خۆی دانه‌مێنیت.
زۆر جار بڕیارم داوه له‌دڵی خۆمدا كه‌هه‌رگیز بۆ كورد گۆرانی نه‌لێم به‌ڵام ئه‌م بڕیاره نا به‌مه‌سه‌ر، كه‌بۆ فه‌ره‌نسی گۆرانی ده‌لیم هه‌رئه‌وه‌نده‌ی ماوه بێن قاچم ماچ بكه‌ن، ئێوارێیه‌كیان كابرایه‌ك یه‌خه‌ی گرتبووم و ده‌ی ووت تۆبۆت نیه ئه‌م گۆرانیانه هه‌ربه‌ته‌ها لیره بڵییت ده‌بێت بچیته سه‌ر شانۆی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی، ئه‌مه‌نده تێوه‌م ئاڵابوو كه نه‌م ده‌زانی چۆن له‌خۆمی بكه‌مه‌وه، پاشان داوای لێبوردنی كرد ووتی برای به‌ڕیز هه‌رگیز له‌ژیانمدا ئه‌مه‌نده مۆسیقا‌و گۆرانی ئاوا كاری تێنه‌كردووم، ئه‌مه یه‌كه‌م كه‌سی فه‌ره‌نسی نیه وام پێ ده‌ڵێت، ئێواره‌یه‌كی تر له ئاهه‌نگێكدا كچێك كه ده‌رسی گۆرانی و ئۆپێرای ده‌دایه‌وه پێیی ووتم كه‌ئاماده‌یه یارمه‌تیم بدات بۆماوه‌ی دووساڵ و ده‌بمه گه‌وره‌ترین گۆرانی بێژی فه‌ره‌نسا به‌ڵام نه‌م ویست چونكه من ته‌نها بۆ خۆمی ده‌ڵیم.
پاشان تێگه‌شتم بۆ جی ده‌عوه‌تیان نه‌كردبووم تومه‌س پاره‌ی ته‌یاره‌و مه‌سره‌فیان داوه به‌تارا جاف هه‌تاوه‌كو له‌له‌ند‌نه‌وه بیت بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه، من تاراجافم زۆر خۆش ده‌ویت به‌ڵام نه‌ورۆز به هارپ گه‌رم نابێت به‌ڵام وازانم من به‌لۆتی ده‌زانن، منیش له‌وكه‌سانه نیم خۆم به‌زل بزانم و پۆز لێ بده‌م لای خه‌ڵكی جیهانی سێ ده‌بێت پۆز لێبده‌یت ده‌نا ڕێزت لێناگرن .
نان خورا و ده‌ست كرا به‌هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كی گه‌رم و خۆش پاشان خه‌ڵك بێزار بوون له مۆسیقای ته‌جیل داوایان كرد كه‌گۆرانی بڵیم، كه‌من ده‌ف ده‌گرم به‌ده‌ستمه‌وه ئیتر ده‌توانم بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات گۆرانی بڵێم به مه‌قام و به‌سته‌وه به‌بێ وه‌ستان، ده‌كه‌ومه حاڵی خۆمـه‌وه‌و خه‌ڵكیش ده‌هێنمه حاڵ، به‌ڵام وه‌كو ووتم من بۆ خۆمی ده‌ڵیم، پاشان كچه كورده‌كه هات هه‌ڵپه‌ڕی و ڕوی تی ده‌كردم وه‌كو ئه‌وه‌ی بیه‌وێت قسه‌م له‌گه‌ل بكات، منیش یه‌ك پولی ده‌فلسیم پێوه‌نا، زۆر بێزم له‌خه‌ڵكی بی ئسوڵ دێت به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌گه‌نه ئه‌وروپا و ئیتیر خۆیان له‌سه‌روو هه‌موو خه‌ڵكی تره‌وه ده‌زانن.
ئیتر تا سێی شه‌و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ بوو، هه‌ندی كورد سه‌یریان ده‌كردم تێنه‌ده‌گه‌شتن كه‌من جۆری خۆ گۆڕینه‌كه‌م له‌وه نه‌ده‌چو كه تازه گه‌شتبمه فه‌ره‌نسا له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌م گۆرانیانه‌ی ده‌یڵێم زۆر شاره‌زورین، له‌وه‌دا تێ كه‌وتبون ئایا ده‌بێت ڕیزم لێ‌بگرن یان وه‌كو شایه‌ر سه‌یرم بكه‌ن، چونكه بۆ ئه‌وان شایه‌ر مانای بێ قیمه‌ت به‌لام نه‌یان ده‌زانی كه‌من له‌و سه‌ریه‌وه هاتبومه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی له‌فه‌ره‌نسام وانزیكه‌ی بیست‌و پێنج ساڵ زیاتره جارێك گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردوستان، ڕۆژێكیان به‌ڕێكه‌وت له‌و سه‌فه‌ره‌مدا بۆ كوردوستان له‌شوێنێكدا كوڕێكم بینی ناسیمه‌وه كه له مه‌كته‌بی سه‌ره‌تاییدا پێكه‌وه بوین ئه‌ویش منی ناسیه‌وه، چوم به‌ده‌میه‌وه ده‌ستیم گوشی و سڵاوم لێ‌كرد، پاش چه‌ند ساتێك ووتی برای به‌ڕێز زۆر مپێخۆشه كه‌كه‌سانی وه‌كو تۆئه‌بینم ئاوا ساده‌و ساكار ماونه‌ته‌وه، ئه‌م خه‌ڵكانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه دێنه ئه‌وروپا كه‌دێنه‌وه بۆ كوردوستان هه‌مویان لووت به‌رزن و بێ‌زیان نایه‌ت قسه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ووتم خه‌مت نه‌بێت كه‌ئه‌وانه دیرۆكتۆرر نین و جاده پاك ده‌كه‌نه‌وه بۆیه بێ‌زیان نایه‌ت قسه‌تان له‌گه‌ل بكه‌ن.
سه‌عات دونیوی شه‌و ئاهه‌نگه‌كه‌مان جی هێشت، هارپه‌كه زۆر گه‌وره‌بوو نه‌ده‌چو به‌پشتی سه‌یاره‌كه‌دا ناچار ڕامان كیشا هه‌تا گه‌شتینه ماڵێك، منیش ویستم ته‌كسیه‌ك بگرم به‌ڵام شه‌وی شه‌مه له‌سه‌ر یه‌ك شه‌مه زۆر گرانه ته‌كسیت ده‌ست بكه‌وێت، به‌ده‌م ڕێوه ستۆپم ده‌كرد كچێك وه‌ستا بۆم و وتی ئه‌گه‌ر یارمه‌تی بده‌م ئه‌دره‌سێك بدۆزێته‌وه ئه‌وا ده‌م گه‌یه‌نێته ماڵه‌وه، ووتم باشه، ووتی به‌دوای شارێكدا ده‌گه‌ریت با پیتی (ب) ده‌ست پێده‌كات، ووتم خوشكی برا تۆ له‌پاریسی و شار له‌ده‌وری پاریسه ته‌نها‌گه‌ڕكێك كه‌به‌و پیته ده‌ست پێ بكات بێلڤیله ووتی نا ئه‌وه نیه،ووتم من ئێسقانی پاریس و هه‌موو شاره‌كانی ده‌وری پاریس ده‌ناسم، پاشان كه‌سێ ته‌له‌فونی كرد، كچه‌كه ته‌له‌فونه‌كه‌ی دایه‌ده‌ستم و وتی جواب بده‌ره‌وه‌و بڵێ ئه‌وشاره له‌كوێیه، كه‌وتم به‌سه‌ر ئه‌كسانتی كوڕێكی ئه‌فریقیدا پاش ئه‌وه‌ی تێ‌ی گه‌یاندم له‌كوێن ڕۆشتین به‌ره‌و شاره‌كه ناوی ئه‌و شاره به پیتی( ب) ده‌ستی پێ نه‌ده‌كرد، كوڕه ڕه‌شه‌كه بۆی ڕون كردمه‌وه له‌كوێن به‌ڵام خه‌ڵكی چیهانی سێهه‌م تۆزێ به‌گران ده‌توانن شت ڕون بكه‌نه‌وه ، پاش چه‌ن ته‌له‌فۆنێك گه‌شتینه شاره‌كه، چه‌ند كوڕێكی جوان خاسی ڕه‌ش هاتن به‌پیرمانه‌وه، هه‌ر خێرا كوڕه ره‌شه‌كه‌ی براده‌ری كچه‌كه منی بینی دڵی پیس كرد، كچه‌كه‌ی براده‌ری هه‌قایه‌ته‌كه‌ی بۆ ڕون كرده‌وه، به‌لام باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد، ویستم قسه‌بكه‌م ووتی من له‌گه‌ڵ تۆدا قسه‌ناكه‌م، وتم نه‌ك ده‌بێت قسه‌م له‌گه‌لا بكه‌یت ده‌بێت بێیت و سوپاسم بكه‌یت و ڕیزم لێبگریت چونكه ژنه‌كه‌تم بۆهێناویت بێمن ون ده‌بوو هه‌رگیز نه‌یده‌دۆزیته‌وه، هه‌ر چۆنێك بێت براكانی هاتن به‌پیرمه‌وه‌و ده‌ستاین گرتم و داوای لێبوردنیان كرد پاشان ده‌عوه‌تیان كردم بۆ ئاهه‌نگه‌كه و وتیان ده‌بێت ئه‌م شه‌و له‌گه‌ل ئێمه‌دا ببه‌یته سه‌ر ، سه‌عات چواری شه‌و بوو.
چومه ئاهه‌نگه‌كه‌وه، له‌گه‌راجێكی گه‌وره‌دا نزیكه‌ی سه‌د كوڕ‌و كچی ڕه‌شی تیا‌بوو ته‌نها كه‌سی سپی له‌ناویان من و ئه‌و كچه فه‌ره‌نسیه‌بوین، وه‌كو هه‌موو ئاهه‌نگی ڕه‌ش مۆسیقا هێنده به هێز لێده‌ده‌ن واده‌زانیت كه بڵند گۆ‌كان له‌دڵتا ده‌له‌رێنه‌وه، خوایه كچی جوانی تیا‌بوو، هه‌مویان دانیشتبون و هه‌ندێكیان به‌كه‌مه‌ریان وه‌كو ئه‌وه‌ی گان بكه‌ن دانسیان ده‌كرد، من زۆر به‌دانسی ڕه‌ش سه‌رم سوڕده‌مێنێ كچكه‌كان به‌سمتی خڕیانه‌وه خۆیان ده‌سوێنن به‌كوڕه‌كانه‌وه‌و كوڕه‌كانیش وه‌كو شه‌مپانزیا ته‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی جوانه به‌لای منه‌وه لچ كولێره‌یه‌كانه، ئه‌م كچه لێو ئه‌ستورانه ئه‌مه‌نده جوانن كچی كوردم هه‌ر نه‌ویستوه‌و هه‌رناوێت، هه‌مووی ڕوخۆش ده‌م به‌پێكه‌نین و ڕێزدار، بیره‌یان بۆ هێنام له‌و ییرانه‌ی كه‌ته‌نها له‌سه‌رده‌می ته‌له‌به‌یما ده‌م خاواردنه‌وه، زۆرم خواردبوه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ترم خوارده‌وه، پێش ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بكه‌م پرسیم خه‌ڵكی چ وڵاتێكن، وتیان ؛ كۆت دیڤواغ، خه‌ڵكێكی باشن، پاشان پرسیارم كرد چۆن ده‌توانم له‌كه‌ڵچه‌ری ئه‌و‌اندا له‌گه‌ل كچێكدا ده‌رچم ووتیان هه‌ر وه‌كو كه‌ڵچه‌ری فه‌ره‌نسی وایه به‌لام ئه‌بێت بزانیت به‌كه‌مه‌ره‌ت ره‌قس بكه‌یت، ئه‌وه‌شم ده‌زانی.
سه‌عات بوو به شه‌س و نیوی به‌یانی، بیرم كرده‌وه كه‌ده‌بێت نۆی به‌یانی هه‌ستم له‌خه‌و چونكه جێگایه‌كم له‌بازاڕێكی كۆنه‌فرۆش ( ئه‌نتیكیتێ) گرتبوو به‌كرێ كه‌ساڵی جارێك ده‌یگرم له‌ته‌نیشت ماڵمه‌وه له‌فه‌ر‌ه‌نسا پێی ده‌ڵێن چۆڵكردنی ژێرخان واته ئه‌وشتانه‌ی كه‌پێوستت نیه و لێت زیادن ده‌یان فرۆشی به‌نرخێكی هه‌رزان، هه‌م پاره‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت و هه‌م جێگات بۆچۆڵ ده‌بێت و هه‌م یه‌ك شه‌مه‌یه‌كی خۆش ده‌به‌یت به‌سه‌ر له‌گه‌ڵ براده‌راندا به‌قاوه‌خواردنه‌وه‌و شه‌راب خواردنه‌وه‌وه.
داوام لێ‌كردن كه بم گه‌یه‌نن، گه‌یاندمیان به‌سه‌یاره بۆ ماڵه‌وه، له‌سه‌ر ڕێگه بینیم كه خه‌ڵكی پرۆفیسیۆنێلی بازاڕی كۆنه‌كه خه‌ریكن ستانده‌كانیان داده‌مه‌زرێنن، ووتم ئه‌ی باوكه‌ڕۆ كه‌ی بنوم و كه‌ی هه‌ستم، چومه ماڵی دوو سه‌عات خه‌وتم و هه‌ستام، دوشێكم كردوو دوحه‌بی سه‌ریه‌شه‌م خوارد‌و ڤیتامین جیه‌كم كرد به‌سه‌ریا له‌گه‌ڵ قاوه‌یه‌كی خه‌ست به‌بێ شه‌كر، خه‌به‌ری كردمه‌وه.
یه‌ك شه‌مه‌یه‌كی خۆش بوو هه‌تاوێكی ناسك، من ئه‌و ڕۆژه شه‌رابم نه‌خوارده‌وه ته‌نها قاوه نه‌بێت و بایی سێ سه‌د ئۆرۆ شتم كه‌لو په‌ل فرۆشت و ژێرخانه‌كه‌شم چۆڵ بوو.
به‌لام بڕیارم دا كه‌جارێكی تر بۆ كورد گۆرانی نه‌ڵێم، هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێك ئه‌م بڕیاره‌م داوه به‌ڵام ئه‌م جاره ئه‌م په‌یمانه ناشکێنم.




